نووری بێخاڵی
كار و هه‌نگاوی دروست و باش ئه‌وه‌بوو هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق له ئایاری ڕابردوودا به‌ڕێوه بچووایه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی جه‌ماوه‌ری و شه‌قامدا، هینی ڕه‌ش و سپیی حزبه‌كان له دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ركه‌وتایه، دیاره كه نه‌كرا، به‌شی هه‌ره زۆری گوناهه‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دا بوو كه ترسیان له پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیان هه‌بوو، بۆیه پێداگیر بوون له‌سه‌ر دواخستنی پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها به‌شێكیشی له ئه‌ستۆی حكوومه‌تدا بوو كه كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی خاترخوایی ئه‌م و دڵڕاگرتنی ئه‌و.
له‌و روانگه‌یه‌ی به‌گوێره‌ی ڕێوشوێنه یاسایی و كارگێڕییه‌كان و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گواسترانه‌وه بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكوومه‌ته واده‌ی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی دیاری بكات (پاش دڵنیابوون له ئاماده‌یی كۆمسیۆن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كه)، كاتێكیش له‌پێناو به‌رقه‌راری سه‌قامگیریی سیاسی و به‌رده‌وامیی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌دیوێكیشدا له‌به‌ر خاترخوایی فڵان حزب و موجامه‌له‌ی فیسار حزب، واده‌كه خرایه مانگی ئه‌یلوول، هه‌ر باشه و نه‌چووه بچێت. ئیتر ئێسته كه منگه‌منگ لێره و له‌وێ، له‌م و له‌و ده‌بیسترێ، به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخرێ، ده‌بێ حكوومه‌ت سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌و پرسیاره‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا دیسان به هه‌ڵپه‌سێراوی و به‌بێ وه‌ڵامی مایه‌وه، پرسی كورسیی كۆتای پێكهاته‌كانه له په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌به‌ست پێكهاته ئاینییه‌كانه، كه سه‌ره‌ڕای داواكاریی به‌رده‌وامیان و سه‌ردان و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مافه‌یان سوودمه‌ند بن، كه‌چی دووباره به ده‌ستی خاڵی له دانیشتنه‌كاندا هاتنه ده‌ر (نزیكترین نموونه‌ش، سه‌ردانی جڤاتی ڕۆحانی ئێزیدی له ڕۆژی ٢٦ی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو بۆ په‌رله‌مان و پشتیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له داواكه‌یان). له كاتێكدا وه‌ك چۆن ئه‌و مافه به پێكهاته‌كانی (كریستیان و توركمان و ئه‌رمه‌ن) درا، كه هه‌ریه‌كه‌یان و پێنج كورسیی كۆتایان هه‌بێت و دواینیشیان كورسییه‌ك، ده‌بوو به قه‌د قه‌باره و قورسایی خۆیان و وه‌ك پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نی كوردستان، ئه‌و مافه به هه‌ریه‌كه له (فه‌یلی، ئێزیدی، كاكه‌یی و شه‌به‌ك)یش ڕه‌وا ببینرایه كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌ماندا هه‌بێت.
كاتێكیش كه ئه‌و پێكهاتانه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت له په‌رله‌مان بێ ئومێد ده‌كرێن، ئه‌وا ڕۆڵ و به‌رپرسیاریێتییه‌كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكه‌یان و دابینكردنی مافه‌كه‌یان، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حزبه‌كان. به‌تایبه‌تی ئه‌و حزبانه‌ی به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تیی ماف و داخوازی ته‌واوی هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌ن، حزبگه‌لێك كه به‌هۆی قووڵایی مێژوویی، قورسایی و كاریگه‌ریی سیاسی، ئۆتۆریته‌ی جه‌ماوه‌ری، پشكی شێریان له ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیدا به‌رده‌كه‌وێ، له پێشی هه‌موویشیانه‌وه پارتی.
پارتی چونكه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌مه‌ندیی مێژوویی خۆی، له زۆرینه‌ی حزبه‌كانی تر جیاوازه. یان ئه‌گه‌ر بتوانین بڵێین حزب نییه (مه‌به‌ستم حزبی ئایدیۆلۆجی)، به‌ڵكو زێده‌تر له به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی ده‌كات. به جۆرێك له‌لایه‌ك خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری ئامانجه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كورد و له‌لایه‌كی تریش به نوێنه‌ر و داكۆكیكاری خه‌ون و ئامانجی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌زانێت، ده‌بێت پێش هه‌ر شتێك بۆ پێكهاته‌كانی كوردستانی بسه‌لمێنێ كه نوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی ماف و داخوازی و ئامانجه‌كانی ئه‌وانه.
به مانایه‌كی تر، له‌و لیسته 100 كه‌سییه‌ی كاندید و پاڵێوراوانی خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێ پارتی كاری رژد بكات و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه نوێنه‌ری (فه‌یلی، ئێزیدی، كاكه‌یی و شه‌به‌ك)ی ناو لیسته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به په‌رله‌مان و كورسییان بۆ مسۆگه‌ر بكات. ئیتر چۆن ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌یان كاری دامه‌زراوه پێوه‌ندار و تایبه‌تمه‌نده‌كانی ناو پارتییه، بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكیان هه‌بێت ده‌نگی هه‌وادار و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی به جۆریك دابه‌ش بكات، بردنه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات.
ڕاستییه‌كه‌ی من زانیاریی ته‌واو و دروستم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه ئاخۆ بۆچی و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و به چ پێوه‌رێك سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و سیسته‌مه حوكمڕانییه‌كه‌ی، مافی كورسیی كۆتایان به دوو پێكهاته‌ی كوردستان داوه و ئه‌وانی تریان لێی بێبه‌ش كردووه؟ وه‌لێ ئه‌وه ده‌زانم كه پاساو و بیانوویان هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌مه جۆرێكه له هه‌ڵاواردن و جیاكاری. ڕوون و ڕاشكاوتر بڵێین، ئه‌گه‌ر سێ پێكهاته‌كه‌ی تر وه‌ك شوناسی نه‌ته‌وه‌یی مافی خۆیانه، ئه‌وا ئه‌م چوار پێكهاته‌یه‌ش وه‌ك شوناسی ئاینی، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه.
به مانایه‌كی تر، ئه‌گه‌ر كلد و ئاشوور و سریان و توركمان له چاو كورددا كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یین (كه من به ڕه‌هایی دژی به‌كاربردنی ئه‌و چه‌مكه‌م، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ئالان تۆرینه‌وه بڕوانینه پرسی دیموكراسیی و دووانه‌ی كه‌مینه و زۆرینه!)، ئه‌وا به‌بێ هیچ سێ و دوویه‌ك، فه‌یلی و ئێزیدی و كاكه‌یی و شه‌به‌كیش، وه‌ك كه‌مینه‌ی ئاینی (به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی كه ئه‌وانه كوردی ڕه‌سه‌نیشن!)، پێویسته له‌و مافه سوودمه‌ند بن.
ئه‌وه‌ی كه كورسیی كۆتا به پێكهاته‌یه‌ك ڕه‌وا ده‌بینرێ و به یه‌كێكی تر نا، ئیتر بیانوو و پاساو هه‌ر چییه‌ك بن، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه جیاكارییه‌كی زه‌ق، هه‌ڵاواردنێكی ئاشكرا، فه‌رامۆشكردنێكی به ئه‌نقه‌سته. بۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه وه‌ك به‌رپرسیارێتیی مێژوویی، ئه‌وه ئه‌ركی له پێشینه‌ی پارتییه كه ده‌بێ ئه‌و باره لاسه‌نگه‌ی ناو په‌رله‌مان، له ڕێی لیسته‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕاست بكاته‌وه و ئه‌و مافه ڕه‌وایه‌ی كه له په‌رله‌ماندا به‌م پێكهاتانه ڕه‌وا نه‌بینراوه، ئه‌و بۆیان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و نوێنه‌ركانیان سه‌ر بخات.
ڕوونتر بڵێین، ئه‌وه ئه‌ركی پارتییه كه خۆی به نوێنه‌ری ئه‌وانیش ده‌زانێت، به‌شیان بدا، دیاره ئه‌مه‌ش به سه‌رخستنی كاندیدی ئه‌و پێكهاتانه له‌ناو لیسته‌كه‌یدا ده‌كرێ. به‌م هه‌نگاوه‌یشی پارتی ده‌توانێ گره‌وی ئه‌وه بباته‌وه و بۆ هه‌میشه شانازی به‌وه بكات كه موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و خۆیشی به خاوه‌نی هه‌مووان ده‌زانێت.