خێزان و قوتابخانە وەک دوو کۆڵەگەی سەرەکی
نووری بێخاڵی
(٩)
دابه‌شكردنى كاته‌كانى ڕۆژ و بایه‌خى له ژیانى منداڵ
زۆرێك له دایبابه‌كان پێیانوایه ده‌بێ منداڵه‌كانیان ماڵه‌وه‌شیان ببێته قوتابخانه و بوارى كاتى پشوو و یاریكردنیان ناده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕاستییه زانستى و په‌روه‌رده‌ییه بێننه پێش چاوى خۆیان، كه په‌یوه‌ستكردنى بێ چه‌ند و چوونى جگه‌رگۆشه‌كانیان به خوێندن و بێبه‌شكردنیان له یاریكردن و موماره‌سه‌كردنى ویسته‌كانیان، نه‌ك هه‌ر خزمه‌تیان ناكات، به‌ڵكو هۆكارێكیشه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵ له خوێندن بێزار بێت و له قوتابخانه بتۆرێ. له‌م ڕووه‌وه پسپۆرانى بوارى په‌روه‌رده‌یى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه‌وا پێویسته دایباب منداڵ له‌سه‌ر نه‌خشه و به‌رنامه‌ى دابه‌شكردنى كاته‌كانى ڕۆژانه ڕابێنن، به جۆرێك به‌شێكى له كاته‌كانى بۆ خوێندن و به‌شێكى تر‌ى بۆ پشوو و به‌شێكى تر‌ى بۆ یارى و ته‌نانه‌ت كاتێكیش بۆ سه‌یركردنى تیڤى ته‌رخان بكات، چونكه تواناى مێشك و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌یى مرۆڤیش بۆ خوێندن سنوورداره و ده‌كه‌وێته ژێر بارى هه‌لومه‌رجى ده‌روونییه‌وه. واته چه‌نده منداڵ ئاره‌زوومه‌ندانه ڕابهێنرێ و له فشار دوور بخرێته‌وه و به نموونه‌ى زیندوو خوێندنى له‌لا خۆشه‌ویست بكرێ، ئه‌وه‌نده زیاتر قوتابخانه‌ى له‌لا خۆشه‌ویست ده‌بێ. شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ و ڕاهێنانى له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه، هانده‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ى له دواڕۆژیشدا پلان و به‌رنامه بۆ ژیانى خۆى دابڕێژێ.
*****
په‌یوه‌ندیى خێزان و قوتابخانه
تیۆره زانستییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده و فێركردن له پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى منداڵ، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى په‌یوه‌ندى نێوان قوتابخانه و ماڵه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌و مانایه‌ى كه په‌یوه‌ندى و هاوكاریى نێوان دایبابى منداڵ و خێزانى په‌روه‌رده‌یى، ڕۆڵێكى به‌رچاو ده‌گێڕێ له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و پێگه‌یشتنى منداڵه‌كانیان. به‌و پێیه‌ى له میانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دایباب له نزیكه‌وه ئاگاداریى ته‌واوى ژیانى منداڵه‌كه‌یان ده‌بن له قوتابخانه‌دا، چ له بارى پابه‌ندبوون به خوێندن و ئاستى ئاماده‌یى بۆ تێگه‌یشتن و فێربوون، یان له بارى ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت. وه‌كو تریش بۆ خودى خێزانى په‌روه‌رده هانده‌رێكه، كه زێده‌تر هه‌ست به به‌رپرسیارێتیى سه‌رشانیان بكه‌ن. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، پسپۆرانى په‌روه‌رده‌یى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه هۆیه‌كه بۆ ئاشنا بوون به كێشه و گرفته‌كانى منداڵ و به‌مه‌ش به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن هاوكار بن له هه‌رچى زووتر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه. وه‌كوتر خودى سه‌ردان و ئاماده‌بوونى دایباب له قوتابخانه و سۆراخكردنى هه‌واڵى منداڵه‌كه‌یان، به دیوێكدا جۆرێك له هه‌ستى شانازیكردن و متمانه به‌خۆكردن لاى منداڵه‌كه له‌ناو هاوڕێ و هاوپۆله‌كانیدا دروست ده‌كات، به دیوه‌كه‌ى تریشدا منداڵ ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیى زیاتر پابه‌ند بوون، به‌وه‌ى هه‌ست ده‌كات كه‌سانێك خۆیان به خاوه‌نى ده‌زانن و چاودێرى ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌وه ئه‌ركى سه‌ر شانى ته‌واوى دایبابهكانه كه ته‌نها خۆیان به كۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزیى دایبابەکان نه‌به‌ستنه‌وه و به‌شى ئه‌وه له خه‌مى منداڵه‌كانیان دابن، كه ناوه ناوه چاودێرى ڕەوشى منداڵه‌كانیان بكه‌ن له قوتابخانه‌دا و پێویسته خێزانى په‌روه‌رده‌ییش سوور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وتر بكه‌ن و دایباب بخه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیى ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه، بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتایى ساڵى خوێندندا ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو هاته پێش چاره‌نووسى منداڵه‌كه‌یان، ڕووى گلله‌یى و گازانده نه‌كه‌نه مامۆستایان.
*****
منداڵى بزۆز و ڕۆڵى قوتابخانه
وه‌ك لێكۆڵینه‌وه و شاره‌زایانى بوارى ده‌روونناسى ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن، كه منداڵ وزه‌یه‌كى زیاد له پێویستى تێدایه و هه‌وڵى به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ده‌دات. كه‌وابێت بزۆزیى منداڵ و پرسیارى زۆر و جوڵه‌ى به‌رده‌وامى، هه‌رگیز به‌ماناى چهقاوهسویى نایه‌ت، هه‌ندێ حاڵه‌تى ده‌گمه‌نى لێده‌رچێ، كه سه‌رچاوه‌یان نه‌خۆشیى ده‌روونى، یان جۆرى سه‌قه‌تى په‌روه‌رده‌كردنه. یه‌كێك له‌و نێوه‌نده پهروهردهییانهى به‌رده‌وام كێشه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵى بزۆز هه‌یه، قوتابخانه‌كانن. به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كان كێشه ڕه‌فتارییه‌كان (ADHD) زۆربه‌ى جار له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵان به‌سه‌ره‌وه له منداڵدا ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه، به‌ڵام گرفتى گه‌وره له‌م نێوه‌دا كه‌مى شاره‌زایى و زانیاریى مامۆستایانه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه ڕهفتارییانهى منداڵ و نه‌بوونى توانایانه له چۆنییه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا.
شاره‌زایانى بوارى ده‌روونناسى و په‌روه‌رده‌ى منداڵ ده‌ڵێن، ئه‌و منداڵانه‌ى جوڵه‌ى زۆریان هه‌یه چه‌قاوه‌سو نین، یان ماناى ئه‌وه نییه خراپ په‌روه‌رده كراون، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كى ده‌روونیان هه‌یه، كه كاریگه‌رى به‌سه‌ر پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ده‌روونى و پێشكه‌وتنى زیره‌كى و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیانه‌وه هه‌یه، كاتێكیش له ماڵ و قوتابخانه به ناوشیارى و به شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست فشار خرایه سەر منداڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى له‌و جوڵه‌یه و دهستهبهرداربوونى له‌و سروشته‌ى خۆى (كه هه‌ندێ جار نیشانه‌ى نه‌خۆشییه)، ئه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌كانى له گوفتار و ڕه‌فتارى منداڵ خراپتر ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كانى په‌یوه‌ست به‌و كێشه ڕه‌فتارییه له هه‌ر یه‌كه له به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه ڕێژه‌كه له منداڵى كوڕ زیاتره وه‌ك له كچ، ئه‌مه وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى بۆ ماوه‌یى و ژینگه‌ى ماڵ و سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگه و ئاستى پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاكان، كه ڕۆڵیان له به‌رزى و نزمیى ڕێژه‌ى ئه‌و منداڵانه هه‌یه. له‌و نێوه‌دا و بۆ مامه‌ڵه‌كردنێكى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره منداڵانه‌دا، پسپۆران پێشنیارى ئه‌وه بۆ مامۆستاكان ده‌كه‌ن، كه پشت به سێ ڕێگاچاره ببه‌ستن (هاوكاریى فێركارى و خوێندن) و (چاره‌سه‌رى ڕه‌فتارى) و (ده‌رمان – له كاتى پێویست). لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه‌وا قوتابخانه رۆڵێكى مه‌زن و كاریگه‌رى هه‌یه بۆ هاوكاریكردنى ئه‌و منداڵانه‌ى كه جوڵه و بزۆزى زیاد له پێویست به ڕەفتار و گوفتارییانهوه دیاره، بۆیه پێیانوایه ئه‌وه ئه‌ركى مامۆستایان و خێزانى په‌روه‌رده‌ییه، كه به ڕۆڵى پێویستیى خۆیان هه‌ڵسن، تا ئه‌و ئاسته‌ى ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه پێویستى به بینینى پزیشكى ده‌روونى و سه‌ردانى نۆرینگهیش هه‌بێت، به‌و پێیه‌ى ده‌بێ ئاستى هوشیارى و زانستى و شاره‌زایى ئه‌وان هانده‌رییان بێت، كه بڕوا به خێزانى منداڵیش بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵى ئه‌و حاڵه‌ته بكه‌ن. واته له برى په‌رچه‌كردارى نه‌شیاو به‌رانبه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ى منداڵ، كه دواجار زیان به كه‌سایه‌تیى منداڵه‌كه و ئایینده‌ى بگه‌یه‌نێ، پێویست ده‌كات زه‌مینه‌ى ڕاهاتن و گونجانى زیاترى بۆ بڕه‌خسێنن.
*****
منداڵ و ئارایشتكردن
زۆرجار و له زۆر بۆنه‌دا و ته‌نانه‌ت به‌بێ بۆنه‌ش، سه‌رنج ده‌ده‌ین منداڵى بچووك به ئارایشتى سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ر له سوراو و سپیاوكردن، تا ڕهشكردنى چاو و شتى له‌و چه‌شنه، ڕه‌نگه زۆرێك له دایكان و ته‌نانه‌ت مامۆستایانى باخچه‌ى ساوایان و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى كچان پێیانوابێ، ئه‌مه كارێكى باشه ده‌یكه‌ن. له كاتێكدا له ڕووى زانستى ده‌ركه‌وتووه، كه به‌كارهێنانى ئه‌و ماددانه كاریگه‌ریى خراپیان له بارى ته‌ندروستى به‌سه‌ر منداڵەوە هه‌یه، به تایبه‌تى مه‌ترسیى نه‌خۆشییه‌كانى پێست و هه‌وكردن و كۆمه‌ڵێ ده‌رهاویشته‌ى تر. ئه‌گه‌رچى شاره‌زایان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه منداڵ به سروشتى خۆى مه‌یلى لاساییكردنه‌وه‌ى هه‌یه، به تایبه‌تى كچان هه‌میشه ئاره‌زووى لاساییكردنه‌وه‌ى دایك و خوشكه گهوهركانیان هه‌یه، چ له بارى خۆڕازاندنه‌وه و ئارایشتكردندا، به‌ڵام پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ناكرێ دایكان بچنه ژێر بارى ئه‌و ویست و ئاره‌زووه‌ى منداڵ و پێویسته به شێوه‌یه‌كى دروست منداڵه‌كانیان له‌وه حاڵى بكه‌ن، كه ئه‌وان به ساده‌یى و سروشتى منداڵانه‌ى خۆیانه‌وه جوانن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن، كه ئه‌و كاره زیان به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها پسپۆران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن نابێ مامۆستاكانى باخچه‌ى ساوایان و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى كچان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بن بۆ سه‌رنجڕاكێشانى ده‌وروبه‌ر، به تایبه‌تى له كاتى چالاكییه هونه‌رى و وه‌رزشییه‌كانى وه‌رزى و ساڵانه‌ى قوتابخانه‌كانیاندا، ئه‌و منداڵانه به ئارایشته‌وه ئاماده و به‌شدار بن، چونكه ئه‌و حاڵه‌ته سه‌رنجى زۆر شاره‌زاى په‌روه‌رده‌یى ڕاكێشاوه و ئه‌مه‌ش به خهوشێكى په‌روه‌رده‌یى ناو ده‌به‌ن. بۆیه ئه‌وان ڕێنوێنى و ئامۆژگاریى دایكان و مامۆستایان ده‌كه‌ن، كه له‌و شێوه ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه ناته‌ندروسته دوور كه‌ونه‌وه و لێگه‌ڕێن منداڵ به سروشتى خۆى، سروشتى پهپوولهییانهى، سروشتى فریشتهییانهى خۆى، بێته ناو ئاوه‌دانى.