رۆژى14 ى فێبرایه‌ر له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا جه‌ژنى خۆشه‌ویستییه و ده‌بێت له‌و رۆژه‌دا چه‌ندان به‌ڵێن و په‌یمان له نێوان ئازیزان و خۆشه‌ویستان تازه بكرێنه‌وه و به‌هیوای ئه‌وه‌ى له رۆژی 2/14 دا له ژوانێكی پاك و بێ گه‌رددا بتوانن بۆ چه‌ند ساتێك سۆز و عه‌شقى ئه‌وینى كه له ناخیاندا هه‌ڵده‌قولێ چۆن ده‌ری ببڕن، ئه‌وانه‌ی له‌م رۆژه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن زۆر شادومانن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به حه‌سره‌تی دیتنی یار و خۆشهویستییهكانیانن، ده‌بێ چ ئێش و ئازارێك میوانیان بێت؟.
زۆرن ئه‌وانه‌ى به حه‌سره‌تی دیتنی ئازیزه‌كانیانن، وه‌لێ قه‌ده‌ر هه‌میشه بێ ره‌حمانه باڵی به‌سه‌ر به‌خت و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌دا كێشاوه، كاتیش بێ باكانه پێیان پێده‌كه‌نێ و رۆژگاریش بۆیان ده‌گری. به‌هیوام له‌م رۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵ بدات له سه‌ره‌تادا دڵ و ده‌روونی له رق و قین پاك بكاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به سۆزی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه ناكه‌نه‌وه، چى ده‌بێت هه‌موو رۆژێكمان بكه‌ین به ڤالانتاین نه‌ك ته‌نیا رۆێك ته‌رخان بكه‌ین بۆ خۆشه‌ویستی.
چیرۆك و سه‌ربورده‌ى رۆژى ڤالانتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى 275 له رێكه‌وتى 14ی فێبرایه‌ری، ئه‌وكات پزیشكێك هه‌بووه ناوى ڤه‌ڵه‌نتاین بووه، ئه‌و پزیشكه‌یه كه له سه‌رده‌می پادشا كڵۆدیۆسی دووه‌مدا نه‌خۆشه‌كانی به گژوگیای سروشتی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وكات به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووری پاشا كڵۆدیۆس بوو كه بڕیاری دابوو نه‌خۆش به گژوگیا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و قه‌ده‌غه كرابوو، بۆیه به‌رده‌وامبوونى ئه‌م پزیشكه له‌م كاره‌ى بووه هۆى تووڕه‌بوونى پاشا و فه‌رمانی گرتنی ڤه‌ڵه‌نتاین ده‌رده‌كات و ده‌درێته دادگا و دواتر به له سێداره‌دان كۆتا به ژیانی دێنن.
به‌ر له سێداره‌دانی به رۆژێك، ڤه‌ڵه‌نتاین كه له گرتووخانه ده‌بێت به‌رپرسی گرتووخانه‌كه داوا له ڤه‌ڵه‌نتاین ده‌كات چاره‌سه‌رێك بۆ كیژه نابیناكهى بدۆزێته‌وه و بینایی چاوه‌كانى بۆ بگێڕێته‌وه. ڤهڵهنتاینیش داواكه‌ى به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت و پارچه كاغه‌زێكی پێچراو ده‌داته ده‌ست باوكی كیژه نابیناكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه پێك هاتبوو له ماده‌یه‌كی سروشتی كه له گوڵ كرۆكۆسی زه‌رد ئاماده كرابوو، ئه‌و گوڵه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كاری ده‌هێنا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و گیراوانه‌ی كه ده‌بوونه هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی گشت نه‌خۆشه‌كانی، دواى ئه‌وه به‌رپرسی گرتووخانه‌كه پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی ده‌داته ده‌ست كیژه نابیناكه‌ی و پێى ده‌ڵێت، ئه‌مه بكه‌ره‌وه، ئه‌ویش كه ده‌یكاته‌وه یه‌كسه‌ر تیشكێكی زه‌ردی وه‌ك تیشكی خۆر له چاوه‌كانی ده‌دات و چاوه‌كانی گه‌ش ده‌بنه‌وه و ده‌بینێت له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه نووسراوه (له ڤهڵهنتاینهوه) ئه‌مه‌ش دوایین موعجیزه‌ی ڤه‌ڵه‌نتاین بوو كه له رۆژی (14)ی فێبرایه‌ری ساڵی 275 رووی دابوو.
گوڵی كرۆكۆس، ئه‌و گوڵه زه‌رد و جوانه بوو كه ڤه‌ڵه‌نتاین هه‌میشه "گوڵی كرۆكۆسی"ی له تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كانیدا به‌كاری ده‌هێنا بۆ دۆزینه‌وه‌ى داوده‌رمانی شیاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی. ئه‌م گوڵه سه‌ربورده‌یه‌كی تری هه‌یه كه تا ئێسته‌ش له‌ناو گه‌لان وه‌ك ئه‌فسانه ده‌یگێڕنه‌وه.
سەیران سەڵاح