شه‌ماڵ بۆكانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران له داڕشتنی سیناریۆكاندا بۆ ڕاكێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، شاره‌زایییه‌كی باشی له بواری ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه و ئه‌م هۆكاره له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێكی به‌رچاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌ناوی خه‌باتی سه‌رده‌مییانه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا كار ده‌كه‌ن و له چه‌واشه‌كارییه‌كاندا به‌شدارن له‌پێناو هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی.
واته به‌شێوه‌یه‌ك لۆژیكی بنه‌مایه‌كی سیاسه‌تی درێژخایه‌نی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه ئه‌ویش ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وه‌ك میرات له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌زاخانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. یه‌ك له‌و چه‌واشه‌كارییانه، شاردنه‌وه‌ی ده‌قی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێرانه كه له خاڵی 19 ماده به سێ هێڵی شیكاری جیاوازه‌وه ئاراسته كراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوو هێڵی شیكاری به شێوه‌ی كاتی لێ سڕاوه‌ته‌وه تا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان .
له هه‌ردووك خاڵدا، یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران ڕێگه به كه‌مینه‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ناو ئێران نادا خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ سه‌رۆك كۆماری، به‌تایبه‌ت كورد. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ له دوای سه‌تان ساڵ ئاسه‌میله‌كردنی ڕه‌گه‌زی كوردی بۆ به ئێرانیكردن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌ته‌واوی تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه سه‌ره‌ڕای سه‌لماندنی ئه‌م به‌ڵگانه، چۆنه هه‌ر جارێك و به‌شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌وێته داوی سناریۆكانیانه‌وه؟ دیاره ئه‌م به‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیان تێیدا هه‌یه و ڕوونه كه به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌س و لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یییه .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌رده‌وام دووپاته ده‌بێته‌وه، نه‌بوونی یه‌كده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. ئه‌گه‌ر ڕابردوویه‌كی 40 ساڵه وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه، هاوده‌نگی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ساڵانی 1978 و 1979 وای كرد جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 90% ده‌نگی (نا)ی به یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو وای كرد كۆماری ئیسلامی ترس دایبگرێ و هێرش بكاته سه‌ر كوردستان و سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتیش (به‌نی سه‌در) به فه‌رمانێك بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ڕای گه‌یاند، نابێت قه‌یتانی پووته‌كانتان بكه‌نه‌وه تا كوردستان به یه‌كجاری ڕزگار نه‌كه‌ن. به‌داخه‌وه هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستان و دواتر كۆمه‌ڵكوژی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان هاته ئاراوه و ناوچه‌كانی "قاڕناو قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و قونقه‌ڵا" و له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی ساڵه‌كانی 1988/1989 به‌شێكن له‌و تاوانه قێزه‌ونانه .
ئێسته‌ش به‌و تێبینییانه‌وه، ده‌بێ بڵێین پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات له دوای ساڵانێكی زۆر له په‌نگ خواردنه‌وه به‌چه‌ند هۆكاری سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری كوردستان و به‌شێكیش خۆدزینه‌وه له ڕاستییه‌كان. هاوكات باوه‌ڕی چه‌پی داڕماوی دژه ئیمپریالیستی و ژانه چه‌قبه‌ستووه‌كانی چه‌پیزمی تووده‌یی، به خۆشحاڵییه‌وه شه‌ش حزبی ڕۆژهه‌ڵاتی پێش ده‌ستپێكی نه‌ورۆزی 2717 كوردی، توانییان ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كه بشكێنن و له‌ژێر دروشمی "نه‌ورۆزی ئاڵا و جامانه"دا، جه‌ماوه‌ری تینووی ئازادی ڕۆژهه‌ڵات، یه‌كدڵ و یه‌كگوتار بێننه‌وه ناو مه‌یدانی باوه‌ڕی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان وه‌ك خه‌ونێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراو له زۆربه‌ی لادێ و شاره‌كانی كورد به‌ده‌ستی لاوانه‌وه بێته بینین و نه‌ورۆز ببێته‌وه یه‌كده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
كه‌واته هیوا نه‌مردووه و ئێسته‌ش پارته سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات پارسه‌نگی خۆیان هه‌یه و ستراتیژی بێ هیواكردنی كۆمه‌ڵگه له ئازادی و باوه‌ڕ، به جووڵانه‌وه مه‌ده‌نییه‌كانی هاوته‌ریبی كۆماری ئیسلامی، نه‌یتوانیوه خوێن و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی كورد له بیر كوردانی رۆژهه‌ڵاتی به‌رێته‌وه .
ئه‌گه‌ر وایه پێویسته حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌ك ته‌نیا ئه‌م شه‌ش حزبه، به‌ڵكو هه‌موو دڵسۆزان و خه‌باتكاران هاوده‌نگ و یه‌كبڕیار به تۆمارێكی هاوبه‌ش بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه ڕواڵه‌تییه‌كانی ئێران بكه‌ن. دڵنیام وه‌ك نه‌ورۆزی ئاڵا و جامانه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێشوازی له بڕیاره‌كه‌یان ده‌كات و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی سیاسی نوێ بۆ خه‌بات دێنێته ئاراوه، چونكه به له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵوگۆڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت ڕۆڵی هاوسه‌نگی كورد له ناوچه‌كه‌دا بۆ له ناوبردنی بیری تیرۆریزمی داعشی و پووچه‌ڵكرنه‌وه‌ی هیلالی شیعی، رۆڵی كاریزمایی سه‌رۆك بارزانی له پێگه‌ی دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی كه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانیش سه‌نگی خۆیان هه‌بووه، كاریگه‌ریی تایبه‌تی ده‌بێت و ناو و ده‌نگی ڕاسانیش توانیویه‌تی و ده‌توانێ مێژوویه‌كی نوێ بخوڵقێنێت بۆ ده‌نگی (نا) به كۆماری ئیسلامیی ئێران.