نووری بێخاڵی
یه‌كه‌م
وه‌همی كۆتایی داعش
ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) كۆتایی هات و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له كلۆری دار دۆزیبێته‌وه، تێكشكاندن و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی تیرۆر ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، له درۆیه‌ك زیاتر هیچیتر نییه. وه‌لێ ڕه‌نگه بڕێكی ڕاستییه‌كه له‌وه‌دا بێت كه دوور نییه ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت و له شوێنكاتێكی تر، له سای هه‌لومه‌رجێكی تردا، به‌ناو و ده‌مامكێكی نوێوه ده‌ربكه‌وێته‌وه، یان ڕاستتر بیخه‌نه‌وه بازاڕه‌كه‌وه.
گریمان ئه‌و قسه‌یه ڕاستیش بێت كه له ئاسته جیۆگرافی و سه‌ربازییه‌كه‌یدا، به‌سه‌ر ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی تیرۆر و تاریكی‌دا سه‌ركه‌وتوون، ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی داهاتووشدا خه‌لیفه و یاوه‌ره‌كانیشی كۆت و كه‌له‌بچه كرد، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هه‌ر كاتی و ڕاگوزه‌ره.
راستییه‌كه‌ی مه‌ترسییه گه‌وره و بێ كۆتاكه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه، له بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده، له‌و ئه‌تمۆسفیره فیكرییه كه نه‌وه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت دوو نه‌وه‌ی پێ گۆش كراوه و ئێسته وه‌ك قوربانیی باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه، هاوكات له‌و گه‌رایانه‌یدایه كه له هه‌موو كونجێكی دنیادا خستنیه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌ترسیێكی تری درێژخایه‌نی خه‌لافه‌ت، له‌و سه‌دان و هه‌زاران كچ و ژنانه‌دایه كه له‌مسه‌ری دنیا بۆ ئه‌وسه‌ری، دڵخوازانه هاتنه ڕیزی خه‌لافه‌ت و به ویستی دڵیان و باوه‌ڕمه‌ندانه، جیهادی نیكاحیان له‌گه‌ڵ چه‌ته و تیرۆریسته‌كانی خه‌لیفه‌دا كرد و وه‌چه‌یشیان خستووه‌ته‌وه.
ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ڕه‌نگه زۆربه‌یان له كه‌تیبه‌كانی (خه‌نسا)دا ڕۆڵی جه‌لادیان گێڕابێت و هه‌نووكه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان كه به‌ری جیهادی نیكاحن، هاتوونه‌ته‌وه و (وه‌ك له میدیاكانیشدا بینیمان، زۆربه‌یان نزای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خه‌لیفه و خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ده‌كرد و له‌و باوه‌ڕه‌دا نین خۆری خه‌لافه‌ته‌كه ئاوا ببێت!).
هاوكات له‌و هه‌زاران چه‌كداره گیراوانه‌ی ده‌ستی (هه‌سه‌ده)دایه كه به ئاشكرا ئه‌و هێزه هاوار ده‌كات، چیتر گرتووخانه‌كانی توانای له‌خۆگرتنی ئه‌م هه‌موو چه‌كداره گیراوه‌یان نییه.. له‌و چه‌كداره دیلانه‌شدایه كه كه‌س نازانێ به چ بیانوو و پاساوێك له نێوان ئه‌م هێز و ئه‌و هێز، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئه‌م ده‌سه‌ڵات، ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات‌دا ده‌ستی ده‌ستیان پێ ده‌كرێ.
مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی داعش، هه‌ر به ته‌نیا له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به ناو و ده‌مامكێكی تر، یان له‌وانه‌ی پێشتردا نییه كه باسمان كردن، به‌ڵكو دیوێكی ترسناكی هه‌ڕه‌شه‌كانی زیندووبوونه‌وه‌ی داعش، له په‌روه‌رده و سایكۆلۆجیای ئه‌و هه‌زاران ژن و منداڵه‌شدایه كه له سای حوكمڕانی ئه‌و خه‌لافه‌تی تیرۆر و تاریكییه‌دا، بێ ویست و ئیراده‌ی خۆیان، ناچاری ژیان و مانه‌وه كران و هه‌نووكه وێڵ و سه‌رگه‌ردان بوونه و كه‌س خۆیان لێ ناكاته خاوه‌ن.
له‌و هه‌زاران چه‌كدارانه‌دایه كه له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی خه‌ڵكی ڕاكردوودا به ته‌كنیك و هونه‌ری جیاوازی خۆشاردنه‌وه، ده‌ربازیان بوو، ئیتر یان له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كاندا ماونه‌ته‌وه، یاخۆ سه‌ری خۆیان بۆ وڵاتانی تر هه‌ڵگرتووه.
له‌و چه‌كدارانه‌دایه كه پێشتر و له شوێنكاتی تردا له عێراق و سووریا ده‌رفه‌تی ڕاكردنیان هه‌بووه و هه‌نووكه له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتی (ده‌سته‌ی ڕزگاركردنی شام، ئه‌لقاعیده، جه‌بهه‌ی نوسڕه، سه‌ربازانی خوا، نه‌قشبه‌ندییه‌كان) و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تردان.
له‌و چه‌كدارانه‌یاندایه كه له ناوچه سوننینشینه‌كانی عێراقدا ده‌ستیان به جموجووڵ و چالاكی كردووه‌ته‌وه. له‌و چه‌كداره ئه‌وروپی، ئه‌مه‌ریكی، هیندۆچینی، قه‌وقازی و به‌لقانییانه‌یاندایه كه به دیل گیراون و وڵاته‌كانیان بڕیاریان داوه وه‌ریان نه‌گرنه‌وه و ڕێیان نه‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه.
دواجار له‌و گه‌مه پیس و یارییه پۆخڵه‌دایه كه وڵاتانی زلهێز له دژی یه‌كتر و له‌پێناو پارسه‌نگی هێز و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا، هه‌موو شه‌ڕه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه به‌ڵا لێدراوه و له‌و ناوه‌دا چ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه، یان گرووپه تیرۆریستی و ته‌كفیرییه‌كانی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، هه‌ریه‌كه‌یان به بیانوو و پاساوێكه‌وه، وه‌ك گورگی هار به‌رده‌بنه گیانی وڵات و گه‌لانی خۆیان.
دووه‌م
شه‌ڕی خۆتڕێن
گرفت له‌وه‌دا نییه كێشه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و تیرۆردا هه‌یه، به‌ڵكو گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌ت له جۆر و چییه‌تی شه‌ڕه‌كه‌تدایه. له كاتێكدا بنه‌ڕه‌تی كێشه ئه‌و ئه‌تمۆسفیره عه‌قیده‌یی، پاشخانه فیكری و گوتاره‌یه كه ئیسلامی سیاسی و له‌ناویشیدا ڕێكخراوه توندڕۆ و تیرۆریستییه‌كانیان له‌سه‌ری په‌روه‌رده و گۆش كراون، كه‌چی تۆ ڕووخساری شته‌كانت كردووه‌ته ئامانج. واتا كێشه‌ی تۆ له‌و جه‌نگه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ق و نه‌گوتراوه‌كان و كه‌له‌پووره‌كه‌دایه، نه‌ك له‌گه‌ڵ فڵان كه‌س و فیسار ڕێكخراو. بۆیه كه چه‌كی ئه‌و شه‌ڕه قورسه‌ت پێ نییه، باشتره ده‌ستبه‌رداری چه‌له‌حانێ بیت و خۆت به شتێكی تره‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ی.
تۆ كه دوو ئایه‌تی قورئانت به دروستی بۆ ناخوێنرێته‌وه، دوو سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سه‌نی ئاینیت به زمانی قورئان نه‌خوێندووه‌ته‌وه. له مانای دوو وشه‌ی قورئان ناگه‌یت. جیاوازیی له نێوان پابت و متغیر، ئاین خۆی و مێژووی ئاین ناكه‌ی. هێشتا ئایه‌تی مه‌ككی و مه‌ده‌نی، فیقه و شه‌ریعه، وه‌حی و ئیلهام، مه‌زه‌و و ته‌ریقه‌تت بۆ له یه‌كتری جیا ناكرێته‌وه، سه‌رت له حه‌رام و حه‌ڵاڵ، موباح و مه‌كروه ده‌رناچێت، وه‌كوتر نازانی حه‌دیس چییه و جۆره‌كانی چین. ڕه‌نگه حه‌دیسی قودسیت به‌لاوه پیرۆز، حه‌دیسی مه‌رفوعت به‌لاوه به‌رزكردنه‌وه و حه‌دیسی مه‌وقوفت به‌لاوه زیندانی و حه‌پس بێت. هێشتا جیاوازی له نێوان ته‌حلیل و ته‌فسیر و ته‌ئویل، جیهاد و ئیجتیهاد ناكه‌یت، كه‌چی هاتوویته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه.
ده‌ی ئاخر ئه‌م گاڵته‌جاڕییه‌یه وایكردووه ئیسلامییه‌كان له شه‌ڕیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌رزه به‌ناو دژه‌دینانه، براوه بن و به هۆیانه‌وه شاره‌زا و لێكۆڵه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی به چه‌كی ئیسلام خۆی، ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرن و شه‌ڕی ئیسلامی سیاسی ده‌كه‌ن، شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
ئاخر به‌دبه‌خت، تۆ له قورئان و حه‌دیس و چلوپۆپه‌كانیان، له مێژوو و كه‌له‌پووری ئاین نه‌گه‌یت، ئه‌م شه‌ڕه‌ت چۆن پێ ده‌كرێ؟ ئێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی رژد له ئیسلام بگریت و له شه‌ڕی فاكت و ئه‌رگۆمێنتدا لێی ببه‌یته‌وه و ڕیشه‌كانی له‌ناو ده‌قه‌كانیدا هه‌ڵته‌كێنیت، خۆ هه‌ر ئه‌وه به‌س نییه بڵێیت ئیسلام و ئیرهاب جمكن.
شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ق بێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ پێڕه‌وكارانی، ئێ ئه‌م شه‌ڕه‌ش به‌بێ تێگه‌یشتن له ده‌ق و ئیشكاله‌كانی، شه‌ڕێكی پێشوه‌خته دۆڕاوه.
ئه‌م ته‌رزه دژه‌دینانه، ڕێك ئه‌و هه‌رزه و فه‌ریكه چه‌پ و ئه‌نته‌رناسیوناله دۆگماتیستانه‌مان بیر ده‌خه‌نه‌وه كه دوای ڕاپه‌ڕین، وه‌ك دۆمه‌ڵانی دوای هه‌وره‌تریشقه له باشووری كوردستان هه‌ڵتۆقین و كه‌وتنه وێزه‌ی سه‌رمایه‌داری و ناسیونالیزم و ده‌یانگوت: "ناسیونالیزم شه‌رمه‌زارییه بۆ مرۆڤایه‌تی، سه‌رمایه‌داری خوێنی مرۆڤ ده‌مژێت، ئاین ئه‌فیوونی گه‌لانه"، كه‌چی هه‌نووكه و زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌نته‌رناسیوناله دژه سه‌رمایه‌دارییانه، ساڵانێكه به كه‌یسی مه‌زڵومیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئیقامه‌یان له وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌رگرتووه و تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر سۆشیالی سه‌رمایه‌داری كاوێژ ده‌كه‌ن و ده‌له‌وه‌ڕێن، ئینجا هه‌ندێكیان به سیفه‌تی واعیزی دینیش گه‌ڕانه‌وه.
نوكته‌ی خۆش له‌م ناوه‌دا ئه‌وه‌یه:
به كورتی، خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئیسلامییه‌كانی ئێسته و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستانی دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌میان له‌به‌ر به پیرۆزكردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان، گه‌وره‌یی خواكه‌یان بیر چووه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی دووه‌میش، (ماركس)یان به شاگردی (مه‌نسووری حیكمه‌ت) وه‌رنه‌ده‌گرت.