له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر له 100 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت مانگانه هاوكاری له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن. به‌شێكی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ی مووچه‌ی هه‌بێت له حكوومه‌ت، مانگانه بڕی 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و ئه‌وانه‌ی هیچ مووچه و سه‌رچاوه‌ی بژێوی نه‌بێت، بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌كانی ڕابردوو به‌رده‌وام خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی پشتگوێ خستووه و ئاماده نه‌بووه گوێ له داوا و مافه‌كانیان بگرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه خراپی ژیانیان بۆ هه‌موو كوردستان ده‌خرایه ڕوو.
خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له كوردستان توێژێكی په‌راوێز خراون و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمیی وڵات وه‌ك پێویست لایان لێ ناكاته‌وه، بگره له ته‌واوی هه‌شت كابینه‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێم، هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ باشتركردنی ژیانی سه‌ختی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌ت له پاڵ ئه‌و هه‌موو مووچه باڵایانه، ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێی ده‌دان، بڕی. له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پێدانه‌وه‌ی مووچه، بڕی مووچه‌ی هه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تێك له نێوان 60 هه‌زار و 40 هه‌زاریان له مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت كرد، ئه‌وكات سته‌مێكی گه‌وره‌یان لێ كردن، ئه‌وه‌بوو به‌هۆی بڕین و پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و پاره كه‌مه‌یان، سه‌دان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به هه‌زاران ده‌رده‌سه‌ری خێزانیان پێك هێنابوو، به‌ناچاری لێك جیا بوونه‌وه.
له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2011 په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام حكوومه‌ت پابه‌ند نه‌بوو به یاساكه‌وه، تا هاتنی ته‌نگژه‌ی دارایی تاكه بڕگه‌یه‌ك ده‌ستی بۆ برد، دانه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان بوو به لیژنه، ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تانه‌ی له لیژنه‌كان ده‌رنه‌چوونایه، ڕاسته‌وخۆ مووچه‌كانیان ده‌بڕین، ئه‌وانه‌یشی له لیژنه‌كه ده‌رده‌چوون، حكوومه‌ت ئاماده نه‌بوو به ئێسته‌یشه‌وه ئه‌و بڕگه‌ی یاساكه جێبه‌جێ بكات كه ده‌ڵێت، ده‌بێ پاش پشكنینی جارێكی تری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌پێی ڕێژه‌ی په‌ككه‌وته‌یی مووچه‌كه‌ی بۆ ڕێك ده‌خرێته‌وه.
كه‌مپین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قووتی جه‌ژن
ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له پارێزگای سلێمانی به شێوازی كه‌مپین له بۆنه‌كاندا هه‌ڵمه‌تێك ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و خۆراك بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، له هه‌ولێر و دهۆكیش به شێوازی جیاجیا، پاره و خۆراك كۆ ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ده‌ردی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ناكات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له وێنه و ڤیدیۆی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی هاوكاریی، مردن به نێوچاوانیانه‌وه دیاره، به شه‌رمێكی زۆره‌وه ده‌ڕۆنه به‌ر زوومی كامێرا بۆ ئه‌وه‌ی قووتی جه‌ژن وه‌ربگرن، كه‌چی به چه‌ندان شێوه‌ی نه‌شیاو وێنه و ڤیدیۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.له وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به ژیان و ته‌ندروستی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌درێت، پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئاسیا پشتگوێخراوترین توێژ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كانن.
ده‌توانین بڵێین له ته‌واوی كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هاووڵاتیی پله یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌نداماندا حكوومه‌ت یه‌ك به‌یاننامه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
پێویسته حكوومه‌ت له ڕێی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كار بكات بۆ دروستی ئاماری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تانه‌ی بڕی 150 هه‌زار دینار هاوكاری مانگانه وه‌رده‌گرن، به‌ڕێژه‌یه‌كی باش مووچه‌كه‌یان بۆ به‌رز بكاته‌وه، له هاوكارییه‌وه ناوی بنێت مووچه و له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش به‌رز بكرێته‌وه و بتوانن وه‌ك مرۆڤ ژیان بكه‌ن.
كابینه‌ی نوێ و كاركردن بۆ باشتركردنی ژیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان
مه‌سروور بارزانی له كارنامه‌ی كابینه وه‌زارییه‌كه‌یدا له بڕگه‌ی نۆدا ڕای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته، گرنگیی تایبه‌ت به كاروباری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌ده‌ین، ئه‌م بڕگه تایبه‌ته بۆ یه‌كه‌مینجاره له مێژووی حوكمڕانی كورددا به‌و شێوه ڕوونه باس له گرنگیدان به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان بدات.
به‌پێ ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵییانه‌ی تایبه‌ت به گرنگی حكوومه‌ت بۆ مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌و توێژه ئومێدیان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ هه‌ڵچنیوه و چاوه‌ڕێی هاتنی ڕۆژه خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ن تا پشت له ڕۆژه ڕه‌شه‌كانیان بكه‌ن، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌وان، به‌هیوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم بێ ئومێدیان نه‌كات.
پێویسته له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێم كاری رژد له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یاسای ماف و ئیمتیازی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بكات، چاویشی پێدا بخشێنێته‌وه.
به‌شێكی كێشه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به خۆیانن، هه‌ر ڕێكخراوه و سه‌ربه حزبێكی سیاسیی له هه‌ولێر و سلێمانین، بۆیه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بده‌ن.