عه‌زیز ڕه‌سووڵ هه‌ورامانی
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و پیاوه‌یه چوار ساڵ له‌مه‌وپێش به‌هۆی ناكۆكی مالیكی له‌گه‌ڵ كورد و سوننه، هاوكات كه‌وتنه بنده‌ستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پارێزگاكانی سوننه بۆ تیرۆرستانی داعش، كۆتری به‌ختی حكومڕانی عێراق له‌سه‌ر شانی نیشته‌وه، ئه‌وكات وه‌ك سیاسیی ڕزگاركه‌ر هاته پێش چاو بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی عێراق كه بتوانن به هاوكاریكردنی، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی حكومڕانی هه‌ڵبده‌نه‌وه و عێراق به‌ره‌و ژیانێكی باشتر و هاوسه‌نگ ئاراسته بكه‌ن.
لایه‌نه‌كان ڕه‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بادی بكرێت به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌ریكایییه‌كانیش پشتیوانی ته‌واویان كرد، به‌و حوكمه‌ی عه‌بادی له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسێن، ماوه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا ژیاوه و به نزیك له ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرا، بۆیه تا ئێسته‌یش پشتیوانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام عه‌بادی كاتێك ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه‌ی هه‌ست پێ كرد، ئاماده نه‌بوو چه‌ند سه‌عاتێك ڕاگه‌یاندن و سوێندخواردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی دوا بخات، ئه‌وكات كورد له ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دا بوون بۆ بڕیاردان له چۆنیه‌تیی به‌شداریكردن له حكوومه‌تی عێراق كه به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی كوردستان پێوه‌ندی به‌غدا و هه‌ولێر له‌وپه‌ڕی خراپیدا بوو.
حه‌یده‌ر عه‌بادی كاتێك له‌وپه‌ڕی لووتبه‌رزی سیاسیی له‌گه‌ڵ كوردا جووڵایه‌وه له ڕۆژی 8-9-2014 كه به‌غدا له به‌رده‌م مه‌ترسیی كه‌وتندا بوو، هه‌ولێریش له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا، عێراق زۆربه‌ی زۆری هێزه‌كه‌ی په‌رته‌وازه بوو به‌ده‌ست داعشه‌وه، زۆرینه‌ی ناوچه سوننییه‌كان كه‌وتنه ده‌ست تیرۆرستان و سوپا شكا، داعش هه‌رچی ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه دوای ڕاكردنی هێزه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆنتڕۆڵ كرانه‌وه به‌خوێنی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكاتیش جگه له به‌ڵێن هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا به ئاراسته‌ی باشكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی، ئه‌م عه‌بادییه. به‌ڵام كاتێك به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و ده‌ركردنی فتوایه‌ك له‌لایه‌ن سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق به دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی، پاش چه‌ند مانگێك هێزی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌وه عه‌بادی زیاتر غروور گرتی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو توانی به‌هاوكاری ئێرانییه‌كان و گرووپێكی ناو یه‌كێتی، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كوردستانی داگیر بكات، به‌و هۆیه‌وه به ته‌واوی وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات.
له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و گرتنی به‌شێك له نه‌وتی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پشووسوار بوو، عه‌بادیش هه‌موو سێشه‌مێك له وتاری خۆیدا به‌ڵێنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و سێشه‌می داهاتوو بیانوویه‌ك بۆ نه‌ناردنی ده‌دۆزێته‌وه گوایه حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ده‌ستوور نابێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك شه‌ڕێكی ده‌روونی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی كوردستان ده‌یكات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كوردستان وا لێ ده‌كات دژی حكوومه‌تی هه‌رێم خۆپێشاندان و مانگرتن ئه‌نجام بده‌ن و داوای پاره له عه‌بادی بكه‌ن.
ئامانجێكی تری حه‌یده‌ر عه‌بادی له لووتبه‌رزی به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌وه‌یه، بتوانێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی به شه‌قامی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌وه من بووم توانیم داعش له عێراق نه‌هێڵم و ڕێ نه‌ده‌م كورد جیا ببنه‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست بكه‌ن، له كاتێكدا یه‌كه‌م هه‌موو شه‌قامی عێراقی ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ئێران بوو توانییان داعش له عێراق لاواز بكه‌ن، دوو ئه‌وه خیانه‌تی ناوخۆی كورد خۆی بوو عه‌بادی به‌هاوكاریی ئێران توانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات، ئه‌گه‌ر نا هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوو له شكاندنی كوردستان.
ئێسته كورد ده‌بێت یاریی خۆی ده‌ست پێ بكات، یه‌كه‌م ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی داهاتی نه‌وت و ناوخۆوه، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی دابین بكات، دووه‌م ڕیزه‌كانی خۆیان بپارێزن، له حكوومه‌تی نوێی عێراق عه‌بادی وه‌ك مالیكی و جه‌عفه‌ری له‌سه‌ر حوكم لاببه‌ن، سێیه‌م له ئێسته‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سوننه و ئه‌یاد عه‌لاوی ببه‌ستن و بتوانن مه‌رجی ته‌واوی خۆیان بسه‌پێنن، ئێسته عه‌لاوی بژارده‌یه‌كی باشه بۆ كورد، له ساڵانی ڕابردووش لیسته‌كه‌ی توانیویه‌تی ده‌نگی زۆر به‌ده‌ست بێنێت و ببێت به یه‌كه‌م لیستی سه‌ر ئاستی عێراق و خۆیشی پیاوی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تدارییه.
كورد پێویسته بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق ته‌نیا شه‌ش مانگ دابنێت، نه‌ك وه‌ك واده‌ی سێ مانگییه‌كه‌ی بۆ عه‌بادییان دانا و یه‌ك خاڵیشی له‌و داوایانه‌ی كورد جێبه‌جێ نه‌كرد، ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا كورد كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌ی هاوكاری نه‌بوو، پرسی ڕیفراندۆم بێنێته‌وه پێش و كار بكات بۆ ناساندنی ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و وازهێنان له به‌غدا.