ئەو پیاوەی داکۆکیی لە کوشتنی ژن کرد

PM:03:06:06/01/2017 ‌
خوێنەرانی خۆشەویست ئاگادار دەکەمەوە ئەم وتارەم بەرگریکردنێکە لە مافی ڕووناکبیری "نەفرەتلێکراو"، نەفیکراو، مەریوان هەڵەبجەیی، لە هەمانکاتدا داکۆکیکردنێکی ڕۆژنامەنووسانەیە لە مافی پیاوێک کە ژنی خۆی لەسەر نامووس نەکوشت.
ئەو پیاوە تۆمەتبارەی باسی دەکەم، ناوی (ب. ا. ش)، ویستوویەتی لە ژنەکەی خۆی ببوورێت بچێت بیهێنێتەوە لای سێ منداڵە بێ دایک و بێ کفتەکانی، کەچی بەم سەری ساڵە، لە گرتووخانه‌ی محەتتەی هەولێر "کەوتووە" تۆمەتبار بەوەی لەناو تاریکیدا پیاوێکی پارەداری چەکداری کوشتووە ناوی (ج. ا. ف)، کە ژنی (ب. ا. ش) ئەو شەوە لە ماڵی ئەودا بووە، تەنانەت لە تەنیشت ژنی مێردەکەیەوە گولەی ئاراستەی مێردی ژنە کردووە؛ ئەمەش گووایە ئەو ژنە، واتە ژنی (ب. ا. ش)، لەدەست مێردە خراپەکەی پەنای بردووه‌تە بەر (ئەو خزمە!) چەکدار و پارەدارەی بەناوی (ج. ا. ف)، پیاوێکی تریش لەوێ بووە، هەرکی، بەناوی (ئ. ا. ل). 
که‌یسەکە ئێستا لە دادگایە و من لەبەر هۆی ته‌ناهی و وەک ئیحتیرامێکی زۆرم بۆ هەر هەموویان و هیچ تێکەڵ بە قانوونی عەشیرەت و حوکمی دادگا نابم، بۆیە پیتی ناوەکانیانم گۆڕیوە. بەڵام دەڵێن "پیاوە کوژراوەکە" کە ئەویش هەر لەسەر نامووسی ژنی (ب. ا. ش. ) کوژراوە لەگەڵ پیاوە دووەمەکە بەناوی (ئ. ا. ل) فه‌سبووکێکی هاوبەشیان پێکەوە هەیە بەناوی (ئ. ا. ل – ج. ا. ف)، کە ژنەکە لەسەر فه‌سبووکەکە، بە قیناعی ئاڵای کوردستان خۆی شاردووه‌تەوە بۆ ئەوەی نەبینرێ کێیە "ئەو سەربازە ونە!". 
ئنجا پەیامەکەم ئەمەیە: بۆ خەڵکی خۆشەویست و شاری سلێمانی و کاک نێچیرڤان بارزانی بەتایبەتیش بۆ هێرۆخانمی "بەڕێز"! بۆ هەموو ڕۆشبیرانی ئازیز و فێمینیستە ژن و پیاوەکان ئەوانەی (١٨) ساڵ زیاترە باسی ئازادیی ئافرەت، مافی ژن دەکەن، ڕێکخراوەکانیشیان، هەموو ئەوانەی دژی ژنکوشتن وەستانەوە و ئەمرۆش دەیانبینین داکۆکی لە کوشتنی ژن لەسەر نامووس یان بەناوی نامووس دەکوژرێن –کە بێگومان زۆر بەتوندی داخوازیمە لەو سەرۆکایەتیی حکوومەتەی کە خۆیشی دانی پێدانا: "گەندەڵ!"؛ ئەگەر لە ١ی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ بەملاوە ڕانەوەستێندرێت ڕادیکاڵانە ئەم ژنکوشتنە. 
بە هەموو ئەو داعیە و ماعیە و چالاکوان و درۆزنانەی دەزگا و ڕێکخراوەکانی مەدەنیەت و خاوەن بەرنامەکانی دیموکراسی و ڕووانگە و گەشەپێدانی ئافرەتان-بەتایبەت سەرگردەی هەموویان وەزیری پەروەردە و سەرۆکی ئەنجوومەنی خانمان و هێڕۆ خان، کە هەمووشیان دراوەتە دەست پیاوەکانی وەلی ئەمر یانیش خزمیان مەنهەج و ناوەڕۆکی داهاتووی بەرنامەکانیان بۆ داڕێژ، بۆ هەموویان دێم بەڕاست دەسەلمێنم چۆن ژنسووتاندن (بەک ژنکوشتن: لە حەق زۆر حەقترە!). بۆ بەڕێز و دڵسۆزی ژن ئێڤار ئیبراهیمیش کە وەک بینیتان خۆیشی هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە بەم سەری ساڵی تازەیە.
داخوازیم ئەوەیە مەریوان هەڵەبجەیی کە لەسەر ئێوە ١٨ ساڵە نەفیتان کردووه‌تە جەزیرەیەک؛ بەم سەری ساڵە بانگی بکەن و ئاشتی بکەنەوە لەگەڵ کۆمەڵگە! ئەو وەک سپینووزا لەسەر داکۆکیکردن لە ژن دەرکرا و نەفرەتی لێ کراوە. داواتان لێدەکەم کە ١٨ ساڵە سزاتان داوە ئازادی بکەن یان دادگاییەکی حەق!
ئەدی ئەمەش هەر ژنکوشتن نیە ژنێک بێت ویژدانی خۆی بفرۆشێت؟ یان ژنێک والێپکەن ناچار ویژدانی خۆی، لەمە خراپتر نامووسی خۆیشی بفرۆشێت و پێشمەرگە بەمیان پەی نەبا بەویان ببا پەی بێ، لە تیڤیه‌کان ڕیسوای بکەن بۆ گەل، لەوێش بزووتنەوەکەی یان خۆ فەرق ناکا حزبەکەی، کە ئەم خیانەتی لێ نەکردووە یان ئەویان هێشتا خیانەتی لێ نەکردووە هەوڵ نادا بیشیپارێزن نەکوژرێت و هەست دەکات ساڵانێکی زۆرە کوژراوە، بەڵام نەمردووە.
ئێستا دەزانم چەند راست بووم کە دەمگۆ: هەزار ژنی یەکسانیخواز و دایکی فێمینست مەگۆڕنەوە بە یەک کفتە، بۆ  کوڕە بێ دایکەکەتان!