ئه‌گه‌ر خۆماڵییانه له هه‌ندێك بابه‌ت بكۆڵینه‌وه، فكره‌ی كۆنفیدڕاڵیزم له هه‌ردوو ئایدیای چه‌پ و دواتر داڕشتنه‌وه‌ی نوێ به باوه‌ڕی یاڵچین كوچیك باوكی ڕۆحی په‌كه‌كه (كه تێزی خه‌باتی ئۆجه‌لانیش له‌وێوه داڕێژراوه)، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند عه‌شیره‌یی و شێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ئیماره‌ته‌كانی بابان و ئه‌رده‌ڵان كه پێش 100 ساڵێك له هیندستان كاری پێ كرابوو، واته ده‌سه‌ڵاتدارێكی ڕواڵه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌یه‌كی بچووك و داگیركردنی بیرۆكه‌كانیان له بواری باوه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه.
ئاورێك له شه‌ڕه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كان له ناوچه‌كانی كوردستان بده‌نه‌وه و به ئێسته‌یشه‌وه كه لێی ده‌ڕوانی یاسای عه‌شیره‌تی هه‌ر باوه و به نه‌ته‌وه‌یی نه‌كراوه، بۆیه ئێسته لێمان ڕوون ده‌بێته‌وه هێرشه‌كانی سمایل خانی سمكۆ بۆ پێشێلكردنی یاسای عه‌شیره‌یی و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ناجوامێرانه ئه‌وكات تیرۆر كرا. ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر له ئایدیای په‌كه‌كه بكۆڵینه‌وه جیا له ناوه‌كه‌ی كه سه‌ره‌تا بۆ ڕاكێشانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی بوو، فڕی به‌سه‌ر باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه نییه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی كار بۆ كراوه له فۆرمێكی نوێی داتاشراوی وشه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌یی له چوارچێوه سنوورییه‌كانی داڕێژه‌ی بیرۆكه‌ی سایكس و پیكۆدا.
خۆ ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له چه‌ند ساڵی ڕابردوو بده‌ینه‌وه، په‌كه‌كه كاتێك ڕووی ڕاستی خۆی ده‌رخست كه باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون له باشوور و پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گه‌یشته لووتكه و ته‌نانه‌ت چه‌په‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵدا و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یییان خسته پێش ئامانجی ئایدۆلۆجی چه‌پیه‌وه و خه‌ڵكی سڤیلی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاتیش له ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كاندا ته‌نانه‌ت له ژینگه‌پارێزیشدا، خۆشه‌ویستی نیشتمانیان كرد به سه‌رچاوه و باڵنده‌ی ناو قه‌فه‌سه‌كانیان برده‌وه كوێستانه‌كان و وه‌ك سیمبولی ئازادی و داواكاری ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی به جلی كوردییه‌وه پێشوازییان له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد. ئیتر به‌فری ترسی خۆ به كه‌مزانین و به گه‌وره‌زانینی نه‌ته‌وه‌ی فارس توایه‌وه.
له دوای ئاژاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری 2009ی ئێرانیش، كورد له رۆژهه‌ڵات په‌یامی ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكی كورد 30 ساڵ كولتووری سیاسی له پێش پایته‌ختی ئێرانه‌وه‌یه، بۆیه داوای مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ده‌كرد، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له ئاسمیله‌كردنی ناوچه‌كانی كرماشان و ئیلام و لوڕستان كردبووه‌وه و ده‌یزانی ئه‌م پرۆسه‌یه له ئاڵوگۆڕی حكوومه‌تییه‌كانیشدا هه‌ر له‌سه‌ر كورد به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایدێكی سپییه‌وه .
بۆیه په‌كه‌كه وه‌ك حزبێكی ئایدۆلۆجی ڕووی ڕاستی خۆی ده‌رخست و یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی پاشگه‌زبوونه‌وه له به فه‌رمی ناسینی ئاڵای كوردستان و ڕاده‌ستكردنی هه‌ندێك خاڵی ستراتیژی سه‌رسنووری رۆژهه‌ڵاتی وه‌ك چیای جاسوسان و حاجی برایم به سوپای پاسداران. له‌وێشه‌وه به‌پێی به‌ڵگه‌كان به كۆپته‌ری سوپای پاسدارانی ئێران، خواردن و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ ده‌هات و برینداره‌كانیشیان له ورمێ له‌ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدا بوون و ئێسته‌یش ئه‌مه به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت خۆیان ئاشكرایان كردووه پاره له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن كه له كه‌س شاراوه نییه حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربه هێزی ده‌ره‌وه‌ی سنووری سوپای پاسدارانی ئێرانه.
دواتر به‌خوێندنه‌وه‌ی داهاتووی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بۆ چه‌واشه‌كاری زیاتر پژاك (كۆدار) هاته ناو گه‌مه‌ی دژه نه‌ته‌وه‌یییه‌وه به ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری له‌وپه‌ڕی بێده‌نگی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا، هه‌لی قۆسته‌وه و جارێكی تر سۆزی خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت ڕووناكبیرانیشی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا و بێده‌نگی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی خسته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ئێسته وا ده‌بینین له‌وپه‌ڕی پشتیوانی ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له باشوور، به‌قه‌ول هێزی سایبێری ئێران كه له به‌شێك له‌و كورده فریوخواردووانه پێك هاتوون كار له‌سه‌ر مێشكی لاوانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن و به‌بۆنه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی گه‌لان، دژبه سنوور دیاریكردنی كوردستانن و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر ده‌بێ جێی سه‌ربه‌خۆیی بگرێته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كورد باشترین نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بووه و مێژوو سه‌لماندوویه‌تی و ته‌نانه‌ت هیچ جووله‌كه‌یه‌كیش له‌وكاته‌ی له كوردستان ژیاون، گله‌یییان له هه‌ڵسوكه‌وتی كورد نه‌بووه و ئێسته‌یش پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن.
لێره‌وه ده‌بێ بگوترێت كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به پێكهاته‌ی زاراوه‌یی و ئه‌م ئاسمیله‌یه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، زۆر له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ر ڕووناكبیران و سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بن له په‌ره‌پێدانی باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، له داهاتوودا كه ئێران به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت وه‌ك ڕۆژئاوای كوردستان و سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئه‌زموونه‌كه‌مان له كیس ده‌چێت و ئه‌م هه‌موو ئازار و خوێنه له ژێر ڕكێفی باوه‌ڕی كونفیدڕاڵیزمی په‌كه‌كه‌دا به فیڕۆ ده‌ڕوات.
بۆ ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه، پێویسته ئاوڕ له‌و هێزانه بده‌ینه‌وه كه ئێران بۆ مانه‌وه له چیای شنگال هێزی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، چونكه مێژووی خه‌بات و خوێنی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور لێك دانه‌بڕاوه و ئاڵای كۆماری كوردستان سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانه، هه‌ر ئه‌م پێشووه‌چوونه‌یه كه كۆماری ئیسلامی و په‌كه‌كه‌ی تووشی له‌رزین كردووه.
شه‌ماڵ بۆكانی