خێزان و قوتابخانە وەک دوو کۆڵەگەی سەرەکی
نووری بێخاڵی
(٨)
هه‌ڵه‌ى منداڵ و لێبورده‌یى دایباب
هیچ خێزانێك نییه تا هه‌تایه بێ كێشه و گرفت بێت، شتێكى ئاساییه منداڵ هه‌ڵه بكات، ته‌نانه‌ت هاوسه‌ره‌كانیش له ئاست یه‌كتریدا هه‌ڵه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاسایى نییه، جۆرى مامه‌ڵه‌كردن و كاردانه‌وه‌كه‌یه، به‌جۆرێك ئه‌و هه‌ڵه و كێشه و ده‌مه‌قاڵییانه قوڵتر بكاته‌وه، كه دواجار به زیانى چاره‌نووسى منداڵه‌كان و شیرازه‌ى په‌یوه‌ندى خێزان ته‌واو ده‌بێت.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى منداڵ به‌رانبه‌ر دایباب، یان به‌رانبه‌ر یه‌كترى ده‌یكه‌ن، هونه‌رێكه بۆ خۆى. هونه‌رى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵه‌كان و ڕاسته‌ڕێكردنه‌وه‌ى گرفته‌كانه، كه به قازانجى خێزان و ژیانێكى هێمن و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بشكێته‌وه. هونه‌ره‌كه‌ش له‌وه دایه چۆن دایباب، به‌تایبه‌تیش باوك ده‌توانێ ئه‌و هه‌ڵانه بكاته هێزێكى ئه‌رێنى له پێناو بونیادنانى خێزانێكى پته‌و، كه دواجار خۆشه‌ویستى و ڕێز و هاوكارى كۆیان بكاته‌وه. له كۆنه‌وه گوتراوه " هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكرێ”. لێره‌وه‌یه كه پسپۆرانى بوارى په‌روه‌رده‌ى خێزانى سه‌رنجى باوكان بۆ چوار خاڵ ڕاده‌كێشن، كه پێویسته له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشهاتێكى نه‌خوازراوى له‌م جۆره‌دا به هه‌ندى وه‌ربگرن و بیكه‌نه بناغه‌یه‌كى دروست بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، ئه‌وانیش( تیشكخستنه سه‌ر دیوى دووه‌مى هه‌ڵه‌كه، واته ڕاستكردنه‌وه و نیشاندانى لایه‌نه ڕاستییه‌كه‌ى، وه‌ك به‌شێك له مامه‌ڵه‌ى په‌روه‌رده‌یى و ڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر بینینى دیوى هه‌ڵه‌ى خۆى.. خۆدوورگرتن له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى توند و نواندنى هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌تر، به‌و مانایه‌ى زۆرجار هه‌ڵه‌كان بچووكن و به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست نین و ده‌ره‌نجامى ماندووبوون و فشارى ده‌روونى و نه‌خۆشى و شتى ترن، بۆیه مامه‌ڵه‌ى توند بیانوو ده‌داته منداڵ، كه به‌رگرى له هه‌ڵه‌ى خۆى بكات و له‌سه‌رى به‌رده‌وام بێت.. چاوپۆشین له هه‌ندێ هه‌ڵه، هه‌ڵه هه‌یه ئه‌وه ناهێنێ منداڵى له‌سه‌ر سه‌ركۆنه بكرێ، به‌ڵكو ڕه‌نگه جۆرێك له ئاماژه به‌س بێ، بۆ ئه‌وه‌ى كه منداڵ هه‌ست بكات، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى ئه‌نجامى داوه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا زۆرجار شه‌رم و په‌شیمانى دایده‌گرێ، تا ئاستى داواى لێبوردن.. ناچاركردنى مناڵ به هێنانه پێش چاوى ئاكامى ئه‌و هه‌ڵه‌یه له ئه‌زموونى ژیانى ڕۆژانه‌ى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى. به مانایه‌كى تر، باوك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى خۆسه‌پاندن و ڕه‌تكردنه‌وه نه‌بێ، ده‌توانێ به هێمنى و له ڕێگاى زمانێكى نه‌رم، منداڵ سارد بكاته‌وه و خەیاڵی بباته‌وه سه‌ر ئه‌زموون و چاره‌نووسى كه‌سانێك، كه هه‌مان هه‌ڵه‌ى ئه‌ویان كردووه، كه‌سانێك ئه‌و بیانناسێ و پێیان ئاشنا بێت، ئیتر هاوڕێكانى بن، یان هاوسێیه‌كان، یان خزم و ناسیاوه‌كانى).
*****
زیانه پەروەردەییەکانی ته‌كنه‌لۆژیا
زۆرێك له توێژینه‌وه ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئاستى هوشیاریى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له ئاستى ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییهدا نه‌بێ، كه ئه‌مڕۆ دونیاى ته‌نیوه‌ته‌وه و به‌بێ پلان و به‌رنامه ببنه به‌رخۆر و به‌كاربه‌رى ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، دواجار ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بنه‌وه. له به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و خوێندنه‌وانه‌دا، یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانى ئامێره‌كانى ته‌كنه‌لۆژیای ئێستا بۆ سه‌ر ئایینده و كه‌سایه‌تیى جگه‌رگۆشه‌كانمان و به‌تایبه‌تى هه‌رزه‌كاران، زیاد له‌پێویست و خراپ به‌كارهێنانیانه. بۆ نموونه، به پێچه‌وانه‌ى دیوه ئه‌رێنى و پڕ سووده‌كانى هه‌ریه‌كه له مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئێنته‌رنێت، چونكه ئاستى هوشیارى و جۆرى مامه‌ڵه‌ى زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له ئاستى ئه‌و ئامێره ته‌كنه‌لۆژییانه‌دا نییه، ده‌بینین له ئه‌مڕۆدا به هۆى خراپ به‌كارهێنان و زۆر به‌كاربردنیان تا ڕادده‌ى ئالودەبوون، به زیان بۆ خودى جگه‌رگۆشه و خێزانه‌كانمان شكاوه‌ته‌وه، هه‌ر له ده‌ركه‌وتنى حاڵه‌تى دواكه‌وتن له خوێندن و به‌لاڕێداچوون و سه‌ركێشان به‌ره‌وه كه‌سى توندوتیژبگره، تا ده‌گاته دروستبوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه به‌داخه‌وه له‌و نێوه‌دا به‌شێكى زۆر له دایك و باوكان هۆكارى ئه‌مه‌ن.
زۆرێك له خێزانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌بێ ڕه‌چاوكردنى ته‌مه‌ن و ئاستى هوشیاریى منداڵه‌كانیان، جا به هۆى لاساییكردنه‌وه بێت، یان هه‌ر هۆیه‌كى تر، بۆ خۆیان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ئه‌و كێشانه. لێره‌دا ده‌كرێ له باوكانمان بپرسین: منداڵێكى ده ساڵان و زۆرجار كه‌متریش، كه زۆرترین كاته‌كانى له ماڵ و دوورترین شوێنى قوتابخانه بێت، مۆبایلى بۆ چییه؟ هه‌رزه‌كارێك كه له هه‌ستیارترین قۆناغى ته‌مه‌نى دایه، حیكمه‌ت له چى دایه تا دره‌نگانى شه‌و به دیار ئێنته‌رنێته‌وه بێت؟ سوودى چییه منداڵ له‌گه‌ڵ تۆ به‌دیار به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى و فیلمى توندوتیژى دانیشێ؟ ئه‌مانه و كۆمه‌ڵێ پرسیارى تر، پێویسته باوكان له خۆیانى بكه‌ن و له ڕێگایه‌وه سۆراخى هۆیه‌كانى به‌لاڕێداچوونى منداڵه‌كانیان و ئه‌و كێشانه بكه‌ن، كه بۆیان ده‌هێننه ناو ماڵ.
*****
ته‌له‌فزیۆن و مه‌ترسییه‌كانى بۆ سه‌ر منداڵ
له كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به منداڵدا، كه له یه‌كێك له زانكۆكانى له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وه ئاماده‌بووه‌كانى كۆنگره‌كه، كه منداڵێكى ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵى هه‌یه وتى " ته‌له‌فزیۆن گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، به‌و مانایه‌ى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و خراپى هه‌یه و به زیانى منداڵ ده‌شكێته‌وه". هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئه‌و شتانه بده‌ین كه له مێشكى منداڵ ده‌رباره‌ى ئه‌و ئامێره ده‌خولێنه‌وه، ده‌بینین كه عه‌قڵى پڕ پڕه له شتگه‌لێك، پێشتر خه‌یاڵیشمان بۆ نه‌چووه. یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێ " ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ى له ته‌مه‌نى 12 مانگیشدان، لاسایى هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ته‌له‌فزیۆندا ده‌یبینن و ده‌یبیستن"، ئه‌گه‌ر نموونه‌ى فیلمه‌كانى ئه‌كشن و ئه‌و به‌رنامانه وەربگرین كه توندوتیژى نمایش ده‌كه‌ن. له‌م ڕووه‌وه شاره‌زایه‌كى كۆنگره‌كه ده‌ڵێ " ڕاسته منداڵ حه‌ز به لاساییكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و شت و دیمه‌نانه ده‌كات كه له شاشه‌دا ده‌یانبینێ، به تایبه‌تى دیمه‌نه‌كانى توندوتیژى و خوێنڕێژى، به‌ڵام خۆشبه‌ختین كه منداڵ ئه‌و لاساییكردنه‌وه‌یه‌یان له ویژدان و باوه‌ڕبوون به توندوتیژى و خوێنڕێژى نییه، به‌و پێیه‌ى له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كان و له واقیعى ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان خه‌ڵكدا، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دڕنده‌ییه ده‌بینن، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش ئه‌ركى دایبابه ڕێگرى له منداڵه‌كانیان بكه‌ن، كه به‌دیار ئه‌م جۆره فیلم و به‌رنامانه دانیشن.
ئه‌مه‌و جگه له كاریگه‌ریى خراپى تیشكى شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن بۆ سه‌ر بینایى منداڵ. له‌م باره‌یه‌وه پزیشكێكى پسپۆرى چاو ده‌ڵێ " مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه ڕێگا بده‌ین منداڵ بۆ كاتێكى درێژ و به تایبه‌تى له نزیكه‌وه سه‌یرى شاشه بكات. ڕاسته به گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌ریى ئه‌و تیشكه‌ى له شاشه‌وه ده‌رده‌چێت زۆر لاوازتره، كه له تیشكى فلۆرسنت، یان له خۆره‌وه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه شاشه كاریگه‌ریى خراپ و ترسناكى به‌سه‌ر چاوه‌كانى منداڵ نییه”. بۆیه ئه‌ركى دایبابه ڕێگا نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ و له نزیكه‌وه به‌دیار شاشه‌وه هه‌ڵتروشكێن. ته‌نانه‌ت پێویسته دایباب سه‌رپشك بن له‌وه‌ى منداڵه‌كانیان سه‌یرى چ جۆره به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى بكه‌ن. بۆ نموونه، منداڵ پێویستى به بینینى ڕه‌نگى كاڵ و كراوه و به‌رنامه‌ى جوڵه‌دار و چیرۆكى ساده و ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و ئاستى بیركردنه‌وه‌یان ده‌گونجێ. هەروەها منداڵ پێویستى به‌وه‌یه په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و شته‌ى له شاشه ده‌یبینێ به ژیانى ڕۆژانه‌ى خۆى بزانێ، له‌مه‌شدا پێویسته دایباب سروشتى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه.