ھه‌موو ساڵێك ده‌گای ھۆرامان، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن، به‌شێكه له مێژوو و كولتوور و دابونه‌ریتی ناوچه‌كه، به‌ھۆی په‌یوه‌ستبوون و خوگری نێوخۆیان –ھه‌ورامان، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه زۆر دره‌نگ ئاینی ئیسلامی تێدا بڵاو بووه‌وه، له كولتوور و مێژوو دانه‌بڕاون.
زه‌ماوه‌ند و ئاھه‌نگی پیرشالیار، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ھه‌ورامان و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌ورامان، له لھۆنی ھه‌ورامانی ته‌خت-ڕۆژھه‌ڵاتی كورستان، به‌ڕێوه ده‌چێ.
له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزی زستان، له دوایین ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌می مانگی رێبه‌نداندا، رێوڕه‌سمه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌م درێژه‌ی ده‌بێ و له شه‌وی ھه‌ینیدا، به شیعر خوێندنه‌وه، پاڕانه‌وه و زكری عیرفانی كۆتا به رێوڕه‌سمه‌كه ده‌ھێنن.
ڕۆژێك پێش ده‌ست پێكردنی رێوڕه‌سمه‌كه، گوێزی باخی پیرشالیار ده‌به‌خشرێته‌وه و گا ده‌كرێته قوربانی، ھه‌روه‌ھا له ڕۆژانی رێوڕه‌سم خواردنی تایبه‌تی به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی پیرشالیار، پێشینه‌یه‌كی مێژوویی ھه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له ھه‌زار ساڵ له‌وه‌وپێش، واته سه‌رده‌می ساسانییه‌كان. له بنه‌ڕه‌تدا پیرشالیار، ناوی "سیمیار"ه و له ھه‌ورامان له دایك بووه. له ڕووخسار و ڕواڵه‌تدا كوڕێكی فرهجوان و له به‌ردڵان بووه. زۆربه‌ی كاته‌كانی به په‌رستن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان وه‌ڕێ كردووه. جیاواز له خه‌ڵكی تر بیری كردووه‌ته‌وه، له دیدگه‌یه‌كی تره‌وه شته‌كانی بینیوه. كه‌سێكی دیاری ناوچه‌كه‌ی خۆی بووه، بۆ زۆربه‌ی كاروباره‌كان پرس و ڕاوێژیان پێ كردووه و بۆچوونیان وه‌رگرتووه و به قسه‌یان كردووه. سیمیار، له ته‌واوی ھۆرامان، به زانا سیمیار ناسرابوو.
له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه‌ی له ھه‌ورامان، به‌مه‌به‌ستی زیاتر شاره‌زابوون و ئه‌زموونی دینی، به‌ره‌و ھه‌مه‌دان ده‌ڕوا. له دواتردا ده‌چێته ئیسفه‌ھان، ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌كان، له دوای دڵنیابوون له زیره‌كی، لێھاتوویی، توانا و دڵسۆزی سیمیار، له جه‌ژنی (میھره‌گان-میھرهجان) كه تایبه‌ت بووه به ساسانییه‌كان، سیمیار به كۆی گشتیی خه‌ڵك ده‌ناسێنن و نازناو و پله‌ی پیرشالیاری پێ ده‌درێ. پیرشالیار، واته وه‌زیر. له‌م میھرهجانهدا، پیرشالیار ڕاده‌سپێرن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پارچه بزربوو و دزراوه‌كانی ئاینی زه‌رده‌شتی له دوای نه‌مانی زه‌رده‌شت ورده ورده، په‌یام و نووسراوه‌كانی نێو ئاینه‌كه گوم بوون و ده‌ستكاری به‌شێك له نووسراوه‌كان كرا، ھاوكات ده‌كرێ به موبیدی موبیدان، واته سه‌رپه‌رشتیاری كۆی گشتی پیاوانی ئاینی زه‌رده‌شتی.
له‌نێو ئاینی زه‌رده‌شتیدا، پله‌ی كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان جیاوازه، مۆغ ھه‌یه، موبید ھه‌یه، موبیدی موبیدان ھه‌یه. ھه‌روه‌ك له نێوی ئاینی ئیسلامدا، سوخته و فه‌قێ و موسته‌عید ھه‌یه. له دوای ڕاسپاردنی سیمیار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتی، به‌ره‌و ھه‌ورامان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ھه‌ورامان، ورده ورده خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتی بووه، ته‌نانه‌ت له‌نێو ھه‌ورامانیش خه‌ریكی ئه‌و كاره ده‌بێ.
پیرشالیار، توانا و ده‌سه‌ڵاتی ماددی و مه‌عنه‌وی ھه‌بووه، بڕیار ده‌دات له ھه‌ورامان شوێنێكی تایبه‌ت به ئاینی زه‌رده‌شتی و په‌رستن و فێركاری دروست بكات، بۆ فراوانكردن و گه‌شه‌پێدانی زیاتر به‌و ئاینه. له‌م نێوه‌دا، شوێنێك دروست ده‌كه‌ن به‌ناوی "كۆمسای"، خودی پیرشالیار له نێو كۆمسایدا ماوه‌ته‌وه. ھاوكاتزۆربهی بۆنه و یاده‌كان له‌وێدا ئه‌نجام دراوه. ئه‌ڵبه‌ته ھه‌ندێ شتی دوور له واقیع له‌باره‌ی ئه‌م ژووره ده‌گوترێ. ژوورێكه زۆر گه‌وره نییه، به‌ڵام جێگه‌ی ھه‌موو خه‌ڵكی ھه‌ورامان بووه‌ته‌وه. ھه‌رچه‌ندی خه‌ڵك بچووبایه نێو ئه‌و ژووره، گرفتی بێ جێی نه‌بووه.
كۆمسای وشه‌یه‌كی كۆنی زه‌رده‌شتییه، به‌مانای ئه‌و ژووره دێت كه مۆغانی زه‌رده‌شت تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن، ده‌كرێ بڵێین ھاوشێوه‌ی "حوجره"ی ئیسلامه.
پیرشالیار ھه‌ر له ھه‌ورامان مایه‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌ھریمه‌ن ده‌جه‌نگا، له‌پێناو خۆشبه‌ختی و ئاسووده‌یی خه‌ڵك، له‌پێناو "بیری باش، قسه‌ی باش، كرداری باش". پیرشالیار له ته‌مه‌نی ھهڵشكاودا، ئاھوڕامهزدا ڕه‌وانی لێ سه‌نده‌وه. ئه‌مه كۆی گشتی خه‌ڵكی دڵته‌نگ و خه‌فه‌تبار كرد. بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وام له به‌رچاویان بێ، جه‌سته‌یان له لھۆن به‌خاك سپارد.
له دوای مردنی پیرشالیار، وه‌ك وه‌فا و سۆزێك به‌رامبه‌ر خودی كه‌سایه‌تی و خزمه‌تی به‌رچاوی له بواری ئاینیدا، ساڵانه ئاھه‌نگ و ڕێوڕه‌سم له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
پیرشالیار، پێگه و مه‌قامی تایبه‌ت به‌خۆی ھه‌یه، به‌تایبه‌ت له ھه‌ورامان به‌چاوێكی رێزه‌وه لێی ده‌ڕوانن و نێوی ده‌ھێنن، ته‌نانه‌ت شوێنی فه‌رمییان به‌نێوی پیرشالیار كردووه‌ته‌وه، بۆ نموونه فێرگه‌ی پیرشالیار له بیاره.
ساڵی ڕابردوو، زیاتر له دوو ھه‌زار كه‌س به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی پیرشالیاردا كرد. ھاوكات ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر و توێژه‌ری فڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی و توركی به‌شدار بوون. ئه‌مساڵیش له ڕێكه‌وتی له 31ی كانوونی دووه‌م و یه‌ك و دووی مانگی شوبات، واته سێشه‌م، چوارشه‌م و پێنجشه‌م، یادی پیرشالیار به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، موبید، مۆغان، پیاوانی ئاینی ده‌كرێته‌وه، به نیشاندانی چه‌ندان نمایش و دیمه‌نی ناوازه.