عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
له ڕێفراندۆمه‌كه‌ی توركیادا ئه‌كه‌په بردیه‌وه و هه‌ده‌په دۆڕاندی، كاتێك باسی دۆڕان و براوه ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست له پارێزگا كوردییه‌كانه كه هه‌میشه هه‌ده‌په بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان پشتی پێ به‌ستبوون، به‌ڵام له ڕێفراندۆمی توركیادا ده‌ركه‌وت هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی هه‌ده‌په جێی پێزانینی كوردانی باكور نه‌بووه، به به‌ڵێ ده‌نگیان دا پڕۆژه‌ی ڕكابه‌ره‌كه‌ی هه‌ده‌په سه‌ركه‌وت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2015 هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا به بردنه‌وه‌ی 80 كورسیی په‌رله‌مانی، متمانه‌یه‌كی زۆری كوردانی باكوری بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ده‌په و په‌كه‌كه‌ی تووشی غروور كرد، نه‌یانتوانی بیقۆزنه‌وه بۆ چوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی و له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار درێژه به پرۆسه‌ی ئاشتی بده‌ن و له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن و ئاشتی و ئاوه‌دانی بۆ كوردانی باكور فه‌راهه‌م كه‌ن.
بۆیه كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانی باشوور زانی هه‌ده‌په نایه‌وێت بڕواته ناو حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په، به‌په‌له داوای له سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په كرد ئه‌قڵانی بیر بكه‌نه‌وه و بڕۆنه ناو پرۆسه‌ی سیاسیی توركیاوه درێژه به ئاشتی بدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌لی زێڕین بۆ كورد هاتووه‌ته پێشه‌وه له توركیادا، به‌ڵام هه‌ده‌په به فیتی قه‌ندیل داوای سه‌ركردایه‌تی باشووری كوردستانیشی ره‌ت كرده‌وه. ئه‌وه‌بوو هیچ حزبێك نه‌یتوانی حكوومه‌ت پێك بێنێت، هه‌ڵبژاردن دووباره كرایه‌وه و بینیمان ئیدی هاووڵاتییانی باكور متمانه‌یان به هه‌ده‌په نه‌دایه‌وه، به‌ڵكو ده‌نگی خۆیان دا به ئه‌كه‌په و ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌ده‌په 21 كورسی له ده‌ست بدات و له 80 كورسییه‌وه دابه‌زین بۆ 59 كورسی، له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌بار برا، ئه‌كه‌په حكوومه‌تی زۆرینه‌ی پێك هێنا و كورد هیچی بۆ نه‌مایه‌وه. بۆیه شه‌ڕ ده‌ستی پێ كرده‌وه. په‌رله‌مان زۆرینه بوو به ئاكه‌په‌یی و به ئاسانی توانییان ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور و ڕێفراندۆم بده‌ن و سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌گه‌ر بهاتایه و هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌مدا كه 80 كورسیی به‌ده‌ست هێنا، له‌گه‌ڵ حزبی براوه رێك بكه‌وتایه، ئێسته حكوومه‌ت به‌شێكی كورد و پۆستێكی سیادی درابوو به كورد و پرۆسه‌ی ئاشتی شكستی نه‌هێنابوو، هاوكات چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان خاپوور نه‌كرابوو، له هه‌مواری تازه‌ی ده‌ستووریشدا به‌شداری ده‌كرد و ده‌یتوانی چه‌ندان خاڵی تێدا جێ بكاته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردانی باكور. ئه‌ی كه به‌شداری نه‌كرد چی له ده‌ست دا.
به‌به‌شداری نه‌كردنی هه‌ده‌په له حكوومه‌ت، تێكچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی لێ كه‌وته‌وه و شه‌ڕ هاتنه ناو شار، گرتنی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په به هاوسه‌رۆكه‌كانییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردانی باكور متمانه‌یان به هه‌ده‌په كه‌م بووه‌وه كه له دوو هه‌ڵبژاردندا ركێفی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په له دابه‌زیندایه، چونكه له ده‌نگدانی ڕێفراندۆمدا له 80 پارێزگای توركیا 25 پارێزگایان كوردستانه، هه‌ده‌په زۆرینه‌ی ده‌نگی تێدا هه‌بوو، هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌بوو شكست به ئه‌كه‌په بێنێت له‌و پارێزگایانه، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو به خه‌ون و به‌ڵێ سه‌ركه‌وت. هه‌رچه‌نده جیاوازی كه‌م بووه له ده‌نگداندا و 13 پارێزگایان به نه‌خێر كه‌مێك له پێش به‌ڵێ سه‌ركه‌وت و 12 پارێزگایان به به‌ڵێ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی هێنابوو، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ حزبێكی تر هاوپه‌یمانی هه‌ده‌په بوو، ئینجایش به‌كۆی گشتی به‌ڵێ سه‌ركه‌وت.
لێره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه سیاسه‌تی هه‌ده‌په جێی ڕه‌زامه‌ندی كوردانی باكور نییه، ئاخر له‌گه‌ڵ تێكچوونی باری ته‌ناهیی ناوچه كوردییه‌كان زیانی ئابووری گه‌وره‌ش به‌ر خه‌ڵك كه‌وت، بۆیه هاووڵاتییان مه‌یلی خۆیان گۆڕیوه و نایانه‌وێ نائارامی به‌رده‌وام بێ، به‌ڵام ده‌نگدانی به‌ڵێ بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی و ئاوه‌دانی بووه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه و جارێ دیار نییه ئه‌م خه‌ونه‌ی كورد به‌دی دێت یاخۆ نا.
ده‌بێت بڵێین سه‌رده‌می به‌ره‌وپێشچوونی كوردستانی باكور ئاوابوو، ئه‌ویش هه‌موو هه‌ڵه‌ی سیاسیی په‌كه‌كه بوو به هه‌ده‌په‌ی كرد كه له ماوه‌ی بوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ناوچه كوردییه‌كان، به‌ته‌واوه‌تی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و كردنه‌وه‌ی ده‌یان كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی جۆراوجۆر و به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندا بوو، بۆیه زۆر پێویسته ئێسته سه‌رتاپای سیاسه‌تی كاری هه‌ده‌په بگۆڕێت و ده‌ستی په‌كه‌كه به‌سه‌ریانه‌وه دوور بخرێته‌وه تا هه‌ده‌په سیاسه‌تێكی باشتر و سه‌ربه‌خۆ پێڕه‌و بكات، ئاخر جێی قبووڵكردن نییه ئورفا كه زێدی ئۆجه‌لانه، 70%ی دانیشتوانی ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان بدا.