1-یه‌كه‌م نووسه‌ری كورده به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ناوه، ساڵی ١٩٩٤ له گۆڤاری وێران ژماره (١)!
2-- ته‌كنیكی ته‌نیا سێ له ڕۆمانه‌كانم: منداڵباز، مولازم ته‌حسین و (زار و ماره‌كان) داهێنانێكی بێ وێنه‌ن له ئاستی مێژووی ڕۆمانی جیهانیدا !
3- ڕای وایه كه فارسی لههجهیهكه له زمانی كوردی.
4-یه‌كه‌م ڕۆماننووس یان شاعیری كورده كتێبی سووتێنرابێت، ئینجاش ٧ جار له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ناردرابێته دادگا و حوكمی له‌داردان له ١٩٨٤ و له ٢٠٠٢ و سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان له ٢٠١٢ كه پاشان عه‌فوویان كردم.
5-تا ئێسته میزی به هه‌ر داموده‌زگه و حكوومه‌تێكدا كردبێت؛ خێری له خۆی نه‌دیوه له كوردستان!
6-- به‌شێوه‌یه‌كی عه‌جیب و زۆر غه‌ریب، هه‌ندێ جار بۆ خۆیشی نازانێ چۆن شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی داهێنا؛ له‌مه‌ش گرنگتر شیعری قۆڕی خۆشه‌ویست كرده‌وه له‌لای شه‌قام و له‌ناو خه‌ڵكدا!
7-شارۆكه و شاره‌دێ و گه‌وره‌دێ نه‌ماوه به شاره‌كانیشه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یان جار پاشماوه و ئێسقانه‌كانی خۆم تێیاندا به‌جێ نه‌هێشتبێ بیكڕووسێننهوه بۆ خۆیان له كۆڕ و كتێبخانه و قاوه‌خانه‌كانی سه‌ر شه‌قامی شاران.. فه‌خر به‌وه ده‌كه‌م كه له ژیانمدا هێند به‌خشنده بووم بۆ گه‌نجان و گه‌ل!
8-بۆیه ده‌مه‌وێ ئه‌م جاره پشتی لیستی جووتیاران بگرم به‌تایبه‌تیش لیستی له‌شفرۆشه‌كان له‌ناو په‌رله‌ماندا. ئه‌مه‌ش چونكه لیستی حزب له په‌رله‌مان نامێنێت و لیستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان جێی ده‌گرێته‌وه.
9-پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٤دا بمرێ، دوو ڕێگر هه‌بوون له‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ مه‌شهوور ببێ له ئاستی جیهانیدا؛ یه‌كه‌م: جمهوریه‌تی ئیسلامیی ئێران تا ئێسته ڕێگه‌ی نه‌داوه دیوانه نهێنییه‌كه‌ی كه له هه‌موو ئێران به‌دزییه‌وه ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێ، له (نشر چشمه) یان لای فرخنده حاجی زاده چاپ بشود ئه‌گینا له هه‌موو كیشوهرهای دنیا ده‌نگی ده‌دایه‌وه: من ان ابم كه خون من به خون تو شباهت نداشته باشد!
10- ڕۆمانێكی به ناوی ( ٧ صور خلیعه لزوجه سیاده الوزیر) ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و میدیای عه‌ره‌ب تێی بگه‌ن چ ده‌ڵێم؛ له‌وه‌ش تێده‌گه‌ن كه پێیان ده‌ڵێم (ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام و سوننی گه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب تا هه‌تایه كۆتای هات و ده‌پووكێته‌وه: له جیاتی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌رایی و هه‌یمه‌نه‌ی ئێران زاڵ ده‌بێ و سعوودیه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی عه‌ره‌ب و "سعوودیه ئیسلامیزم له‌ناو ده‌چێ! به‌ڵام زیاره‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بۆ سعوودیه، یه‌كسه‌ر هاوكێشهكهی پێچه‌وانه كرده‌وه: شه‌ره‌فی ئیسلام و عه‌ره‌ب، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بوو كه بۆ سعوودیه‌ی كڕییه‌وه) .
11-هه‌ولێر كه پایته‌ختی ئیمپڕاتۆڕیهتێكی كوردستانی گه‌وره و یه‌كپارچه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ڕۆژی ١٥ی ٥ی ٢٠٣٤ ، یادی له‌دایكبوونی فرهاد پیرباڵ ده‌كرێته‌وه
12-دكتۆر فه‌رهاد ده‌ڵێ: شانۆنامه‌كانم كه‌مێك دره‌نگتر، به‌ڵام فهلسهكهم ( خودا و كورد )، 37 ساڵی تر كورد تێی ده‌گا !".
13-ناوی به باشترین ئه‌كته‌ری سینه‌ماش ڕۆی له ڕۆژنامه‌كانی هه‌ولێر كاتێ خه‌ڵك ئه‌ویان دیت له فیلمی (٧ - ١) سیناریۆی خۆی ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی.
14-76 كتێبی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ ،ته‌نیا سێ له‌وانه سوودیان هه‌یه. زیاتر له حه‌وت كتێبی ته‌رجه‌مه‌ی فارسی كراون و زیاتر له نۆ كتێبیشی ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر دیلێكتیی كرمانجی-لاتینی كرا.
15-تا ئێسته 15 پیشانگه‌ی بۆ تابلۆكانی كردووه‌ته‌وه؛ شێوازه سه‌مه‌ره‌كه‌ی له نیگاركێشاندا كه ده‌ڵێ "من مێژووی شێوه‌كاریی كوردیم سه‌ربڕی!"؛ هه‌رایه‌كی زۆری دروست كرد و ماوه‌یه‌ك ناویان نابوو " ڤایرۆسی ناو هونه‌ری شێوه‌كاریی كوردی"، كه‌چی خۆیشی له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كاندا مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر و مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریی جیهانییه، بۆ ماجستێریش له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م پرس ئه‌كادیمییانه وانه‌ی مێژووی نیگاركێشانی داوه‌ته‌وه، فه‌قیره‌ی هه‌ر پێی بڕوا ناكه‌ن.
16-هه‌رسێ گه‌له‌رییه ناوداره‌كه‌ی زاموا له سلێمانی ١٩٩٦ و كۆلێژی هونه‌ر له سلێمانی ٢٠٠٠ و گه‌له‌ریی ئه‌ربێللا له هه‌ولێر ١٩٩٦ و شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی ٢٠٠٠، ئه‌و خۆی دایمهزراندووون یان به‌شدار.
17-ئێسته له عه‌نكاوه دانیشتووه و خه‌ریكی ته‌رجومه‌كردنی قوڕئانه به شێوازی شیعری، خودی خۆی و خودی شێواز و موزیك و سه‌بكی قوڕئان. پێشكه‌شی كردووه به دایكی، چونكه دایكی دكتۆر خوێنده‌واریشی نه‌بووه و به‌ئه‌سڵ جوولهكهشه، كه‌چی زۆر خوداناس و دیندهروون ده‌رسی خودای فێری دكتۆر كردووه بێ ئه‌وه‌ی واتای یه‌ك كه‌لیمه‌ی قوڕئانیش بزانێت چییه له‌كاتی نوێژدا، بۆیه ته‌رجومه‌ی قوڕئانم به پێویست زانی.
18-پیرباڵ ڕای وایه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ژن ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایسی جیهانی به‌ره‌و له‌ناوچوونی به‌شه‌رییه‌ت، ئه‌مه‌ش له چاره‌گی دووه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه به‌ولاوه.
19-ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ خودا بهێنمه‌وه ناو سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می ئینسانی غائیبی كورد.