دیرۆكی كورد له‌گه‌ڵ مه‌رگی سه‌ركرده‌كان و كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی ناو بزاوت و حزب و كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی مۆركێكی رۆژهه‌ڵاتییانه‌ی هه‌یه، له ماوه‌ی ژیانیدا دڵڕه‌قانه به‌ر نه‌فره‌ت ده‌خرێت و دوای مردنیشی وه‌ك ئه‌وه‌ی له خه‌وێكی قووڵ به ئاگا هاتبێت، راده‌چڵه‌كێت و ره‌شترین ماته‌مینی بۆ ده‌گێڕێ.
مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا كه پێ ده‌چێت زنجیره‌ی ئه‌و كۆچه بێت كه له‌ناو هه‌ڤاڵانی شاخ له مام جه‌لاله‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌رده‌وام بێت و به‌دوای خۆیدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر و كه‌سایه‌تیی تری كاریگه‌ریی ناو كوردستان به‌دوای خۆی ببات. به‌ڵام بۆ تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی فه‌رزه بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مردن و كۆتاهاتنی ژیان و رۆڵی سه‌ركرده‌كان بكات.
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاسۆیی بۆ پرۆسه‌ی خه‌باتگێڕی و ژیانی سیاسی و نووسینه‌كانی سه‌ركرده‌كان به‌س نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌مانگه‌یه‌نێت به حه‌قیقه‌تی پێویستی ماته‌مگێڕی و خهمباربوونمان، روانین و قووڵبوونه‌وه‌یه له‌و ده‌رهاوێشته فكرییانه‌ی كۆمه‌ڵگه له دواسات و وێستگه‌ی ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كاریگه‌رانه هه‌ڵی مژیون و بووه‌ته به‌شێك له‌و رێبازه‌ی له‌مه‌ودوا له په‌رچه‌كرداری هزری و هه‌ڵسوكه‌وتی شوێنكه‌وتووانی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
واتا ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی لهكیسچوون یان رزگاربوونی ئه‌و كه‌سایه‌تی و باقی ئه‌وانی ترمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، رابردوو نییه، به‌ڵكو تۆوی ئه‌و به‌رهه‌مه شاراوه‌یه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه پرشێنی كردووه. بۆیه ده‌كرێ سه‌ركرده‌یه‌ك جیاواز له بۆچوونه‌كانی و ئه‌و خه‌باته‌ی ژیانێكی زۆری بۆ خه‌رج كردووه، په‌روه‌رده‌یه‌كی تری جیاواز و ره‌فتارێكی تری جیاواز فێری شوێنكه‌وتووانی بكات.
سیسته‌می نوێی دنیا و هزری سیاسی تازه ئه‌ومان پێ ده‌ڵێن كه سه‌ركرده‌كان و ته‌وژمی رۆشنگه‌ر و تێكهڵبووهكان به دنیای ده‌ره‌وه و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی هه‌نگاو و جووڵه‌ی سیاسی و كومهڵگهكهیان به‌ره‌و كراوهییه و له‌سه‌ر بنه‌چه‌یه‌كی راستره‌وه و توانیویانه به‌دوای خۆیشیان نه‌وه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه و هێمن و ئاشتیخواز له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان په‌روه‌رده بكه‌ن، رێبه‌ر و سه‌ركرده هه‌ره چاكه‌كان و سوودمه‌نده‌كان بوون بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمانی خۆیان.
به به‌راورد به‌و سه‌ركرده و رێبه‌رانه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی ئایدۆلۆجی و چوارچێوه‌دار كه هه‌موو ره‌نگه‌كانیان ته‌نیا له‌ناو دنیابینی خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه، دواجار نه‌هامه‌تی و بارگرانییه‌كی زۆریان بۆ كۆمه‌ڵگه به میرات جێ هێشتووه، له دروستكردنی تاكی هه‌لپه‌رست و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی خێرا و دڕدۆنگ، كارامهیییهكی زۆریان نواندووه.