نووری بێخاڵی
(1)
ڕه‌خنه و بوغز!
ڕه‌وانشاد (جه‌لال جۆبار)ی شاعیر چه‌ند جوانی گوتووه:
میلله‌تانی ڕووی زه‌مین ڕوویان به‌ره‌و ڕووناكییه
میلله‌تی ئێمه‌ش له تاریكی و كهسادیی تاكییه
..........
..........
ھه‌ر خه‌ریكی بوغز و قین و فیتنهبازیی ناوه‌خۆن
تا وه‌ھابن ھه‌ر ژیانیان ژان و پڕ غهمناكییه
ڕۆسته‌من بۆ خۆبه‌خۆیی و كوشتنی یه‌كتر، به‌ڵام
مێگه‌لی ده‌ست دوژمنن به‌م مرده‌نی و ھیلاكییه
له‌م ڕۆژگاره‌دا و بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخی چه‌قبه‌ستوو و ھه‌میشه‌یی خۆخۆریی كورد بگه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیابیت كه مرۆڤی كورد له قۆناغی پێش شارستانییه‌ته، پێویستت به‌وه نییه، ده‌روونناس، یان كۆمه‌ڵناس بیت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه له كاتی ڕه‌خنه‌گرتنێكی لۆجیكییانه‌ی به‌رمه‌بنای هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له فڵان و فیساره حزبی كوردی، سه‌یری په‌رچه‌كرداری ده‌روێش و موریده‌كانی ئه‌و حزبه بكه‌یت.
به‌داخه‌وه حزب و سه‌ركرده‌كانی له‌م نیشتمانه‌دا هێنده به‌پیرۆز كراون، تا ئه‌و ئاسته‌ی نه‌توانی ڕه‌خنه‌یان لێ بگریت. ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ناو گه‌لانی دنیادا و تا ئێسته، ته‌نیا كورد ماوه كه له ئاسته جهماوهرییهكهیدا له‌سه‌ر ململانێی حزبه‌كانیان قه‌سته‌سه‌ری خۆیان بن و كه‌س داگیركه‌ر و دوژمنی پارچه‌یه‌كی كورد، به دوژمن و داگیركه‌ری نیشتمانه‌كه‌ی نه‌زانێت!
له‌گه‌ڵ ھه‌موو ئه‌م بێھووده‌یی و نائومێدییهشدا، كه به هۆی سیاسه‌تی نه‌خوازراوی حزبه كوردستانییه‌كان (حزبه‌كانی یه‌ك پارچه و حزبه‌كانی پارچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌كی تری كوردستانیش) له پێوه‌ست به مامه‌ڵه‌ی سه‌قه‌تی ناوخۆییان، ناكۆكیی و ململانێیه‌كانیان لای مرۆڤی كوردیان دروست كردووه و بوونه‌ته هۆی تێكشكاندنی ئیراده‌ی كوردبوون له ناخی مرۆڤی كورددا، وه‌لێ شه‌رم و شوورهییهكی گه‌وره‌یه مرۆڤ له كوردبوونی خۆی ڕابكات و ڕوونكردنه‌وه بۆ ئه‌و گه‌مژانه بدات، كه ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی هه‌ڵه و چه‌وت و چه‌وێڵییه‌كانی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب به شكاندنی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی تێگه‌یشتوون. گهمژهگهلێك كه سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆجیا نا (له ئاسته زانستی و لۆجیكییهكهیان)، به‌ڵكو شوانی ڕقوكینه، چۆن بیانه‌وێت، ئاوا لێیان ده‌خوڕن. چونكه خودی دانی روونكردنه‌وه به گه‌مژه‌یه‌ك، بۆ خۆی دیوێكی تری گه‌مژه‌ییه.
خودایه كوردبوون بۆچی هێنده به ئازاره؟ ئاخۆ ده‌بێ چه‌ند (مه‌له‌كشا)ی تر و تا كه‌ی، له داخی ڕێبواره ڕێ ونكردووهكانی كاروانی كوردبوون، خوێنی خۆیان بخۆنه‌وه؟ چه‌ند (مه‌له‌كشا)ی تر و تا كه‌نگێ، خوێنی سه‌رلێشێواویی كورد له بڕینی یاده‌وه‌ریاندا بچۆڕێت؟ چه‌ند (مه‌له‌كشا)ی دی و هه‌تا كه‌ینێ، له حه‌سره‌تی په‌رته‌وازه‌یی كوردان، گریانێكی بێده‌نگ بیانخواته‌وه و بڵێن و بڵێنه‌وه:
كاروان، كاروان!
كێ نوستووه، كێ بێداره؟
ئه‌م ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌چن،
هه‌ر ڕێگا كۆنه‌كه‌ی پاره!
..........
..........
..........
ئه‌م هه‌ورازه‌ی وه‌ك مێرووله
پێیدا ڕێكچهتان به‌ستووه
ده‌تانباته ههڵدێڕهكهی ساڵی پێشوو
ئه‌و بناره‌ش وا به ئێسك و
كاسه‌ی سه‌رتان داپۆشراوه،
ده‌گاته‌وه بهفرهچاڵی كلیله‌ی ڕندوو
كاروان، كاروان!
ڕێگای تازه بدۆزنه‌وه!
به‌هه‌رحاڵ، دواجار هه‌ر چۆنێك بێت، ده‌بێ هه‌موومان بێینه‌وه سه‌ر سفره‌ی كوردبوون. چونكه كوردبوون له هه‌موو ئینتیما بچووك و لاوه‌كییه‌كانی تری وه‌ك حزب و خێڵ، وه‌جاخ و ئایدیۆلۆجیا گه‌وره‌تره، به‌ڵام كوردبوونیش به مانای بێده‌نگی نایه‌ت له ئاستی كێماسیی و چه‌وتی و چهوێڵیی ئه‌م و ئهوێكدا، كه دروشمی كوردبوونمان به هه‌رزان پێ ده‌فرۆشنه‌وه!
زۆر به كورتی: كورد پێویستیی به‌وه نییه له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانیدا ئازا بێت، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه، به ته‌نیشت قووڵكردنه‌وه‌ی ته‌بایی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ناوخۆیی، بڕێكیش بوێریی ده‌رزی ئاژنكردنی خۆی و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتنی هه‌بێت.
(2)
میت له (ماردین)ه، نه‌ك له (مه‌كێ)*
هه‌میشه له ڕه‌خنه‌گرتنمان له حزبه‌كان، ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ین، كه سیاسه‌تی حزبه‌كه و قوربانیدانه‌كانی له ڕابردوو و ئه‌مڕۆ، دوو شتی جیاوازن و ناكرێ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكرێن، یان خوانه‌خواسته له پاڵ ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه، بێڕێزی به سیمبۆلهكانیانهوه بكرێت.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، كاتێك له پای ئه‌و پێشهات و ڕووداوانه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌خنه له په‌كه‌كه ده‌گرین، به‌شی ئه‌وه د‌رك به‌و ڕاستییه ده‌كه‌ین، كه سیاسه‌تی په‌كه‌كه و باوه‌ڕی كوردبوون و گیانفیدایی هه‌زاران گه‌نجی كچ و كوڕی گه‌ریلا، كه به خه‌ونی ئازادییه‌وه ده‌ستبه‌رداری گه‌نجێتییان بوونه و ڕوویان كردووه‌ته شاخ، دوو شتی زۆر جیاوازن و ناكرێ بێڕێزیی به گه‌ریلا بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی نابێ له په‌نا ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی حزبه‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بێڕێزی به پێشمه‌رگه بكه‌ین.
هه‌رچی پێوه‌ندیشی به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كگرتوویی چوار پارچه‌یی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه له‌كاتی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و حزبه، لایه‌نگر و هه‌واداره‌كانیان، یان ڕاستتر بڵێین پرۆ پهكهكانی باشوور چه‌مكی هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌چاودا داده‌نه‌وه، چونكه په‌كه‌كه زۆر له‌مێژه باوه‌ڕی به‌و پره‌نسیپه نه‌ماوه، كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌دان گه‌نجی باشووری به دروشمی (كوردستانێكی یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و دیموكرات) فریو دا و ئێسته‌ش له توركیا به كه‌متر له ئۆتۆنۆمی ڕازییه، بۆیه ئه‌و سیحره‌یان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، له ڕوانگه‌ی پاساودانه‌وه‌ی كوشتنی به ناهه‌قی خه‌ڵكی سڤیل نا. له‌و دیدگهیهش نا كه بیانوو بۆ مێژوو و میراتی دڕنده‌یی تورك له پێوه‌ست به كوردكوشتن بێنینه‌وه، كه بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌یش درێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به لۆجیكی شه‌ڕ و شۆڕش، ده‌كرێ له خۆمان بپرسین: ئاخر چۆن ده‌كرێ گهریلاكانت له (شارباژێڕ) بن و سوپای توركیا و قورووچییهكانیشی له (شرنا‌خ) هاووڵاتییه‌كانت بكوژن و ئاواییهكانت وێران بكه‌ن؟
ئه‌وه چ لۆجیكێكه، له كوێستانه فێنكه‌كانی (قه‌ندیل، دۆڵی خانه‌قا، باڵه‌ییان، برادۆست و بادینان) به كامی دڵ لێی پاڵ بكه‌ویت و سوپای توركیا و جهردهوانهكانیشی له (سێرت و ئه‌لازیغ و موش و مه‌راش) و كوێ و كوێی تری باكوری وڵات، ژیان له هاووڵاتییه‌كانت بكه‌نه دۆزه‌خ؟
ئه‌وه چ لۆجیكێكه میلیشیا به‌ناوی (هێزی جه‌وهه‌ری!) و به درۆی پاراستنی باشوور له داگیركاریی دابمه‌زرێنیت، كه‌چی گوندێكی باكورت بۆ نه‌پارێزرێت و له داگیركردن ڕزگاری نه‌كه‌یت؟
ڕاستییه‌كه‌ی كوردایه‌تیی به دروشم و كه‌فوكوڵ و سۆز و هه‌ڵچوون ناكرێت. ئه‌رێ كه‌س له‌وانه‌ی باشووری كوردستان، كه ئێسته گێچی حه‌ماوه‌ی كوردایه‌تییان به‌رز بووه‌ته‌وه و بوونه‌ته پارێزه‌ری په‌كه‌كه و كوچك له ئاگر گه‌رمتر، پاساوی ئه‌م كهڵهگاییهی په‌كه‌كه له قووڵایی خاكی باشووری كوردستان ده‌ده‌نه‌وه، بوێریی ئه‌وه‌یان هه‌یه له خۆیان بپرسن:
ئه‌رێ په‌كه‌كه به چ هه‌قێك بازگه له شارباژێڕ و قه‌ندیل و برادۆست و بادینان داده‌نێت و باج و سه‌رانه له خه‌ڵك ده‌ستێنێت؟
په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات، بۆ ئاگری شه‌ڕ ناباته‌وه ناو باكور و ناوماڵی توركی پێ ناسووتێنێت؟
ئه‌گه‌ر دایكی درۆی هین نه‌كردووه، په‌كه‌كه بۆ ناچێته‌وه قووڵایی باكور، كه چیاكانی زۆر له‌وه‌ی ئێره سه‌خت و ئاڵۆزترن و له‌وه ئه‌سته‌مترن كه سوپای توركیا زه‌فه‌ریان پێ ببات، كه‌چی لێره لێی داكوتیوه؟
ئاخر ناچێته عه‌قڵه‌وه توركیا له عێراقی سه‌رده‌می به‌عس دڕنده‌تر بێت، ئه‌ی بۆچی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه پێش ڕاپه‌ڕین بنكه و باره‌گاكانیان له دۆڵه‌كانی جافایه‌تی، بالیسان، ئاكۆیان، باڵه‌ییان، به‌رواریی باڵا بوو، كه‌چی جگه له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌یش و جاش و تۆپخانه و فڕۆكه‌كان له‌و ناوچانه‌دا، هاوكات زه‌بری گورچبڕیشیان له‌ناو جه‌رگه‌ی شار و شارۆكه‌كان له مۆڵگه‌ی سه‌ربازیی و بنكه و باره‌گه حزبی و ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی به‌عس ده‌دا؟
تكایه له‌بری ڕشتنی فرمێسكی تیمساحی بۆ هاووڵاتییانی سڤیلی باشوور، جارێك، ته‌نیا جارێك به په‌كه‌كه بڵێن: هه‌ڤاڵ، ئه‌گه‌ر ڕاسته شه‌ڕ و شۆڕش ده‌كه‌ن، فه‌رموون قه‌ره‌قۆل و جه‌ندرمه و جه‌رده‌وان له (ماردین)ن، نه‌ك له (مه‌كێ!)
*كوێستانی مه‌كێ، ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی وه‌رتێی سه‌ر به شارۆكه‌ی رواندز.
(3)
له نێوان (حه‌به‌ش) و (كاڵكان)دا!
نه‌ك زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌ر ده‌سته‌بژێر و خوێنده‌واره‌كانی عه‌ره‌ب، ته‌نانه‌ت شۆڕشگێڕهكانیشیان له ئاست مافه ڕه‌واكانی كورد و خه‌باتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌پێناو ئازادی و ڕزگاریدا، شۆڤینی و عرووبهوی بوون!
ئه‌وه‌تا جۆرج حه‌به‌ش، سه‌ركرده‌ی دیاری فه‌له‌ستینی (1926-2008)، كه به (حه‌كیمی شۆڕشی فه‌له‌ستینی) ناو ده‌برێ، له گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، بۆ جۆرج مالبرینۆی ڕۆژنامه‌نووسی فڕه‌نسی كه له توێی كتێبی (الپوریون لا یموتون ابدا)دا چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه، له پێوه‌ست به مافی كورد له باشووری كوردستان، له دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ی و ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و جینۆسایده‌ی به درێژایی 80 ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی حوكمڕانه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی به‌غدا، به‌سه‌ریدا هێنراوه ده‌ڵێ: "نابێ داخوازییه‌كانی كورد له عێراقدا بگه‌نه ئاستی سه‌ربه‌خۆیی، پێویسته عێراق به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه".
ئه‌و حه‌به‌شه كه مه‌سیحییه‌كی چه‌پی فه‌له‌ستینی بوو، هه‌موو هه‌وڵی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی بوو، كه‌چی ئه‌وه ڕوانگه‌ی ئه‌و شۆڕشگێڕه عرووبهوییهی بۆ مافی ئاسایی، سروشتی و یاسایی كورد له گه‌یشتنه مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی. ده‌ی گۆڕتان ڕۆشن پێشینان كه گوتتان: "ئه‌وه‌ی له مشك بێت، جه‌واڵ دڕێنه!".
كاڵكانی سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه، له لێدوانێكیدا بۆ میدیایه‌كی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردی، ناسنامه‌یه‌كی ترسناكه بۆ سه‌ر ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته، چونكه ئه‌وان هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ده‌ن. كوردستان مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، چونكه ئه‌مه داوایه‌كی بۆرجوازییه".
باشه گریمان (حه‌به‌شه چه‌په!) له ڕه‌هه‌نده عرووبهوییهكهیهوه ئه‌م بۆچوون و هه‌ڵوێسته كۆنكرێتییه‌ی هه‌یه، ده‌ی باشه چی له كه‌سێكی وه‌ك (دۆران كاڵكان)ی سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌كات، كه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئامانجی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له ڕوانگه‌ی جه‌نابیانه‌وه خزمه‌تی ستراتیجی سیاسی و سه‌ربازیی (بۆرجوازییه‌ت!) ده‌كات، بۆیه دژی پێشمه‌رگه و خواستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له باشوور هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت؟
ئه‌رێ به‌ڕاست، كێ ده‌توانێ ئه‌و مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبێنێت كه ئاخۆ بۆچی دوو سه‌ركرده‌ی چه‌پ (حه‌به‌شی عه‌ره‌ب و كاڵكانی ئازه‌ری!) دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌كه‌ن؟
له‌خۆوه كوردبوون جه‌رگی ده‌وێ!