سه‌لام ناوخۆش/ مامۆستاى زانكۆ
ده‌روازه
مێتاتێكست به‌رهه‌می مێتازمانه, چونكه هه‌ردووك قسه‌گه‌لێك ده‌كه‌ن دوورن له شته فیزیكییه‌كان. مێتاتێكست, تێكستێكه قسه له‌سه‌ر تێكستێكی تر ده‌كات, مێتازمانیش بابه‌تێكی تره له زمان خۆی ده‌دوێت. ئه‌م تێكهڵكردنهوهى زمانی شرۆڤه و زمانی تێكست پێوه‌ندی به دیارده‌ى "ئه‌ده‌بیبوون"ـهوهوهیه. ژانری "وتارهدراما" تێكه‌ڵكردنی دوو ژانرى له ئه‌ده‌بیبوون به‌ده‌ر و تژی ئهدهبیبوونه.
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له سیمۆلۆجی ناونیشانی وتارهدراما بدوێین. له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌دا ئاماژه به چه‌ند سه‌رباسێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره نووسینه و بابه‌ته‌كه زه‌ڵاڵ بێ:
سه‌رباسی یه‌كه‌م، مێتاتێكست و مێتازمان
پێشگرى "مێتا" له پێش وشه‌ى وه‌ك مێتا میتۆد, مێتا فیكشن, مێتا تێكست.... دێت , له ل895ی فه‌رهه‌نگی ماكمیلان له‌باره‌ى ئه‌م پێشگره هاتووه :"بریتییه له‌و شته‌ى له ده‌ره‌وه‌ى شتگه‌لێكی به‌رجه‌سته, ڕیه‌ل و باو، بی بۆ نموونه میتافیزیكهڵ پێوه‌ندی به ژیانی پشته‌وه‌ى دنیای مادی بێت".
مێتاتێكست له زمانی عه‌ره‌بی ده‌سته‌واژه‌ى "ما وراْ النص-له پشته‌وه‌ی ده‌ق" یان "فوق النص- له سه‌ره‌وه‌ى ده‌ق"، "فلسفه النص-فه‌لسه‌فه‌ى ده‌ق"ی بۆ دانراوه. له زمانی ئینگلیزیش ده‌سته‌واژه‌ى وه‌كMetatext -مێتا ده‌قmetafiction -مێتا گێڕانه‌وه دانراون .
ئه‌م قسانه وه‌رگێڕانی زاراوهكهن, ئه‌ی زاراوه‌كه خۆی چ ده‌گه‌یه‌نێ و مه‌به‌ست لێی چییه هه‌روه‌ها چ پێوه‌ندی به "وتارهدراما "وه هه‌یه؟
دیتنی جیاواز بۆ چه‌مكه‌كه هه‌یه یا چه‌مكه‌كه وه‌ك ناوه‌ندێك وایه جێى زۆر بابه‌تی تێدا ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌ك مێتاتێكست بریتییه "له ئه‌دگارى هه‌ندێك جۆری ئه‌ده‌بیی كه هه‌ڵگرى دوو ئاستی دایه‌لۆگه له یه‌ككاتدا, ئه‌و دوو دایهلۆگهیش هاوته‌ریب به‌ره‌و یه‌ك بابه‌ت ده‌چن و به یه‌ك ناگه‌ن".
له‌لایه‌كی تر، "مێتاتێكست جۆره نووسینێكه كه له پارچه نووسینێكدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه, به واتاى كاتێك نووسینێكی وه‌ك (وتار) یا (چیرۆك) یا (دراما) ... هتد ده‌نووسی به‌سووده ئه‌گه‌ر له ڕه‌فتارت ڕه‌نگ بداته‌وه له‌وه‌ى نیازته له ئاینده چ بكه‌ى".
واتایه‌كی تری مێتاتێكست بریتییه له "ته‌كنیكی گێڕانه‌وه و ژانرى خهیاڵئامێزى و گێڕانه‌وه–سه‌رد، وه‌ك ڕۆمان و دراما كه تێیدا نووسه‌ر له‌م كاره خه‌یاڵئامێز و گێڕانه‌وه‌یه‌دا وه‌ك خۆی ئاگادار یا به كراوه‌یی سه‌رنج بۆ ڕاستییه‌ك ده‌بات له چوارچێوه‌ى خه‌یاڵ و سه‌رد-گێڕانه‌وه‌ى هونه‌ریدا.
مێتاتێكست هه‌ر قسه‌ى تێكست له‌سه‌ر تێكست نییه, به‌ڵكو كۆنتێكست و كاراكته‌ر له تێكسته‌كه به‌ده‌ر ده‌كه‌ون. دوو ئاراسته‌ى جیاواز له سیناریۆی (به واتا هونه‌رییه‌كه نه‌ك سیاسییه‌كه) نێوان مووسا و خدری زینده "پیاوه ساڵحهكه" به‌ده‌ر ده‌كه‌ون, به واتاى دوو موته‌ڵه‌قی (وه‌رگرى) جیاوازى تێكستی ئیلاهی ئاماده‌یییان هه‌یه. مووسا وه‌ك پێغه‌مبه‌رێكی ئولوعهزم ته‌نیا له ڕووخسارى گوتارى ره‌بانی ده‌گات, به‌ڵام خدرى زینده له پشته‌وه‌ى گوتاره‌كه ده‌گات، كه‌واته خدرى زینده كاراكته‌رێكه له كۆنتێستێكی جیۆگرافیدا له پشته‌وه‌ى تێكستی ئیلاهی ده‌گات.
پرسی مێتا تێكست چ پێوه‌ندی به مێتازمانهوهیه؟
هه‌رچه‌نده كودۆن 1998 له فه‌رهه‌نگه قهبهكهیدا قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیالێكتیكییه ناكات، به‌ڵام پێناسه‌یه‌كی دروستی مێتازمان ده‌كات و له ل506 فه‌رهه‌نگه ئهدهبییهكهى له وتارێكی ڕۆمان یاكوبسن 1960 به ناوى زمانناسیی و شیعرناسیی ده‌گوازێته‌وه به‌وه‌ى گوتوویه‌تی :"له زمانناسیدا مێتازمان ده‌لاله‌ت له هه‌ر زمانێكی ته‌كنیكی ده‌دات كه وه‌سفی ئه‌دگاره‌كانى زمان خۆی ده‌كات". كه‌واته ئه‌وه پرسی مێتازمانه, مێتاتێكست دروست ده‌كات.
له دواى قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكی مێتاتێكست, قسه له سه‌ر وتارهدراما ده‌كه‌ین. وتاره دراما له دوو به‌ش پێكهاتووه, به‌شێكی ده‌چێته چوارچێوه‌ى قسه‌له‌سه‌ركردن و شرۆڤه‌كردنی بابه‌تێك به زمانی لێكۆڵینه‌وه, به‌شی دووه‌م ژانرێكه له ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب. یاكوبسن به جیا له زمانی ئه‌و دوو تێكست- ده‌قه ده‌دوێت و ده‌نووسێت: زمانی وتار زمانێكه هه‌ڵگرى "ئه‌ده‌بیبوون" نییه, هه‌رچی ژانره‌كانی وه‌ك ڕۆمان و دراما و نوڤلیت... شیعرن, هه‌ڵگرى ئه‌دگارى ئهدهبیبوونن".
كوڕۆن 1998 له ل465 له ڕۆمان یاكوبسن ده‌گوازێته‌وه به‌وه‌ى بابه‌تی زانستی ئه‌ده‌بی ئه‌ده‌ب نییه، به‌ڵكو ئهدهبیبوونه, به واتاى وا له كارێك ده‌كات ببێت به كارێكی ئه‌ده‌بی. له لایه‌كی تر هه‌ر یاكوبسن ده‌ڵێت: ئه‌ده‌بیبوون پێوه‌ندی به شتگه‌لێكه نه‌ناسراوبن. ئه‌و دوو چه‌مكه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌دگاره ناسراوه‌كانی كارێكی ئه‌ده‌بی له فۆڕمه‌كه‌ى ده‌ژی یا ئاماده‌یی هه‌یه "هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنیاتی ئه‌ده‌بیبوون (وتار) و (دراما) له یه‌كتر جیاوازن, چونكه خاوه‌ن زمان و فۆرمی جودان .
سه‌رباسی دووه‌م, تێگه‌یشتنه جیاكانی ئه‌ده‌بیبوون
پرسی ئه‌ده‌بیبوون له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر واتا و مه‌ودایه‌كی فراوانی وه‌رگرتووه. ئه‌م چه‌مكه به سێ قۆناغی سه‌ره‌كی تێپه‌ڕیوه, له هه‌ر قۆناغێكدا واتا و فۆڕمێكی تری وه‌رگرتووه, قۆناغه‌كان بریتیین له:
قۆناغی یه‌كه‌م, قۆناغی ڕۆمان یاكوبسن
ئه‌ده‌بیبوون به‌رهه‌می فۆرمالیسته ڕووسه‌كانه, له‌وانه رۆمان یاكوبسن. ڕۆمان یاكوبسن دامه‌زرێنه‌رى زاراوهكهیه. كۆدۆن, ل 465 باوه‌ڕى وایه یاكوبسن له 1919 زاراوهكهى داهێناوه, به‌ڵام داس 2005, ل78 باس له‌وه ده‌كات كه زاراوه‌كه یاكوبسن له 1921 دایهێناوه و گوتوویه‌تی: بابه‌تی زانستی ئه‌ده‌بی، ئه‌ده‌ب نییه، به‌ڵكو ئه‌ده‌بییه‌ته به واتاى، وا ده‌كات كاره‌كه ئه‌ده‌بی بێ- The term ‘literariness was first introduced by the Russian Formalist Roman Jacobson in 1921. He declared in his work Modern Russian Poetry that ‘the object of literary science is not literature but literariness, i.e. what makes a given work a literary work (Das 2005, p. 78).
یاكوبسن جیاوازى له نێوان دوو زاراوه ده‌كات به‌وه‌ى "وتار و شرۆڤه...هتد له ئه‌ده‌بییه‌ت به‌ده‌رن, به‌ڵام ده‌قی رۆمان و دراما و شیعر هه‌ڵگرى ئه‌دگارى ئهدهبییهتن. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ده‌بیبوون لاى یاكوبسن ته‌نیا ئه‌دگارێكی فۆرماڵیی و زمانه‌وانییه. كودۆن له ل465 ده‌نووسێت: ئه‌ده‌بیبوون له قۆناغی به‌راییدا ئامانجی دیراساتی ئه‌ده‌بی شهكڵانییه-فۆرمالیسته ڕووسه‌كان بوو".
قۆناغی دووه‌م, ئه‌ده‌بیبوون و پراگماتیكس
له‌و قۆناغه‌دا ئه‌ده‌بیبوون له ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌رچوو. زوان 1993, ل8 ئاماژه به چه‌ند توێژه‌رێكی وه‌ك (جۆناسان كوله‌ر و ستانلی فیشه‌ر و ئه‌مبه‌رتۆ ئیكۆ) ده‌كات به‌وه‌ى ئه‌ده‌بیبوون به ته‌نیا ناتوانرێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌دگاره‌كانی زمانه‌وانی, كه له‌ناو ده‌ق هه‌ن پێناسه بكرێ, به‌ڵكو خوێنه‌ر فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه له دروستكردنی واتاى ده‌ق- Many of these scholars, which included Jonathan Culler, Stanley Fish, Umberto Eco to name a few, stated that literariness cannot be defined solely on the basis of linguistic properties found within a text but that the reader is also a crucial factor in the construction of meaning (Zwaan 1993, p. 8).
كه‌واته له گه‌ڕان به دواى پێناسه‌ى ئهدهبیبووندا دوو ئاراسته دروست بوون: ئاراسته‌ى یاكوبسن كه به چاوێكی فۆرمالی ته‌ماشاى زاراوهكهى ده‌كرد زهنی وابوو جیاوازى له نێوان ده‌قی ئه‌ده‌بیبوون و ده‌قی ساده سیخناخكراو به زمانی ئه‌ده‌بی هه‌یه, دیاركردنی ئه‌و ئهدهبیبوونه پێوه‌سته به زمانی ده‌قه‌كه. ئاراسته‌ى دووه‌م گریمانه زمانهوانییهكهى یاكوبسن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه: پێویسته ئینتریستی مرۆڤ له پێكهاته ڕێزمانیهكانی وه‌ك سێناتكس و سیمانتیكس وه‌رچه‌رخێنین به‌ره‌و پراگماتیكس كه شرۆڤه‌ى ده‌قنووس و دهقناس له‌سه‌ر ده‌ق ده‌خاته ڕوو-نووس 1990, ل 350"
This approach moves the interest from the grammatical structures, syntax and semantics, to that of pragmatics which analyses the author's and the reader's view on the text (Nöth 1990, p. 350).
له‌م قۆناغه‌دا دیارده‌ى مێتا تێكست له زاراوه‌ى ئه‌ده‌بیبوون به‌رجه‌سته ده‌بێت, كۆنتێكست هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ تێكست به‌شدار ده‌بێ له پرۆسه‌ى خوڵقاندنی ئیستاتیكا و واتاى تێكست.
قۆناغی سێیه‌م, قۆناغی فۆرمالیستی نوێ
تیۆردانه‌رانی ئه‌مڕۆ وه‌ك ڤان دیك و كینچ له دوو ماوه‌ى جیاواز مۆدێلێكی نوێیان بۆ زاراوه‌ى ئه‌ده‌بیبوون داڕشت. ڤان دیك له 1979 و جارێكی تر له‌گه‌ڵ كینچ له 1983 گوتیان: ئه‌ده‌بیبوون پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك شوناس وه‌ربگرێ, ئه‌و بنه‌مایه‌ش ناكرێ له سه‌ر تیۆری زمانه‌وانی دامه‌زرێت, به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى پراگماتیكی مه‌عریفی و ئیدراكی دامه‌زرێت".
Theorists such as Van Dijk (1979) or Van Dijk and Kintsch (1983) focus on the cognitive aspects of meaning representation and say that literariness must seek a basis not in linguistic theory but in a cognitive pragmatic one.
ئه‌و سێ دیتنه توانییان وێنه‌یه‌كی كامڵ له‌باره‌ى ئه‌ده‌بیبوون بخه‌نه ڕوو؟ ویكپیدیا له وتارێكدا له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیبوون ده‌نووسێت: وێڕاى ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه له زاراوه‌كه, هێشتا چه‌ند توێژه‌رێك هه‌ن باوه‌ڕیان وایه دژوار و ئه‌سته‌مه به تیۆری ئه‌ده‌بیبوون بگه‌ین".
حزوورى ئه‌ده‌بیبوون له تێكست-ده‌ق و غائیبوونی له شرۆڤه به‌س نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ده‌ق, چونكه وه‌ك دكتۆر فوئاد ڕه‌شید 2005 ل34ى كتێبی "ناسنامه‌ى ده‌ق" باسی هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك ده‌كات له ناسنامه‌ى ده‌ق له نێوان ده‌قنووس و دهقناسدا, ئه‌وه‌ته ده‌نووسێت: "د. محه‌مه‌د به‌كر له تێزى دكتۆراكه‌یدا ده‌قه‌كانی (په‌ڕگاڵ) و (بانگه‌وازێك)ی به په‌خشانه‌شیعر داناوه, ئه‌مه له كاتێكدا فه‌رهاد پیربالأ خۆى ئه‌م دوو ده‌قه‌ى به شیعر له قه‌ڵه‌م داوه". هه‌روه‌ها هه‌ر دكتۆر فوئاد ره‌شید له ل30ى هه‌مان كتێبدا ده‌نووسێت: نووسه‌رانی وه‌ك شێركۆ بێكه‌س و پیرباڵ و عه‌زیزی مه‌لاى ره‌ش و سه‌باح ره‌نجده‌ر و عه‌بدوڵا سه‌راج و جه‌مال شارباژێڕی ناوى جیا له ده‌قه‌كانیان ده‌نێن وه‌ك شیعرى پۆسته‌ر, شیعر, وتاره چیرۆك, تێكست و ڕۆمان-شیعر... .
سه‌رباسی سێیه‌م, ئه‌زموونگه‌رایی كورد له مێتاتێكستدا
هه‌ردوو ژانرى وتار و دراما، به جیا هه‌ریه‌كه جۆره ژانرێكی ئه‌ده‌بین, ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م هه‌ژموونی لۆجیك و توێژینه‌وه تێیدا زاڵه چونكه له‌سه‌ر داتا دامه‌زراوه, هه‌رچی دووه‌مه زیاتر فۆرمالیستی و فانتازیا تێیدا زاڵه, زۆر كه‌متر كار له‌سه‌ر داتاى ماتریالیست ده‌كات.
له زمان‌ناسی و ئه‌ده‌بناسی كوردیدا ئه‌و دووه پێكه‌وه له تێكستێكدا ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه, ئه‌وه‌ى كراوه هه‌ردوو به جیا باس كراون.
هه‌ریه‌ك له سه‌جادی و مه‌حموودی 2002 له ل22ى فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ى ئه‌ده‌بی زاراوه‌ى "ئه‌ده‌بییه‌ت" به‌كار دێنن, له ل63-64 ئاماژه به زۆر جۆری رۆمان ده‌كه‌ن, به لاى تایتڵهكهى ئێمه‌دا ناچن. هه‌روه‌ها له ل78-79 باسی زۆر جۆرى دراما ده‌كه‌ن, باسی ئه‌م جۆره ناكه‌ن هه‌روه‌ها له ل110 باسی وتار ده‌كه‌ن، به‌ڵام باسی وتارهدراما ناكه‌ن.
له نووسینی كوردیدا چ له زانكۆ یا ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ، ئاماژه به نووسینی وه‌ك ڕه‌خنه‌ی (ڕه‌خنه‌ى ڕۆمانی كوردی), ڕه‌خنه‌ى (ڕه‌خنه‌ى شیعرى كوردی) هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ى (ڕه‌خنه‌ى فتووحاتی ئیسلامی) كه به ڕاى به‌نده نزیكن مێتاتێكست و مێتازمان و وتارهدراما. زنجیره‌ى ڕه‌خنه‌ى -ڕه‌خنه‌ى, چیرۆكی, شیعری, ڕۆمانی كوردی– وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ى دهقناس نییه له ده‌قنووس. دكتۆر فوئاد ره‌شید 2005 له ل76-80 كتێبی ڕه‌خنه‌ى – ڕه‌خنه‌ى ڕۆمانی كوردی – ئاماژه به چه‌ندان ره‌خنه له‌سه‌ر نووسینی ڕه‌خنه‌یی حه‌مه‌كه‌ریم – شێركۆ بێكه‌س – مه‌حموود ره‌زا-ئه‌بو شه‌هاب له‌باره‌ى رۆمانی هه‌ره‌س و رزگار ساڵح – ئازاد حه‌مه‌شه‌ریف – ئیبراهیم شوان له‌باره‌ى رۆمانی كوێخا سێوێ دێنێته‌وه و ده‌نووسێت: نووسینه‌كان له چوارچێوه‌ى خودی و تاكه‌كه‌سیدا, توانج و پلاریان له‌خۆ گرتووه... هتد. كه‌وابوو وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ره‌خنه‌یه‌ك له تێكستێكدا ناچێته چوارچێوه‌ى ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌ى ده‌قه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌ى ده‌ق بێ, ئه‌وا نالی هه‌ر له سه‌ده‌ى نۆزده‌وه به شیعر وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ى داوه‌ته‌وه كه ره‌خنه له زمان و ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی ده‌گرن.
ره‌خنه‌ى ده‌ق پێویستی به ئاماده‌یی به به‌ها رهخنهیییهكان و میتۆدكارى ره‌خنه‌یی هه‌یه, دكتۆر فوئاد ره‌شید له ل80-81 ى كتێبی ره‌خنه‌ى –ره‌خنه‌ى رۆمانی كوردی– ده‌نووسێت: له حاڵه‌تی مامه‌ڵه‌كردنێكی زانستی و بابه‌تییانه له‌گه‌لأ ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌دا كار بۆ په‌یبردن به میكانیزمى كاره رهخنهیییهكه ده‌كرێت, تا بزانرێت چ میتۆدێكی ره‌خنه‌یی له پشته‌وه‌ى كاره‌كه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها كار بۆ زانینی چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی ئاماده‌بوونی به‌ها رهخنهیییهكان ده‌كرێت له‌ناو كاره رهخنهیییهكهدا".
زنجیره‌ى ره‌خنه‌ى –ره‌خنه‌ی تێكست- به‌پێوه‌رى فۆرمالیستی یاكوبسن بۆ ئه‌ده‌بیبوون: نائهدهبیبوون + نائهدهبیبوون + ئهدهبیبوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه, به‌ڵام به پێوه‌رى ڤان دیك بنه‌ماى پراگماتیكی مه‌عریفی و ئیدراكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه, ئه‌و دووه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى ده‌قن, به‌ڵام پێوه‌ستن به هه‌ستی پهیامگرهوه.
پێش مێتاتێكستی وتارهدراما, هه‌ندێ ده‌قنووس ژانرێكی نزیك له‌و ژانره‌یان بۆ ده‌قی خۆیان داناوه, بۆ نموونه عه‌زیزی مه‌لا ڕه‌ش بۆ ده‌قی –كرمانج – وتارهچیرۆك-ی داناوه, پێش هه‌موو شتێك چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بنه‌ماى وتار و چیرۆك له‌م ده‌قه‌دا ده‌ركی پێ بكرێ, بزانین هه‌ستی په‌یامگر به‌رانبه‌ر وتارهچیرۆكی كرمانج چۆنه. دكتۆر فوئاد ره‌شید 2005 له ل39-40 ى كتێبی ناسنامه‌ى ده‌ق تێڕوانینی رزگار لوتفی و سابیر ره‌شید و خۆی به‌رانبه‌ر ناونیشانه‌كه ئاوا ده‌خاته ڕوو:"
1. رزگار لوتفی هیچ ئاماژه‌ى بۆ ئاماده‌بوونی زاراوه‌ى وتارهچیرۆك له ده‌قی –كرمانج– نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ك چیرۆك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه.
2. سابیر ره‌شید وتارى بیبلۆگرافیا ئامێزدا وه‌ك –كورته رۆمان–ێك ده‌قی كرمان-ى پۆلێن كردووه.
3. خۆی, فوئاد ره‌شید به چه‌ند پرسیارێك له ده‌قی كرمانج ده‌ستی پێ كردووه وه‌ك وتارهچیرۆك واتاى پێكڤهگرێدانی دوو هونه‌رى ئه‌ده‌بییه بۆ خوڵقاندنی فۆڕمێكی نوێ؟ یان نووسه‌ر له رووى ته‌كنیكی داڕشتن و زمانی گێڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌وه هه‌ستی به تایبه‌تمه‌ندییه‌ك –ساده‌یی و ڕاسته‌وخۆی- كردووه, بۆیه ئه‌م زاراوه‌یه‌ى بۆ به‌كار هێناوه؟... كه‌متر زاراوه‌كه ئاماژه به داڕشتنی ژانرێكی یا چه‌شنێكی ئه‌ده‌بی نوێ ده‌كات".
ئه‌نجامگیری
له‌م نووسینه‌دا چه‌ند ئه‌نجامێك به ده‌ست گه‌یشتوون, له‌وانه:
1. زاراوه‌ى مێتاتێكست بۆ تێكستێكی ئه‌ده‌بی یا زمانه‌وانی -به‌پێی زانیارى توێژه‌ر- له نووسینی كوردیدا كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
2. وتارهدراما وه‌ك ژانرێك كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه، نزیك له‌م ژانره عه‌زیزی مه‌لا ڕه‌ش ده‌قنووس زاراوه‌ى وتارهچیرۆكی بۆ ده‌قێكی خۆى به‌كار هێناوه, به‌ڵام دهقناسهكانی وه‌ك رزگار لوتفی و سابیر ره‌شید و د. فوئاد ره‌شید به ژانری تریان داناوه.
3. ناكرێ ئه‌ده‌بیبوون هه‌ر له روانگه‌ى زمانه‌وانی یا شهكڵانیهتی ده‌ق مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ, به‌ڵكو كۆنتێكست و پراگماتیكی مه‌عریفی یا ئیدراكی ده‌وریان هه‌یه له خوڵقاندنی فه‌زاى ئهدهبیبوونی ده‌ق.