زامدار ئه‌حمه‌د
له مێژووی كورددا مێژوونووسی زۆركه‌م به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه ڕۆڵی گرینگ‌یان هه‌بووبێ له نووسینه‌وه‌ی مێژوو و مێژووی كورد به‌تایبه‌تی، هه‌ركات بخوازێ له‌باره‌ی مێژووی كورد زانیاری وه‌رگری و توێژینه‌وه بكه‌یت، جگه له چه‌ند كتێبێكی دیاریكراو و ژماردراو، چیتر به‌رده‌ست نییه. یه‌كێك له‌و كتێبه گرنگ و پڕ به‌هایانه‌ی تایبه‌تن به مێژووی كورد، كتێبی "شه‌ره‌فنامه"ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی (شه‌ڕه‌فخان شه‌مسه‌دین به‌دلیسی "1543- 1603 و 1604)یه. شـهرهفـنامه، كتێبێكی مێژوویی گرنگه له‌باره‌ی مێژووی كورد و ماڵه میرانی كوردستان، ئه‌و كتێبه ژماره‌یه‌ك باسی مێژوویی له‌خۆ گرتووه، بۆ وێنه: (باسی فه‌رمانڕه‌وایانی دیاربه‌كر و جه‌زیره، دینه‌وه‌ر و شاره‌زوور، فهزلهوییه، ئه‌یووبی.. فهڕمانڕهوایانی ئه‌رده‌ڵان و هه‌كاری و ئامێدی و جه‌زیره و عه‌زیزان.. فه‌رمانڕه‌وایانی سۆران و بابان و دنیایه‌ك باسی تر، دواجار به وردی فه‌رمانڕه‌وایانی به‌دلیس) خراوه‌ته ڕوو.
له دوای دوو سه‌ده و نیو زیاتر، بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی (1826) شه‌ره‌فنامه له فڕه‌نسا چاپ و بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كی باش بوو بۆ مێژووی كورد. دواتر مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زید كورته و پوخته‌یه‌كی به‌رگی یه‌كه‌می شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی پاچڤهكرده سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌و وه‌گێڕانی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زید سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد و ناساندنی به‌شێك له بنه‌ماڵه و میر و میرنشینه كوردییه‌كان، هاوكات خزمه‌تێكی گرنگی به كتێبخانه‌ی كوردی كرد.
له ماوه‌ی ژیانی كار و كرده‌وه نایاب و ناوازه‌كانی مامۆستا هه‌ژار موكریانی به‌تایبه‌تی له بواری وه‌رگێڕانی زمانی فارسی بۆ زمانی كوردی، پاچڤهكردنی كتێبی مێژوویی "شه‌ره‌فنامه"یه، جیاوازی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ژار له‌گه‌ڵ مه‌لا مه‌حموود له‌وه‌دایه، بایه‌زیدی ته‌نیا پوخته و خوڵاسهیهكی كتێبه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه، وه‌لێ موكریانی ته‌نیا به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوی كردووه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رگه وهرگێڕانكراوهی مامۆستا هه‌ژار، كارێكی به‌سه‌نگ و به‌جێیه، وه‌لێ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێ ئاخۆ بۆچی به‌رگی دووه‌می شه‌ره‌فنامه‌ی وه‌رگێڕاوه؟ ده‌بێ ئاگاداری نه‌بووبێ؟ یا ده‌رفه‌تی وه‌رگێڕانی نه‌بووه و ته‌مه‌ن باقی نه‌بووه، تا هێز و توانای لێ خه‌رج بكات. دواجار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارێكی باش و گرنگی كردووه، كوردێكی زۆری به‌و مێژووه ئاشنا كردووه.
ساڵی (2007) سه‌ڵاحه‌دین ئاشتی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان-مهاباد، به‌هه‌مان ڕێبازی مامۆستا هه‌ژار، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مان شێوازی كورداندنی هه‌ژار موكریانی به‌رگی دووه‌می كتێبی "شه‌ره‌فنامه"ی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌و وه‌رگێڕه مهابادییه له دیدارێكدا، ده‌ڵێ: "له دوای ماوه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانی به‌رگی دووه‌می شه‌ره‌فنامه، بنكه‌ی ژین تینی بۆ هێنام كه ده‌بێ به‌رگی یه‌كه‌میش وه‌رگێڕم"، بۆیه ئه‌و به‌رگه‌شم وه‌رگێڕا و "شه‌ره‌فنامه" بووه یه‌ك ده‌ست. هه‌ڵبه‌ته ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه و زانیاری نادروستی "زێڕنۆف" ڕاست كراوه‌ته‌وه و چه‌ندان په‌راوێز و ڕوونكردنه‌وه‌ی نوێی بۆ دانراوه.
ساڵی (2017) هه‌ردوو به‌رگی شه‌ره‌فنامه به وه‌رگێڕانی "سه‌ڵاحه‌دین ئاشتی" له‌لایه‌ن "بنكه‌ی ژین"ه‌وه به دیزاین و چاپێكی جوان بڵاو كرایه‌وه و بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م كتێبه به ته‌واوی خرایه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و توێژه‌ران و ئاشقان و شه‌یدایانی مێژوو و مێژووی كورد. جیاوازی ئه‌م وه‌رگێڕان و چاپه، ته‌نیا له‌وه‌دا نییه بۆ یه‌كه‌مجار ته‌واوی شه‌ره‌فنامه به كوردی بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به‌بوونی ژماره‌یه‌ك زانیاری نوێیه له‌مه‌ڕ شه‌ڕه‌فخانی به‌دلیسی خۆی و دانانی ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی عوسمانییه‌كانه كه باسه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی زیاتر سه‌نگینتر كردووه، بابه‌تی نه‌مانی شه‌ره‌فخانه، ئه‌وه‌ی تا ئێسته لای خوێنه‌ران و نووسه‌ران ئاشكرایه، نه‌مانی شه‌ره‌فخان پێوه‌ندی به كۆتای ته‌مه‌ن و مردنی ئاسایییه‌وه هه‌یه، وه‌لێ له‌م وه‌رگێڕانه نوێیه‌دا، مردنی شه‌ره‌فخان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و به‌ڵگه‌ی كوژرانی ده‌خرێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی دوو نووسه‌ر و توێژه‌ری كورد ئه‌وانیش "ڤورال گه‌نچ و مسته‌فا دێهقان"ـه، له‌ژێر ڕۆشنایی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسراو ئه‌م ڕووداوه‌یان سه‌لماندووه.
سه‌ڵاحه‌دین ئاشتی له كتێبه‌كه‌یدا ڕوونی ده‌كاته‌وه كه "ڕووداوی كوژرانی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی به ئاگاداری سوڵتانی عوسمانی بووه و زۆریش وێ ده‌چێ خۆی فه‌رمانی كوشتنی دابێت". ئه‌م قسانه‌ی ئاشتی پشتئه‌ستووره به چوار ده‌ستنووسی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌رده‌می سوڵتان محه‌مه‌د، له‌و چوار نامه‌ی محه‌مه‌د خان، باسی شه‌ره‌فخان كراوه و هه‌ر چوار جار ناوی شه‌ره‌فخان به كوژراو هاتووه و به‌دوای ماڵ و سامانی زۆر و زه‌وه‌ندی شهرهفخانهوهن و ده‌خوازن بیدۆزنه‌وه. به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه عوسمانییه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه كوژرانی شه‌ره‌فخان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و ده‌رفه‌تی گفتوگۆی نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
زیا شه‌ره‌فخان، نه‌وه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی ساڵی (1973) ده‌ستنووسێكی له‌باره‌ی مردنی شه‌ره‌فخانه‌وه نووسیوه، تێیدا ده‌ڵێ: خوالێخۆشبوو، شه‌ره‌فخانی پێنجه‌م، ساڵی (1543) له دایك بووه و ساڵی (1603 و 1604) كۆچی دوایی كردووه. له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستنووسانه، پرسیاری رژد ئه‌وه‌یه ساڵی مردنی شه‌ره‌فخان هه‌مان ئه‌و ساڵه‌یه كه زیا باسی لێوه كردووه، یا له دوای یه‌كلاكردنه‌وه كوژرانی شه‌ره‌فخان، ساڵی مردنه‌كه‌شی گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێ؟ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی نوێی هاوسه‌رده‌می شه‌ره‌فخانه.
له دوای 400 ساڵ زیاتر، ده‌ركه‌وتووه شه‌ره‌فخان نه‌مردووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن سوڵتانی عوسمانییه‌وه فه‌رمانی كوشتنی دراوه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ئه‌وه‌ی له مێژوو ڕوو ده‌دات، یه‌ك له هه‌زاری ڕووداوه‌كانی ناو مێژووه، به‌شێكی زۆركه‌م له مێژوو تۆمار ده‌كرێ و ئه‌رشیف ده‌كرێ، ده‌كرێ بڵێین ئه‌م قسه باوه‌ی له‌باره‌ی مێژووه‌وه هه‌یه، جێی باوه‌ڕه كه ده‌ڵێ: "مێژوو، وه‌ك سووتانی ئاگره، به‌شێكی زۆری له‌ناو ده‌چێ، ته‌نیا ژیلهمۆكهی ده‌مێنێته‌وه".