عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئه‌و دوو هێزه‌ن كه خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببن به ده‌سه‌ڵاتداری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام هه‌رزوو له‌مپه‌ڕی به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و حكومڕانی ئه‌و دوو هێزه ده‌ركه‌وت به ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانی ماڵی مام جه‌لال و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانی ماڵی مام جه‌لال كه ئێسته به ڕوونی كار بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ش به‌هه‌ر جۆرێك بێت لای ده‌به‌ن كه ببێت به‌هۆی ڕێگری له به‌رده‌میاندا، ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لاواز بكه‌ن و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی بگرنه ده‌ست و ببن به ڕكابه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له گۆڕه‌پانی سیاسی و حكومڕانی هه‌رێمه‌كه‌دا.
دوای كۆچی دوای مام جه‌لال سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، له ڕۆژی سێی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، به ڕوونی هه‌وڵی كه‌سایه‌تییه‌كانی نزیك له ماڵی تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ركه‌وت، ئه‌وان ئاماده بوون له ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی پارێزگای كه‌ركووك كه جێ نفووزی ئه‌و حزبه‌ی خۆیان بوو و هه‌زاران شه‌هید و یه‌ك شۆڕشی كوردی له‌سه‌ر دانراوه، له به‌رانبه‌ردا گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕابگرن و له كه‌ركووك وه‌ده‌ری بنێن، ئیتر چۆن ڕێ ده‌ده‌ن سلێمانی پایته‌ختی حكومڕانی یه‌كێتی بده‌نه ده‌ست دوو هێزی نه‌یاریان؟ بۆیه له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به ئاشكرا ئاوابوونی خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتداری گۆڕان و كۆمه‌ڵ له سلێمانی ده‌بینرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی كوردستان باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتی هه‌موو هێزی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر یه‌كێتی بكه‌نه‌وه به حزبی یه‌كه‌م له شاره‌كه‌دا، گۆڕان و كۆمه‌ڵ كه تا ئێسته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان جێ به یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر له سلێمانی لێژ بكه‌ن، وه‌لاوه ده‌نێن.
ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له ڕێی سندووقه‌كانی ده‌نگدان یه‌كێتی بكه‌نه‌وه به حزبی ژماره یه‌كی سلێمانی كه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان زۆر له ده‌ست داوه، ئه‌وكات ڕێی دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرن كه ئه‌ویش ڕێی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه، وای ده‌بینم یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی جارێكی تر بۆ یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێی سه‌ربازیش بێت، چونكه هه‌رگیز سلێمانی نابێته‌وه ناوچه‌ی سه‌وز و یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های تیادا هه‌بێت، له ڕێی بردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییان.
یه‌كێكی تر له له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م گۆڕان و كۆمه‌ڵ دروستبوونی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه كه ئێسته چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامیش له ناویدان، به تایبه‌ت دكتۆر محه‌ممه‌د ڕه‌ئووف كه‌سایه‌تی پێشووی ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئارام قادر كه‌سیی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی. به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌سایه‌تی باڵای گۆڕانیش پێوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانییه‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و لیسته نوێیه چه‌نده بۆ یه‌كێتی خراپ بێت، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تا ئاستێك بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامیش خراپ ده‌بێت و كاریگه‌ریی ده‌بێت له بردنی ده‌نگی لایه‌نگرانیاندا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌ره‌ی ڕاست و چه‌پ و عیلمانی و ئیسلامی له خۆیدا جێ ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی كوردستان كه ره‌نگه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ئاینده ئه‌نجام بدرێت بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پڕ ململانێترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، به‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی و لیستی هاوپه‌یمانی كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، كار بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن له‌و دوو پارێزگایه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌ن گۆڕان و كۆمه‌ڵ شكستی گه‌وره بێنن، له به‌رانبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان له سلێمانی.