عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له ته‌مه‌نی 73 ساڵی ژیانی هه‌میشه خه‌ریكی كاری سیاسه‌ت بووه، هه‌میشه‌ش پیلان و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بووه بۆ ئه‌و حزب و ڕێكخراوانه‌ی كه له‌ناویدا كاری كردووه، هه‌ر كات ڕۆشتبێت بۆ ماوه‌یه‌ك دوور كه‌وتبێته‌وه، جێگره‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین كۆتا كاری سیاسیی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له 25-7-2009 كه له یه‌كێتی جیا بووه‌وه، توانی زۆرینه‌ی ڕه‌های یه‌كێتی به‌رێت و یه‌كێتی تووشی شه‌له‌لییه‌كی گه‌وره بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن 25 كورسیی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكات و هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه به‌درێژایی كاری حزبی له‌ناو یه‌كێتی به تاوانباری جه‌نگ و گه‌نده‌ڵی نیشانی هاووڵاتییانی باشووری كوردستانی بدات تا بتوانێت ده‌نگی پێ كۆ بكاته‌وه، به‌ناوی گۆڕان كاری له سیسته‌می سیاسیی و ئابووریی وڵات خوڵقاندنی ژیانێكی به‌هه‌شت ئاسا بۆ هاووڵاتییان، كه هه‌ر له سه‌ره‌تادا خۆی له‌سه‌ر داهاتی میله‌ت كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ڕاگه‌یاندن و گه‌وره‌ترین گرد و ستراتیژ له ناو شاری سلێمانی ته‌رخان بكات به‌بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نیا توانی شه‌ش ساڵ ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بكات، ئیتر به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستییه‌وه، هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، بۆیه كه بێهیوا ده‌بێت له‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری هه‌بێت و بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو ململانێی سیاسیی كوردستان و ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بكات، هه‌ر ئه‌وكات ده‌ستی كردووه به دانانی جێگره‌وه بۆ خودی خۆی و ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی.
ڕۆژی 19-5-2017 له زاری گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یه‌نرا كه نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوای كرد، له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا تێپه‌ڕی كرد، ئیتر سه‌ره‌داوی جێگره‌وه‌كانی به‌ردیده و گوێی هه‌موو لایه‌ك درا كه هه‌رزوو عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، بریكارنامه‌یه‌كی ئاشكرا كرد كه تێدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ڕێكخه‌ری گشتی له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه وه‌رگرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هاوڕێیانی بڵێت كاك نه‌وشیروان منی وه‌ك ڕێكخه‌ری ئاینده‌ی گۆڕان دیاری كردووه.
قادری حاجی عه‌لی یه‌كێك بوو له كاندیدانی به‌هێزی ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، به‌ڵام بێ‌ئاگا له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا پێش مردنی جێگره‌وه‌ی بۆ خۆی دیاری كردووه، كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌حوكمی نزیكییان له‌و دوو ساڵه‌ی نه‌خۆشیی باوكیان له‌گه‌ڵیدا بوون، هه‌موو تاكتیكی باوكیان ده‌زانی بۆ ئاینده‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان، بۆیه هه‌رزوو نه‌یانشارده‌وه پاڵیان به عومه‌ری سه‌ید عه‌لییه‌وه دا به‌رامبه‌ر به كوتله‌كه‌ی قادری حاجی عه‌لی، ئه‌وه‌ش وای كرد قادری حاجی عه‌لی ده‌ست له ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان هه‌ڵبگرێت.
بۆیه ڕۆژی 25 ئه‌م مانگه كه ده‌كاته هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی گۆڕان، وه‌ك ئه‌و به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دای ناوه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌كرێته ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان. عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پیاوێكی زۆر به‌ته‌مه‌نه كه له ئێسته‌دا ته‌مه‌نی 73 ساڵه، ناتوانێت وه‌ك پێویست كاره‌كانی بكات، ئه‌وكات چیای كوڕی بچووكی نه‌وشیروان مسته‌فا بێته گۆڕه‌پانی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه و بكرێته ڕێكخه‌ری سێبه‌ر تا له كۆتادا بكرێته ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان و بڕواته سه‌ر میراتییه حزبییه‌كه‌ی باوكی.
هه‌ر له‌پێش مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، گرده‌كه و ڕاگه‌یاندنی گۆڕان و پشكی كۆمپانیاكانی كردووه به‌ناوی چیای كوڕییه‌وه، چونكه هه‌مووان ده‌زانن پاره و ڕاگه‌یاندن لای هه‌ر كه‌سێك بێت، ئیتر ئه‌و كه‌سه به‌هێزترین كه‌سی ناو ئه‌و حزب و ڕێكخراوه‌یه كه وه‌ك ئێسته نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رنامه‌ی بۆ داناوه، ئه‌گه‌ر بێت و له ئه‌گه‌رێكدا عومه‌ری سه‌ید عه‌لیش نه‌بووه ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، ئه‌وكات به‌بوونی پاره و ڕاگه‌یاندن و گرده‌كه كه باره‌گای سه‌ره‌كیی گۆڕانی تێدایه، چیای كوڕی بتوانێت هه‌ژموونی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌وه هه‌بێت و كه‌س نه‌توانێت بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌و بزووتنه‌وه‌یه دوور بخاته‌وه كه خۆی بنیاتی ناوه.
من وای ده‌بینم ئاینده‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست چیای كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتووه، به‌رنامه‌یه‌كی زۆر تۆكمه‌یشه به كردنه ناوی كۆمپانیای وشه بۆ ڕاگه‌یاندن و گرده‌كه و پشكی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه هه‌یه‌تی، به‌بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو حزب و ڕێكخراوێك داده‌نرێت.