سه‌رخێڵ هاشم
ساڵى 2017ى پڕ ته‌نگژه و كێشه‌مان جێ هێشت و هاتینه ساڵێكى نوێ، بۆچوونه‌كان بۆ ئه‌مساڵ جیاواز ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ندێك بۆچوون پێیان وایه ته‌واوى ئه‌و ته‌نگژانه‌ى له ساڵى 2017 هه‌بوون گواستوومانه‌ته‌وه بۆ 2018َیش، به‌ڵام بۆچوونى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یش هه‌ن.
من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئاستى ئه‌نجامدانى چاكسازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى قسه بكه‌م و تێڕوانینه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بخه‌مه ڕوو كه ئه‌گه‌ر له 2018 چاكسازى نه‌كرێت چى ڕوو ده‌دات. هه‌موومان ده‌زانین حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى ڕابردوو به ته‌نگژه‌یه‌كى سه‌ختدا تێپه‌ڕى "گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌رى و خراپى گوزه‌رانى خه‌ڵك" له‌وپه‌ڕیدا بوو، به‌جۆرێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له چوارچێوه‌یه‌كى ته‌سك ده‌رنه‌چووه و درێژه‌ى كێشاوه تا ئه‌و كاته‌ى سێ به‌شى حوكمڕانى له كوردستان داگیر كردووه.
ئه‌گه‌ر له ساڵى 2018دا ڕژد نه‌بین له چاكسازى، ئه‌وه گومانى تێدا نییه ئه‌مساڵه خراپتر ده‌بێ له‌وانه‌ى به‌جێمان هێشتوون، ئێسته هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى سه‌ختدایه هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ى ئه‌نجامدانى چاكسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌رى شتى زۆر ئه‌رێنى لێ به‌رهه‌م دێت كه ده‌بێته هۆى خۆشگوزه‌رانى و باشتربوونى بژێوى هاووڵاتییان.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ساڵى 2018 وا بكرێت ته‌نیا مووچه‌ى خانه‌نشینى نایاسایى نه‌مێنێ و مووچه‌ى پله باڵاكان به ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م بكرێته‌وه كه ته‌نیا ژماره‌ى خانه‌نشینى نایاسایى نزیكه‌ى 500 كه‌س ده‌بێ به پله‌ى باڵا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى 414 په‌رله‌مانتارى خانه‌نشین له كوردستان هه‌ن، ئه‌وه داهاتى هه‌رێم بۆ سه‌رووى 30% به‌رز ده‌بێته‌وه كه هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بێ بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
هۆكارگه‌لى تر هه‌ن وا ده‌كه‌ن ساڵى 2018 ساڵى خۆشگوزه‌رانى بێ، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه بچووككردنه‌وه‌ى حكوومه‌ت به‌پێى هه‌یكه‌لى كاگێڕی و كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران كه هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى چاكسازیدابن.
ڕه‌نگه له دیوه سیاسییه‌كه‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كى تر بۆ ئه‌و پرسه بكرێت، به‌ڵام ئه‌نجامدانى چاكسازى له 2018 پێویستییه‌كى نه‌گۆڕه و هه‌ر ده‌بێ بكرێت، چونكه به پشتگوێخستنی هه‌رێمه‌كه‌مان له قه‌واره‌یه‌كى سیاسى و حوكمڕانییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ خوارتر له‌وه، ئه‌وه وا ده‌كات لایه‌نى تر بۆ نموونه به‌غدا پێمان بڵێن "پێویسته چاكسازى بكه‌ن"، له كاتێكدا كوردستان به‌هۆى به‌غداوه له ریزبه‌ندى شه‌فافییه‌تى دنیا وه‌ك گه‌نده‌ڵترین وڵات ناوی رۆشتووه.
وا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌وڵ هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى كردارى بنرێت بۆ چاكسازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، به‌ڵام له‌وه گرنگتر شكاندنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یه كه دێنه پێشه‌وه و گومانى تێدا نییه به ئه‌نجامدانى چاكسازى به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌تان به‌رپرسى گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌وانیش به هه‌موو هه‌وڵێك به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن.
چاكسازییه‌كه‌ى 2018 پێویستى به ئیراده‌یه‌كى تۆكمه‌تر هه‌یه، ڕوونتر پێویستى به ده‌ستكراوه‌یى و سڵ نه‌كردن له كه‌س هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستى به فره‌وانكردنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و دیوانى چاودێرى دارایى و داواكارى گشتیی هه‌یه، نابێت و ناكرێ له 2018دا بژین و قبووڵ بكه‌ین به‌رپرسێك زیاده‌ڕۆیى بكات و موڵكى گشتى داگیرى بكات.
ڕوونتر بڵێم ئه‌گه‌ر تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كه بڕیارى ماوه‌ى سێ مانگى بۆ دراوه چاكسازى نه‌كرێت، ئه‌وه لاپه‌ڕه‌كانى مێژووى ئه‌و كابینه‌ى هه‌شته‌مه به‌بێ چاكسازى كردارى تێده‌په‌ڕێ، كه‌واته ئه‌و چاكسازییه بكه‌ن و ڕێ مه‌ده‌ن 2018 بێ چاكسازى بێ.