له دنیادا وشه‌ی ئاشتی له‌سه‌ر زاری هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌یه به سیاسیی و سه‌رمایه‌دار و هاووڵاتییه‌وه، ده‌گوترێ كاتێك وڵات ئاسایش بوو، ته‌واوی سیكته‌ره‌كان له‌سه‌رخۆ ڕێك ده‌خرێن و كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌بن، چونكه ئه‌وه ئاشتییه شته‌كانی تر به‌دوای خۆیدا دێنێت. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه وڵاتێك ئاشتی تێدا نه‌ما، تاكه‌كانی به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێدان و له ژیانی خۆیان دڵنیا نین، بۆیه یه‌كه‌م پلانی وڵاتان ته‌رخانكردنی بودجه‌ی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان بده‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت سووریا و توركیا و عێراق، چۆن هاووڵاتییان به‌رده‌وام له هه‌ڵهاتندان بۆ دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ خێزانه‌كانیان، زۆریشیان ده‌بینین ئه‌و لانه ئارامه به كوردستانی خۆمان ده‌زانن و به سه‌تان هه‌زاریان روویان تێكردووه و ژیانی ژێر خێوه‌تی ئێره، به كۆشكی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ناگۆڕنه‌وه، چونكه له كۆشكه‌كه‌دا دڵنیایی و ئاسایش نییه و شه‌وێك به ئاسووده‌یی سه‌ر ناخه‌نه سه‌ر سه‌رین.
هه‌رێمی كوردستان له پاش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه، پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی په‌سند كرد، لێره‌دا باسی ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كه‌م كه باس له ڕێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كان ده‌كات له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هاوكات نابێ هیچ گرووپ و میلیشیایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی هێزی فه‌رمیی حكوومه‌تی كوردستاندا هه‌بێت، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی زیاتر له وڵات به‌رقه‌رار بێت، به‌وپێیه‌ی ده‌بینن كه‌سه‌كان و حزب چۆن چه‌كدار به‌كار دێنن دژی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت، لێره‌وه زیاتر له گرنگی یه‌كخستنی هێزی چه‌كدار تێده‌گه‌ین.
حكوومه‌تی كوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ پێگه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی زیاتر به‌هێز بكات و به‌رده‌وام كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر له وڵات‌دا هه‌بێت، ده‌بێ په‌له بكات له ڕێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ده‌زگه ته‌ناهییه فه‌رمییه‌كانی تردا. ئاخر تا گرووپ و به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی و حزبی خاوه‌نی هێزی چه‌كدار بن و مووچه‌كانیشیان له بودجه‌ی گشتیی وڵات بدرێت، ئه‌وه به‌رده‌وام كوردستان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئاشتی و سهقامگیرییهكهیدا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كوردستان له عێراق جیا ده‌كاته‌وه ئاشتی و ئارامییه، ته‌نانه‌ت هه‌زاران كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی ڕوویان له كوردستان كردووه و ئاماده‌ن سه‌رمایه‌ی زۆر به‌گه‌ڕ بخه‌ن به‌هۆی بوونی ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی هه‌یه، كه‌واته نابێ هه‌ر كه‌سێك هه‌ستا له چركه‌ساتێكدا بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاڵی سفر و هه‌موو هه‌رێمه‌كه بخاته دڵه‌ڕاوكێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گیرفانی خۆی. ناكرێ ڕێ به هیچ گرووپ و ده‌سته‌یه‌ك بدرێت ئاشتی و ئارامی كوردستان بكاته قوربانی مه‌رامی خۆی.
كاتێك ناوچه‌یه‌ك ئاسایشی به‌رقه‌رار نه‌بوو، هیچ كۆمپانیایه‌كی به‌هێزی جیهانی و ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌داری ناوخۆیش ئاماده نین پاره‌كانیان له‌وێ به‌گه‌ڕ بخه‌ن، ئه‌وكاته ته‌نگژه‌ی قووڵ روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كات و پاشان ناسه‌قامگیری و كاری تێكده‌رانه به‌دوای خۆیدا دێنێت، ئه‌وه ئاشتییه ده‌توانێ وا له سه‌رمایه بكات بێنه وڵاته‌كه‌ت و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، پێویسته هه‌موومان ده‌ستی پێوه بگرین و به یاسا ئه‌و سهركێشییانه قه‌ده‌غه بكرێت كه هه‌ركه‌س بۆی هه‌بێت قۆرخكاری بكات و هێزی بۆ بجووڵێنێت، ئاخر به‌و جۆره هه‌رگیز نابین به خاوه‌نی حكوومه‌تیش، نه‌ك په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون.
ئێسته جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گرووپی سیاسی له ڕێی هێزی چه‌كداره‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئارامیمان ده‌كه‌ن، له‌شكرێك به‌ناو نووسه‌ر و سایت و په‌یجی ساختهیشیان دروست كردووه كه هه‌واڵ و ڕاپۆرتی چه‌واشه‌كاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕێیه‌كی تره بۆ تێكدانی ئاشتی و ئارامی وڵات، كه مه‌ترسییه‌كه‌ی هیچی له گرووپه چه‌كداره‌كانیان كه‌متر نییه.