عه‌زیز هه‌ورامانی
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 31-9-2018ی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ به‌رنامه‌كه‌یان به چاكسازی و شه‌فافییه‌ت و خۆشگوزه‌رانی به گوێی هاووڵاتییان و ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌دا، به‌ڵام چاره‌كێك له ته‌مه‌نی حوكمڕانی كابینه‌ی نوێ ده‌ڕوات، ئێسته هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌ره‌و كۆتا ڕۆیشتوون، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌ی نوێ متمانه‌ی له په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و كاره‌كانی ده‌ست پێ بكات.
كاتی زۆر له ته‌مه‌نی حكوومه‌ت به گفتوگۆ و دانوستانی لایه‌نه‌كان ڕۆیشت، به‌ڵام ڕێك نه‌ده‌كه‌وتن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌بووبن له چه‌ند مانگی ڕابردوو پڕ به گه‌روویان هاواریان ده‌كرد هه‌لی كار و كوردستانێكی به‌هێز و حوكمڕانێكی دادپه‌روه‌رتان بۆ بنیات ده‌نێین، به‌ڵام كاتێك هاووڵاتییانی كوردستان متمانه‌ی خۆیان به‌و حزبانه دایه‌وه، مه‌به‌ستیان بوو یان بڵێن كارنامه‌كه‌یان به‌دڵ بوو، حزبه‌كان له جێی ئه‌وه‌ی بێن و كارنامه‌یه‌كی به‌هێز و دادپه‌روه‌ر له ته‌واوی كارنامه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌ڵبچنن و بینووسنه‌وه كه به‌شداری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و خواستی به‌شدارییان هه‌یه، كه‌چی ململانێی زۆر توندیان له‌سه‌ر پۆسته‌كان و تێكه‌ڵكردنی كه‌یسه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر و كه‌ركووك كرد، تا كار گه‌یشته ئاستێك هاووڵاتییان ئیتر گوێ له‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه نه‌گرن كه ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر دانوستانی حزبه‌كان ڕێككه‌وتنه‌كانیان بڵاویان ده‌كرده‌وه.
پرسی چاكسازی و كوردستانێكی به‌هێز
پرسی چاكسازی له كوردستان ئێسته پرسێكه ته‌واوی حزبه‌كان و شه‌قامی كوردستان باسی ده‌كه‌ن، خواستیان ئه‌وه‌یه كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت به رژدی كار له‌سه‌ر چاكسازی بكات، ئیداره‌دانێكی باش له داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بچه‌سپێ، چاكسازیی ڕاسته‌قینه ده‌ست پێ بكات و قه‌ره‌بووی ئه‌وكاته‌ش بكاته‌وه له ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ی ڕۆیشتووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت كه زۆرینه‌ی ده‌نگی كوردستانیانی به‌ده‌ست هێناوه، له هه‌موو لایه‌نه‌كان زیاتر هه‌وڵی چاكسازی بدات، دروشمی كوردستانێكی به‌هێز كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رزی كرده‌وه، ئێسته له حوكمڕانی وڵات‌دا هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێ بكات و بیكات به واقیع.
100 ڕۆژی یه‌كه‌می حوكمڕانی مه‌سروور بارزانی
له زۆربه‌ی وڵاتاندا سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌ستبه‌كار ده‌بن، 100 ڕۆژ ته‌مه‌نی حكوومه‌ته‌كه‌یان تایبه‌ت ده‌كه‌ن به هه‌نگاوی سه‌ره‌تا و بنیاتنانی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ساڵانی حكوومه‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و ڕاوێژكاره‌كانیان.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان، ده‌بێت له 100 ڕۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حوكمڕانی خۆی، بناغه‌یه‌كی به‌هێزی حوكمڕانی بۆ چوار ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌ی دابنێت و له‌سه‌ری بڕوات، شه‌قامی كوردی به‌ڕوونی و به‌هێزه‌وه حوكمڕانییه‌كه‌ی بۆ ساڵانی ڕابردوو به‌دی بكه‌ن.
مه‌سروور بارزانی ده‌بێت له یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاری حوكمڕانیدا هه‌وڵی ڕژد بدات بۆ سه‌ركه‌وتنی حوكمڕانییه‌كه‌ی چونكه چاوه‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌ی ئه‌و پڕن له ئومێد، ئه‌مه خواستێكی گشتییه بۆ كوردستانێكی به‌هێز و سیستماتیك، به دۆست و نه‌یار له ناوخۆ و عێراق و ده‌ره‌وه‌یش، چاودێری كاره‌كانی ده‌كه‌ن. بۆیه گرنگه سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌و ئومێدانه بگه‌شێنێته‌وه كه چاوه‌ڕوانییان لێی هه‌یه.
لێپرسینه‌وه و رێوشوێن
پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرا له ڕێی تیمێكه‌وه چاودێریی وردی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و پارێزگاره‌كان و به‌رپرسه‌كانی خواره‌وه بكات، سندووقی سكاڵا له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی سكاڵای خۆی له‌و فه‌رمانگه‌یه یان وه‌زاره‌ت له كاتی ڕایی نه‌كردنی كاره‌كانی بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات، به وردی له ڕێی تیمه‌كه‌یه‌وه سكاڵای هاووڵاتییانی به‌ده‌ست بگات، پاش لێكۆڵینه‌وه، رێوشوێن له‌گه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌مان بگیرێته‌به‌ر، ده‌توانین بڵێین به‌مه ڕۆتین له دامه‌زراوه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كات.
گه‌نده‌ڵی دارایی
گه‌نده‌ڵی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك به‌رپرسانی باڵای وڵات خۆیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ده‌بێت به‌ده‌ستێكی پۆڵایین ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه، هه‌وڵ بدرێت له كابینه‌ی نوێ‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نده‌ڵی كه‌م بكرێته‌وه و گه‌نده‌ڵكاران ڕاده‌ستی یاسا بكرێن، به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ردێكی كوشنده‌یه به به‌رۆكی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه، كابینه دوای كابینه باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه بنبڕ بكرێت یان كه‌م بكرێته‌وه، چونكه زۆر به‌رپرسی حزبی و حكوومی تێوه‌ی گلاون، گرنگه یه‌كێك له هه‌نگاوه پڕ هێزه‌كانی مه‌سروور بارزانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت.
كۆتاهێنان به حزبایه‌تی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت
هه‌نگاوێكی تری گرنگی مه‌سروور بارزانی و كابینه‌كه‌ی، ئه‌وه بێت كۆتا به حزبیكردنی داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بهێنرێت، هه‌ر كادرێكی حزب بۆ حكوومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ناچاری بكه‌ن به‌رگی حزبی له‌خۆی دابماڵێت، زۆربه‌ی وه‌زیفه‌كانی ده‌وڵه‌تداری پێویستی به كه‌سی شیاو و بێلایه‌ن هه‌یه، بۆیه گرنگه كه‌سی شیاو بدۆزنه‌وه.