زامدار ئه‌حمه‌د
خودای باڵاده‌ست، خودای دلۆڤان و مه‌زن، دروستكه‌ری گه‌ردوون و زه‌وی و ئاسمان، له پاداشتی په‌رستن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان، به‌هه‌شت ده‌كات به دیاری و خه‌ڵات، هاوكات دۆزه‌خی بۆ كه‌سانی دووره خوایی داناوه. هه‌ڵبه‌ت ئهعرافیشی بۆ كه‌سانی نیوه به نیوه‌ی چاكه و خراپه داناوه. خودا به‌هه‌شتی وا ناساندووه كه دوایین و خۆشترین شوێن و مه‌نزڵی مرۆڤه‌كانه، چێژستانه و خۆشییه‌كه‌ی بێ سنوور و بێ وێنه‌یه، به سه‌وزایی داپۆشراوه و ڕووباری شه‌راب و هه‌نگوین و ئاو، له‌گه‌ڵ حۆرییه بێ وێنه‌كان، سروشت و ژینگه‌ی به‌هه‌شت خۆشتر و دڵگیرتر ده‌كه‌ن.
ئه‌م وهسپهی خودا، زیاتر وابه‌سته‌یه به ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بزمان و عه‌ره‌بستان. چونكه بیابانی عه‌ره‌بی خاڵییه له هه‌موو ئه‌و وێناكردنه‌ی خودا بۆ عه‌ره‌ب و عه‌ربستان، ئه‌و وێناكردنه‌ی داهاتووی مرۆڤ له دوای مردن، هانی عه‌ره‌ب ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت بده‌ن له په‌رستن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئاینی.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌م باسه له ئارادا بوو، عه‌ره‌ب شاره‌زایی و ئاشنایه‌تی به ناوچه گه‌شتیاری و دڵڕفێن و هاوشێوه‌كانی به‌هه‌شت نه‌بوو، /ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی به‌هه‌شت نه‌بێ/ وێنای دوا مه‌نزڵ ده‌دا. له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و بچووكبوونه‌وه‌ی دنیا و ئاشنابوونی خه‌ڵك به دنیای سه‌رزه‌وی و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان، هه‌ورامان بووه مه‌نزڵی عه‌ره‌به‌كان.
له‌كاتی سه‌ردانیكردنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاو و سه‌وزایی به پاڵ یه‌كه‌وه‌ن و شنه‌بای نه‌سیم و شه‌ماڵی ئێواران تێكه‌ڵ و ئالووده‌ی یه‌كتر ده‌بن، خوڕه و هاژه‌ی ئاو به‌رگوێ و جه‌سته‌ت ده‌كه‌وێ، هه‌ستێكی تایبه‌ت و ڕۆحێكی پاك و ئارامت لا دروست ده‌بێ /هه‌ست ده‌كه‌ی به‌شێك له دنیای به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وین/، زه‌وینی كوردستان هه‌یه.
له گه‌شتێكی پڕ ماریفهتانهی دۆست و هاوڕێیانه‌دا بۆ ناوچه سه‌وزایی و جۆگه‌له ئاو و ژینگه تایبه‌ته‌كه‌ی هه‌ورامان، به به‌ركه‌وتنی بای وه‌شت و گوێگرتن له چریكه و واڕی ناو كه‌ژ و داره باڵابه‌رزه‌كان، بینینی عه‌ره‌ب زمانه‌كانی باشووری عێراق له ته‌ك چك چكه‌ی ده‌ره گوریچهوه كۆی بیری منی به‌لای خۆیاندا ڕ‌اكێشا.
عه‌ره‌به‌كانی باشووری عێراق و ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان له‌كاتی سه‌ردانیكردن و بینینی ئه‌و دیمه‌نه‌ی هه‌ورامان واقیان وڕ ده‌بوو، به هیچ هه‌ست و په‌یڤێك ئه‌و بابه‌ته ڕۆحییه‌یان بۆ نه‌ده‌هاته گوزارشتكردن، كاتێك دیمه‌نی هاوشێوه‌ی به‌هه‌شتی ڕۆژی دوایی وهچاوی خۆیان ده‌بینین له ده‌رگه‌ی هه‌ورامان.
له ساتی ده‌رچوونیان له هه‌ڵه‌بجه و تێپه‌ڕینی ته‌په‌كوڕه و خێڵی حه‌مه، به‌ره‌و باشوور داده‌كشێن و ڕووه و خه‌رپانی ده‌ڕۆن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پشوو و ژه‌مه خواردنێكی لای ڕووناك خان. له پاشاندا به ئاراسته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕێ ده‌كه‌ن و نیشانه‌شكێنی چاو له دێهاته‌كانی (گوڵپ، زه‌رده‌هاڵ، باخه‌كۆن، سه‌رگه‌ت، به‌ڵخه، ده‌گاشێخان و سۆسه‌كان) داده‌گرن و تێكه‌ڵبوونی ڕۆحیان به سروشتی ناوچه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ چوونه ناو جیۆگرافیای هه‌ورامان، ڕۆح و سروشت ئالووده و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بن و بیریان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه له ته‌واوی كێشه‌كانی ژیان، له‌وێدا ئارامی و ڤینی ژیانیان لاساز ده‌بێ. له‌به‌رئه‌وه كاته‌كانیان به سه‌یركردن و لێڕامان و تۆماركردن و وێنه‌گرتنی ناوچه‌كه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و ماوه كاتییهدا تێكه‌ڵ به كولتوور و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌كه بن.
له بیاره‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به تۆماركردنی ساته ناوازه و جوان و دڵڕفێنه‌كان، ورده ورده هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌واوی ناوچه‌كه بنۆڕن و زیاتر ببینن، ڕووه و ته‌وه‌ن نما و دهرهگوریچه و بنه‌وان پێ هه‌ڵده‌گرن، ده‌یانه‌وێ سیخناخ بن له سه‌یركردن، ئه‌م وێنانه بۆ عه‌ره‌به گه‌شتیارییه‌كان په‌رجووه. باوه‌ڕیان وایه گه‌یشتوون به به‌هه‌شت، به‌هه‌شتی زه‌وینی. له‌وێدا ئه‌ڤینداران ڕامووسانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و چێژی زیاتر وه‌رده‌گرن.
به‌ده‌م وێناگرتنهوه ڕێ ده‌كه‌ن، تا ده‌گه‌ن به ته‌وێڵه، ته‌وێڵه‌ی ئه‌فسووناوی، به زاخان سه‌رده‌كه‌ون و ده‌گه‌ن به چلانه، له چلانهوه ته‌واوی ته‌وێڵه له‌ژێر چاوتدایه، له چلانهوه به‌ره‌و مالیده‌ر به‌ده‌م تفی خواردنه‌وه جووڵه به پێیه‌كانیان ده‌كه‌ن و گوێ له چكه چكی ئاوه سازگاره سروشتییه شۆڕهوهبووهكهی ده‌گرن و سه‌یری گراداف ده‌كه‌ن له گارۆكان ڕاده‌مێنن و هه‌ورامان دارماڵیان ده‌كات له جوانی و ئارامی و نوێكردنه‌وه‌ی چاوه‌كانیان.
وارگه‌ی شه‌وانه‌یان له ئاوێسه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و چوارپایهكانیان له‌ناو جۆگه‌له سههۆڵبهندانییهكه داده‌نێن و به‌ده‌م قلیان كێشانه‌وه، سیگار ده‌كه‌ن و ده‌خوازن گوێبیستی پڕووكهش بن. بۆ نانخواردنی سه‌بای ڕوو له خواردنگه كولتوورییه‌كانی هه‌ورامان ده‌كه‌ن، وه‌ز و هه‌نگوینی شاخ و نانی گه‌رمی هه‌ورامی، خواردنی سه‌ره‌كییانه.
عه‌ره‌به‌كان ده‌خوازن چركه و خولهك و سه‌عات و ڕۆژه‌كان درێژتر ببنه‌وه و ده‌رفه‌تیان زیاتر بێ. به‌تێپه‌ڕبوونی كات، هه‌رچی دڵیان بیخوازێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، خانم و منداڵه‌كانیان سواری پشتی ئه‌سپ ده‌كه‌ن و خۆشیان وێڵ و عه‌وداڵی كه‌لوپه‌له ده‌ستییه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی هه‌ورامان ده‌بن و تامی ئاوی ڕۆیشتووی چه‌مه‌كان ده‌كه‌ن و به‌و ئاوه خۆیان ڕوون و گه‌ش ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنی نان و كه‌بابی نیوه‌ڕۆ دۆی سروشتی هه‌ورامان نۆش ده‌كه‌ن و نه‌شئه‌ی نوێ وه‌رده‌گرن.
ته‌وێڵه به‌ره‌و ئه‌حمه‌د ئاوا و زه‌ڵم وه‌جێ تێڵن، تا دێ دیمه‌نه‌كان جوانتر و فراوانتر ده‌بن، سه‌رشێتانه هاتنه خواره‌وه‌ی ئاوه تاماس و پاك و بێگه‌رد و سپییه‌كه‌ی زه‌ڵم، پاڵگین و پێڵهكانی هێنده‌ی تر سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێ و سه‌رسامیان ده‌كات، له‌وێ هه‌موو شتێ خۆشه، به‌تامه و پڕ چێژه، مانای ژیانی ڕاسته‌قینه له‌وێدایه. هه‌ورامان، په‌رچوو بۆیان.
ئه‌ڵبه‌ته خه‌ڵكی ناوچه گه‌شتیاری و سه‌وزایی و دڵڕفێنه‌كان ئه‌و سه‌رده‌م ئه‌و عهوداڵییهی عه‌ره‌بیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌شت نه‌بووه، /بۆیه ھه‌ورامان دره‌نگتر ھاتنه سه‌ر ڕێباز و به‌رنامه و پرۆگرامی ئیسلام/.
هه‌ڵكه‌وته‌ی سروشتی هه‌ورامانی گه‌وره /به هه‌ورامانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات/ سێگۆشه‌یی هه‌ڵكه‌وتووه له نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سنه و كرماشان، دیوی باشووری كوردسان له شاره‌دێی خوڕماڵ و بیاره و ته‌وێڵه و ژماره‌یه‌ك دێهاتی جوانكیله پێك هاتووه.