نووری بێخاڵی
(تكایه ئه‌م بابه‌ته وه‌ك خۆی، وه‌ك ئه‌زموونی تاڵی كورد له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی له سیاقه مێژوویییه‌كه‌ی و ئێسته‌یدا، بخوێنه‌وه)
مێژووی دوور و نزیكی ئه‌زموونی كورد ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، دوژمن و داگیركه‌ران جگه له زمانی چه‌ك و ئاگر و ئاسن، گرتن و ڕاوه‌دوونان و كوشتن، هیچ زمانێكی تریان شك نه‌بردووه و شك نابه‌ن. نزیكترین به‌ڵگه‌یش، ئه‌زموونی ئێمه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی دوای به‌عس.
حكوومه‌ته‌كانی دوای سه‌رده‌می دیكتاتۆریی. حكوومه‌ته‌كانی عێراقی هیوا و ئاشتی، له سه‌روویانه‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی كه به زنجیری تانكه‌كانی جه‌سته‌ی گه‌نجه‌كانمانی له كه‌ركووك و خورماتوو شێلا و كردنیه قیمه!
به‌هه‌رحاڵ، بۆردمانی به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و تۆپبارانی نه‌پساوه‌ی تۆپخانه‌كانی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دواجاریش ئه‌و هێرشه زه‌وینی - ئاسمانییه مووشه‌كییه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی ویلایه‌تی فه‌قێ، ئه‌م هه‌فته‌یه و به به‌رچاوی دنیای بانگه‌شه‌كاری دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، دنیای خۆ به‌دۆستزانی كورد، كردیه سه‌ر كه‌مپی هه‌ردوو حزبی دیموكرات له كۆیه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه، كه له ناویاندا ژن و منداڵ هه‌بوون. دووباره ڕاستیی ئه‌و لۆجیك و زمانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان‌مان له پێوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ كورد و دۆزه نه‌ته‌وه‌یی و مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی بۆ ڕۆشن ده‌كاته‌وه، كه یه‌كه‌م و دوا زمانی ئه‌وان، چه‌ك و زه‌بروزه‌نگه.
من واز له‌وه دێنم كه ئه‌گه‌ر و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌م هێرشه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پێكانی چه‌ند ئامانجێك بێت، له‌وانه (لابردنی فۆكس و چاوی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر به‌سڕه، وه‌ك سیمبۆلی شكستی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له عێراق.. چاوسووركردنه‌وه له كورد بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی به‌غدادا، بچنه پاڵ هاوپه‌مانێتییه دڵخوازه‌كه‌ی تاران. له‌وانه‌یش گرنگتر، ویستی تاران بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، تا به‌هه‌ر جۆرێك هه‌یه، بۆشایی یاسایی له هه‌رێم دروست ببێت و…..)، به‌ڵام ئه‌م بابه‌تی هێرشه‌ی ئێران بۆ پرسێكی تری گرنگ ده‌قۆزمه‌وه كه ئه‌ویش پێوه‌ندی به كورد خۆی، به دنیابینی و تێگه‌یشتنه سواوه‌كه‌یه‌وه هه‌یه بۆ دیموكراسیی و مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و دروشمه باق و بریقانه‌ی كه ته‌نیا گه‌لانی دواكه‌وتوو و ژێرده‌سته‌ی خستووه‌ته ته‌ڵه و فێڵه‌كانیه‌وه و له ئه‌ركه ڕاسته‌قینه شۆڕشگێڕییه‌كانی دووری خستوونه‌ته‌وه.
به‌بێ پێشه‌كی و هیچ پێچ و په‌نایه‌ك، ده‌مه‌وێ بڵێم له‌و دۆخه‌ی تێیدایه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی توركیا و ئێران، شتێك ئه‌گه‌ر دادی كورد بدات، تۆڵه‌یه. له‌و تۆڵه‌یه‌شدا به‌ر له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو و به‌ره‌یی، پێش شه‌ڕی پارتیزانی و بۆسه دانانه‌وه، ده‌بێ ئیغتیالات و غافڵكوژیی سیاسی، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئامانجه سه‌ربازی و ته‌ناهیی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان بكرێنه بناغه.
ده‌ی ئه‌وه ته‌نیا كورده كه تا ئێسته فریوی خواردووه و خه‌ڵه‌تاوه و زراوی له‌و درۆ زله‌ی دنیای دیموكراسی و مافی تڕخێنه ڕژاوه، ئه‌و دنیا دووڕوو و سۆزانییه‌ی ڕۆژ نییه به به‌رچاوییه‌وه كورد تیرۆر نه‌كرێ و كوردستان نه‌سووتێنرێ، كه‌چی نقه ناكات.
ئێران و توركیا به ڕۆژی ڕووناك تیرۆری ڕێكخراوی ده‌وڵه‌ت له دژی كورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن، عێراقی عه‌بادی له‌شكركێشیت ده‌كاته سه‌ر و ژن و منداڵت ده‌كوژێت، كه‌چی كورده‌بۆره‌ی خه‌ڵه‌فاو هێشتا به ڕبه‌ی ته‌قته‌ق ده‌پێوێت! راستییه‌كه‌ی كورد پێویستی به‌وه نییه فاشی بێت، به‌ڵام ده‌بێ و زۆریش پێویسته، بڕێكی ئه‌و میهره‌بانی و به‌زه‌یییه‌ی هه‌یه‌تی له كۆڵی خۆی بكاته‌وه.
فارس و تورك و عه‌ره‌ب به سوننه و شیعه‌یانه‌وه، به چه‌پ و ڕاستیانه‌وه، تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش به ئاشكرا ده‌تكوژن، كه‌چی كورد، شه‌رمنانه ده‌سته‌كانی خۆی به گونی ڕه‌ش و گه‌نیوی درۆی دیموكراسیی و مافه‌كانی ته‌ڕه‌ماشه‌وه گرتووه.
حزبی كوردی (به‌بێ هه‌ڵاواردن و له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا) ئه‌و هه‌موو هێز و وزه مرۆیی و دارایییه‌ی كه به درێژایی مێژوو و تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت، له شه‌ڕی یه‌كتر، كوشتنی یه‌كتر، ناشیرینكردنی یه‌كتر، ساتمه‌پێبردنی یه‌كتر، یه‌كتری خستنه‌چاڵ، له ته‌سفیه‌ی یه‌كتردا خه‌رجی كردووه و ده‌یكات، چاره‌گی ئه‌وه‌یان بۆ ئیغتیالاتی سیاسی و ته‌ناهی و سه‌ربازیی دوژمنان و ته‌قاندنه‌وه و به ئامانجگرتنی پێگه سه‌ربازی و باره‌گا ته‌ناهی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی داگیركه‌ران خه‌رج بكردایه و بیكه‌ن، هه‌نووكه دۆخه‌كه به جۆرێكی تر بوو.
ئه‌وكات و ئێسته‌یش كه دنیای دووڕوو، لاف به دیموكراسیی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه لێ ده‌دات (به‌داخه‌وه كه تا ئێسته كورد هێشتا به‌م شه‌رابه كۆنه مه‌ست و حه‌یرانه)، له ناوجه‌رگه‌ی نه‌مسادا هه‌واڵگریی به‌عسی دیكتاتۆر سه‌رۆك (بارزانی)یان كرده ئامانج.
له ناوجه‌رگه‌ی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیادا، ڕژێمی ویلایه‌تی فه‌قێ (قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی)یان تیرۆر كرد. له ناوجه‌رگه‌ی فڕه‌نسادا كه‌مالیزمی سه‌وزی ناو ده‌مامكی ئه‌ردۆغانی پۆست عوسمانی، (ساكینه) و هه‌ڤاڵه‌كانی تیرۆر كرد.
یه‌عنی تۆی كوردی به‌دبه‌خت، له‌ناو ئه‌م هه‌موو دوژمنه گورگه‌دا، له سای ئه‌و مێژووه دوور و درێژه‌ی دڕدۆنگی و دووڕوویی و نابینایی و كه‌ڕ و لاڵییه‌ی دنیادا، هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕێی لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌وروپای دیموتڕخێنه و ئه‌مه‌ریكای مافی ته‌ڕه‌ماش بكه‌یت؟ خۆ زۆرباش ده‌زانم كه له باری چه‌ك و تفاق و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازییه‌وه ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ین، به‌ڵام به لایه‌نی كه‌مه‌وه تۆی كورد ده‌توانیت:
خه‌وی منداڵه‌كانیان بزڕێنیت، گه‌نج و پیریان بخه‌یته دڵه‌ڕاوكێ و بێ متمانه‌یی، كۆڵانه‌كانیان پڕ بكه‌یت له ترس، گه‌ڕه‌كه‌كانیان به خوێن سوور بكه‌یت، بازاڕه‌كه‌یان بشێوێنیت، زه‌ماوه‌ندیان لێ بكه‌یت به شین، دڵنیایییان تێك بده‌یت، ئاسووده‌یییان سه‌راوژێر بكه‌یت.
هه‌موو ئه‌وانه و به‌بێ زیانگه‌یاندنی گیانی به ژن و منداڵ و پیر و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌یان، هه‌ر زۆر به ئاسانی، به ته‌قاندنی گوله‌ی ده‌مانچه‌یه‌كی بێده‌نگ، ده‌ستڕێژی لا كۆڵان و سه‌ر شه‌قامێك، دانانه‌وه‌ی بۆمبێك له ئامانجێكی سه‌ربازی، ته‌ناهی و ئابووری، ته‌نانه‌ت به به‌جێهێشتنی ته‌رمی جه‌لادێكیشیان له لاكۆڵانێكدا ده‌كرێن.
ڕۆژانه و هه‌ر جاره و له شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌دا، دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی، یان ته‌ناهی، یاخۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری بكه‌یته ئامانج. هه‌ر ڕۆژه و به‌رپرسێكی حزبی، یان ده‌وڵه‌تی، یاخۆ سه‌ربازی و هه‌واڵگریی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته، بكه‌یته ئامانج و له خوێنی پیسی خۆیانیان بگه‌وزێنێت. ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت، ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌قامگیری و ئاسایشه‌كه‌یان ده‌شێوێنێت.
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ی خۆیشمان، ئه‌گه‌ر دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بودجه‌یه‌ك بۆ ئیغتیالات و به ئامانجگرتنی خاڵه سه‌ربازی و ته‌ناهی و میلیشیایییه‌كان، به پێڕی خیانه‌تكارانیشه‌وه له‌ناو كه‌ركووك و به‌غدا ته‌رخان بكرایه، ئێسته دۆخه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق به جۆرێكی تر ده‌بوو.
به كورتی و بێ په‌رده، لۆجیكی ڕابردوو و ئێسته‌ی هێز، ئه‌وه بووه و ئه‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت كه:
ده‌تكوژێ، بیكوژه‌وه
تیرۆرت ده‌كات، تیرۆری بكه‌وه
بۆردمانت ده‌كات، ماڵه‌كه‌ی بته‌قێنه‌وه
به‌ڵام هێرشكار و ده‌ستپێشخه‌ر مه‌به!