سه‌رخێڵ هاشم
له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی زۆر قسه ده‌كرێت، هه‌ندێك جار ئه‌وانه‌ی باس له‌و چه‌مكه ده‌كه‌ن، چه‌مكه‌كه كورت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌تێك یان دیارده‌یه‌ك، بۆیه پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی چییه؟
پێش ئه‌وه‌ی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی ڕوون بكه‌ینه‌وه، پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوورییان هه‌یه، قسه‌كردنێكی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی نییه، چونكه دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌پێی پره‌نسیپی ده‌ستووری و بنه‌ما یاسایییه‌كان، پراكتیزه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كوردستان قسه‌یه‌كی زۆر له‌باره‌ی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی یان به نیشتمانیكردنی دامه‌زراوه‌كان ده‌كرێـت، واتا هه‌مووان كۆكن كه ئێمه به‌دامه‌زراوه‌یی نین بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی كردارییه‌وه چاره‌سه‌رێك له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه ڕوو.
له كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به هه‌نگاونانی رژد هه‌یه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بۆشایییه زۆره‌ی له نێوان به‌رپرس و هاووڵاتییان هه‌یه كه‌م بكرێته‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان به دامه‌زراوه‌كان پێوه‌سته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێز بۆ دامه‌زراوه‌كان.
دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چونكه سه‌روه‌ری ته‌نیا بۆ خه‌ڵكه و ده‌سه‌ڵات موڵكی كه‌سێك یان لایه‌نێك نییه تا قۆرخی بكات، به‌ڵكو كه‌سانێك پراكتیزه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو دامه‌زراوه‌كان ده‌كه‌ن به‌پێی پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كان كه سیسته‌می حوكمڕانی ڕێك ده‌خات و سنوور بۆ پراكتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان داده‌ڕێژێت.
له ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ییدا گشت هاووڵاتییان یه‌كسانن له ماف و ئه‌ركه‌كانیان و ده‌سه‌ڵاتدارانیش پێویسته وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ملكه‌چی حوكمه‌كانی یاسا بن، چونكه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی، پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی كه‌سه‌كان، سه‌روه‌ری و هێز بۆ دامه‌زراوه‌كه‌یه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ییدا، هاووڵاتییان دامه‌زراوه‌كان به موڵكی خۆیان ده‌زانن و كاری دامه‌زراوه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتییانه، به‌رپرسانی ئه‌م دامه‌زراوانه هه‌میشه له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی هاووڵاتییاندان و هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندی گشتییان كرد به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، دووچاری لێپرسینه‌وه و سزادان ده‌بنه‌وه.
بۆ تێگه‌یشتنى زیاتر له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یى، پێویسته تێگه‌یشتن بۆ قسه‌یه‌كى بیرمه‌ندی ڕۆمای كۆن (شیشرۆن) دروست بكه‌ین كه ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵگه هه‌بوو واتا یاسا هه‌یه، یاساكان پێویستییه‌كی سه‌ره‌كیی مرۆڤه‌كانن، كه پێویستییان به پێوه‌ر و بنه‌ما هه‌یه بۆ ڕێكخستنی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاریان.
ئێسته كه كوردستان له گفتوگۆی ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیى، پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن بتوانین ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یی دروست بكه‌ین.