زامدار ئه‌حمه‌د
له خوێندنه‌وه‌ی مێژوو، به‌ده‌یان و سه‌تان ژنی به‌توانا و كاریگه‌ر ناویان تۆمار كراوه كه ڕچه‌شكێن و ڕیفۆرخواز و چاكسازیی گه‌وره و گرنگیان ئه‌نجام داوه. له بواری ڕۆشنبیری، سیاسی و ئه‌ده‌بیدا، جێده‌ستیان دیاره و كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌بووه. له مێژووی میسۆپۆتامیادا، ژنانی ئه‌مازۆن پێشه‌نگ و ڕێبه‌ر بوون، خاوه‌ن سوپای سه‌ربازی بوون، شه‌ڕی نموونه‌یی و بێ وێنه‌یان به‌رامبه‌ر به دوژمن ئه‌نجام ده‌دا. له سه‌رده‌می زه‌نده‌كان، ژنان هاوشێوه‌ی پیاو له دژی ئه‌فغانییه‌كان له به‌رگریدا بوون و شه‌ڕیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده و سه‌ربازه ئه‌فغانییه‌كان ده‌یانگوت: له‌كاتی شه‌ڕدا پیاوان له پشت كراسی ژنانه‌وه خۆیان ده‌شارنه‌وه. ئه‌مانه ڕووداوی مێژوویی ڕاسته‌قینه‌ن.
له مێژووی كوردیشدا به‌ده‌یان و سه‌دان ژن ناویان تۆمار كراوه كه كرده‌وه‌ی زۆر به‌رز و باڵایان ئه‌نجام داوه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ وڵات هیواخواز بوون ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و خاكی ئه‌واندا له دایك بوونایه. ئه‌وان له زۆر بواری جیاوازدا پێشه‌نگ و ڕێنیشانده‌ر بوون. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژنانی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆڵی گرنگیان بینیوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕكردن له دژی ڕژێمی چه‌وسێنه‌ری فاشیستی ئێران. هاوكات ژنانی باكور و رۆژئاوای كوردستان شانبه‌شانی پیاوان به‌ده‌یان و سه‌تان داستانی ئه‌فسانه‌یییان تۆمار كردووه له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و چالاكییه ناسیۆنالیستییه‌كانیان له باكوری كوردستان.
لێره‌دا ده‌سته‌بژێرێك له ژنانی كورد به نموونه ده‌هێنینه‌وه:
مــه‌ستووره -مه‌ستووره‌ی كوردستانی- یه‌كه‌مین مێژوونووسی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاعیر و میری میرنشینی ئه‌رده‌ڵانه. ئه‌و له سه‌رده‌می ململانێی جیۆگرافی و میرنشینی باڵاده‌ست ژیاوه و ڕووبه‌ڕووی ھه‌موو ئاریشه‌كان بووه‌ته‌وه و له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بووه. هاوشانی سیاسه‌تكردن، له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعریشدا به شاعیرێكی كه‌م وێنه‌ی كورد داده‌نرێ كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی شاعیره كلاسیكییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی هه‌بووه، به‌تایبه‌ت نالی و مه‌وله‌وی.
عادیله خان، كه‌سایه‌تی دیار و به‌رچاوی سنووری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور بوو، له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كاندا جێده‌ستی دیاره، هاوشانی وه‌سمان پاشای هاوژینی كاری كردووه و یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌ی پاشا بووه. هاوكات سه‌رۆكی دادگای ناوچه‌كه بووه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بووه. له‌كاتی هاتنی گه‌ڕیده و كوردناس و سیاسه‌توانان، پێوه‌ندییان پێوه كردووه و سوودیان له یه‌كتر وه‌رگرتووه.
حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سه‌ده‌ی بیسته‌می سلێمانییه، ڕۆڵی له زۆر سێكته‌ردا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی، له كردنه‌وه‌ی دیوه‌خان و فێرگه به ڕووی ئافره‌تان. هاوكات هاوكاری و یارمه‌تی زۆری شۆڕش و بزووتنه‌وه‌كانی شێخ مه‌حموودی داوه، له شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان كۆمه‌كی گه‌یاندووه‌ته ده‌ست شه‌ڕكه‌ران و له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مهاباد، به‌هه‌مانشێوه پاڵپشتی كردوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا یاداشتی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به‌رز كردووه‌ته‌وه و داوای مافی گه‌لی كوردی كردووه و تاكه یاداشته كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كه‌وه، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
قه‌ده‌م خێری فه‌یلی، ژنێكی شۆڕشگێری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه‌ی كوردی و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به ڕژێمی ئه‌وسای ئێران كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سڕینه‌وه و له‌ناوبردن و قڕكردنی كوردی ده‌دا. ئه‌و وه‌ك تاكه ژنی لوڕستان، سه‌رپه‌رشتی ڕاپه‌ڕینی كوردی ده‌كرد بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ململانێ به‌رده‌وام بوو.
نه‌جیبه جه‌لی زاده، یه‌كه‌مین كچ بووه له‌گه‌ڵ كوڕاندا چووه‌ته فێرگه و خوێندوویه‌تی، هاوكات له هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان به‌تایبه‌تی له‌ناو شاری كۆیه ڕۆڵی هه‌بووه. له‌كاتێكدا باوكی مه‌لا بووه و به مه‌لای گه‌وره ناسراوه، به‌ڵام جۆرێك ڕیفۆرمی له ئاین و كولتووری كورده‌واریدا كردووه و ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ گۆڕینی نه‌ریت و كرده‌ی باوی سه‌رده‌مه‌كه.
لـــه‌یلا قاسم، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كادری دڵسۆزی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، به‌هۆی به‌شداریكردنی له خه‌باتی سیاسی كورددا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی به‌عس هاته گرتن، له‌دوای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر، له سێداره درا. له مێژووی عێراقیشدا به‌یه‌كه‌م ئافره‌ت داده‌نرێ كه به‌هۆی به‌شداریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له سێداره درا.
ســاكینه جـانسز، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره سیاسییه‌كانی باكوری كوردستان، به‌تایبه‌تی له كۆتاكانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك. ئه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستانه و ساڵانێكی زۆر زیندانی كراوه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆر دراوه. به رووداوێكی نادیار و گوماناوی له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی، له پاریس تیرۆر كرا.
له‌یلا زانا، كه‌سایه‌تی سیاسیی باكوری كوردستانه و به‌یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد داده‌نرێ كه ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ست هێنا و بوو به ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا. به‌هۆی كوردایه‌تییه‌وه چه‌ندان ساڵ زیندانی كراوه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه. له‌یلا زانا له‌ماوه‌ی ژیانیدا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵاتی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی له پای سیاسه‌ت و خه‌باته‌كه‌یدا پێ به‌خشراوه.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته بگوترێ ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا شانازیی به ڤیكتۆریا، ئه‌مه‌ریكا به هیلاری كلینتن، ڕووسیا به ئه‌لیكسانده‌ر، ھیندستان به بیریند گاندی، پاكستان به بێنه‌زیر بۆتۆ، ئه‌فغانستان به مه‌لاله یوسفزه‌ی، میسڕ به كیلۆپاترا، ئه‌رجه‌نتین به ئێڤیتان پێرۆن و چین به تزۆهسی-یه‌وه بكات. كورد شانازیی به عادیله‌خان، حه‌پسه‌خان، نه‌جیبه‌خانی جه‌لی زاده، مارگرێت، ساكینه جانسز، مه‌ستووره، قه‌ده‌م خێر، له‌یلا قاسم و له‌یلا زاناوه ده‌كات. ئه‌وانه دوورگه‌یه‌كی بچووكن له‌ناو ئۆقیانووسێكی فراواندا، مێژووی كوردیان سپی و گه‌ش كردووه.