عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه هێزی ئێرانین و له عێراق دامه‌زراون، له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌یش له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كوردستان به‌تۆكمه‌یی ئاماده كرابوون بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ڕێككه‌وتنی باڵێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم سلێمانی و حكوومه‌تی عێراق, فه‌رمانیان كرد به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌ره‌كانی شه‌ڕ چۆڵ بكه‌ن بۆ سوپای داگیركه‌ر، ئه‌وه‌بوو له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، ته‌واوی سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میلیشیانه.
ئه‌گه‌ر كورد له كه‌ركووك شه‌ڕی بكردایه، هه‌رگیز پارێزگای كه‌ركووك نه‌ده‌كه‌وته‌وه ده‌ست دوژمن، كوردستانی پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر وڵاتێكی به‌هێزی ناوچه‌كه بوو، به‌ڵام پاش خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كوردستان بوو به هه‌رێمێكی زۆر لاواز، ئاخر هه‌میشه وڵات له‌یه‌ك كاتدا ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه ناوماڵی یه‌كگرتوو نه‌بێت، كوردستانیش كاتێك زۆر نزیك بووه‌وه له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت و پایه‌ی ئابووری به‌هێز و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزی هه‌بوو، له ڕیفراندۆمیش هاووڵاتییان 93% ده‌نگیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ته‌واوی خاكی باشوور له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو كه سێ ساڵی ڕابردوو شه‌ڕی دژی داعشی كردووه ئه‌و دڕندانه‌ی تێك شكاند، زۆر به وره‌یه‌كی به‌هێزه‌وه چاوی له پاراستنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسی وای كرد زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان‌مان له ده‌ست دا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌گوترێت ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سعوود بارزانی دروست ده‌بێت، چه‌ند حزبێك له‌گه‌ڵ باڵێكی یه‌كێتی دژایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كرد، تا كار گه‌یشته خیانه‌تكردن له خاك و ده‌وڵه‌ت.
ڕه‌نگه خوێنه‌ر كاتێك ئه‌م وتاره ده‌خوێنێته‌وه بڵێت ئه‌ی بۆ باسی 17ـی ئۆكتۆبه‌ر ناكه‌ی شنگال و مه‌خموور و به‌شێكی زۆریش له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتی درا به ده‌سته‌وه به‌بێ ته‌قه؟ من پاساو بۆ هیچ بهدهستهوهدانێكی بستێك خاكی كوردستان ناهێنمه‌وه، بگره ده‌بوو پارتی له‌و ناوچانه به‌رگری بكردایه وه‌ك چۆن له مه‌حموودیه و ڕه‌بیعه و پردێ و خازر له رۆژانی دواتر كردی و ڕێی نه‌دا یه‌ك بست سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بێنه پێشه‌وه، بۆیه ره‌نگه له‌و رووداوانه‌دا كات رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕابێ.
به‌و پێیه‌ی رۆژانی دواتر پێشمه‌رگه به‌سه‌تان له داگیركه‌رانی كوشت و بریندار كرد و به‌دیلی گرتن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری له‌ناو برد، به تایبه‌ت دوو تانكه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێك شكاند كه شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك به عێراق و ئێرانیشه‌وه. بۆیه ده‌كرێ ڕۆژی 17ـی ئۆكتۆبه‌ر وا پێویستی كردبێت ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكرێن تا به هێزه‌وه پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێر بكرێت كه ئامانجی ئه‌و پیلانه بوو كه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه له میدیاوه ده‌بینین. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئێسته ئێمه بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌مانه چۆن بین و چی بكه‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دوژمن داگیری كردووه؟
زۆر پێویسته ئێسته كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان ڕێك بخرێت، ته‌واوی لایه‌نه‌كان و كه‌سانی شاره‌زا تێیدا به‌شداری بكه‌ن، ناوماڵی كوردی یه‌ك بخه‌نه‌وه و به‌ڵێنی پاراستن و سه‌رخستنی كوردستان بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی، چۆن ئێسته شه‌خس و حزب كه‌وته پێش كوردستان و له لێواری ده‌وڵه‌ته‌وه هێنایه‌وه بۆ هه‌رێمێكی لاواز.
زۆر له‌و كه‌سانه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون ده‌ڵێن بۆ دنیا و وڵاتانی هاوپه‌یمان نه‌هاتنه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م داگیركارییه‌ی هێزی ملیشیا و ئێران كردیان، یان پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كورد زۆر لاواز بوون. ئه‌مه دوولایه‌نه ده‌بینم، یه‌كه‌م وا دابنێین پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و لۆبییه‌كانی كورد زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له كاره‌كانی خۆیان، به‌ڵام دووه‌م ئه‌وه‌یه به‌شێكی سه‌ركرده‌ی كورد خۆی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك داگیر بكرێت، وه‌ك چۆن ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد پرسیاری له گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ به‌ده‌مه‌وه چوونتان نه‌بوو بۆ ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی كوردستان ئه‌نجامی دا به چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی؟ له وه‌ڵامدا گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ له‌شكركێشییه‌ك نه‌بووه، كورده‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان ڕێك كه‌وتوون بۆ هاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناوچه‌كه. ئه‌وه پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بووایه، ئه‌وه نه وڵاتان ته‌ماشاكه‌ر ده‌بوون و نه ئه‌مه‌ریكایش ئاوا به‌بێ هیچ هه‌ڵوێستێك ده‌یهێشت هێزه عێراقی و ئێرانییه‌كان كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر داگیر بكه‌نه‌وه.
شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه وڵاتان ته‌ماشاكه‌ر نامێننه‌وه، هه‌رزوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر هاتنه سه‌رخه‌ت و داوای راگرتنی شه‌ڕیان كرد.
ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بووایه، ئه‌وه نه وڵاتان ته‌ماشاكه‌ر ده‌بوون و نه ئه‌مه‌ریكایش ئاوا به‌بێ هیچ هه‌ڵوێستێك ده‌یهێشت هێزه عێراقی و ئێرانییه‌كان كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر داگیر بكه‌نه‌وه.