عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له ساڵی 2009 به ڕێبه‌رایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی پێشووی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌نرا، توانییان به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی حزبه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی هێشتا نه‌یانده‌زانی ئهلف و بێ سیاسی چییه، به قسه‌ی بریق و باق، ڕاكێشران به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ناوی چاكسازی و خۆشگوزه‌رانی ڕێنه‌دان به پاوانخوازی حزب.
گۆڕان چیی فێری گه‌نجان كرد؟!
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕێی ئه‌و چه‌ند به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی و چه‌ندان به‌رپرسی حزبه‌كانی تری كوردستان، نه‌وه‌یه‌كیان په‌روه‌رده كرد كه چاك و خراپ له‌م وڵاته وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكات و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یه‌ته‌وه پێیدا ههڵبشاخێن و ئه‌وه‌ی له ده‌میان دێته ده‌ره‌وه پێیان بڵێن.
گۆڕان هه‌میشه نه‌وه‌ی نوێی وا په‌روه‌رده‌كرد ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌كرێن ئه‌گه‌ر زۆر باش بێت بۆ میله‌ت و ڕای گشتی، به‌ڵام كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدا نییه ئه‌وه پڕۆژه نییه و خراپه پێویسته به هه‌موو هێزیانه‌وه له ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی و سێبه‌ر و شۆسیال میدیاكانیانه‌وه دژی ڕابوه‌ستن، سووك و ڕێسوای بكه‌ن.
له ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕان ئه‌و كولتووره‌ی خراپ بووبێت له چۆنایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری له‌سه‌ر كردووه كه ده‌شبینین له زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بووه، كوشتار و توندوتیژی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه منداڵی فه‌قیر به‌ناهه‌ق خوێنیان ڕژاوه له نێوان لایه‌نگرانی حزبه‌كان له سنووری سلێمانی به‌تایبه‌ت له كه‌رنه‌ڤاڵ و شه‌وه ئاهه‌نگه‌كانیان.
گۆڕان بۆ تووشی شكست هات؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كه‌م به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12-5 كه له نۆ كورسیی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه دابه‌زی بۆ ته‌نیا پێنج كورسیی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌ش گورزی گه‌وره‌بوو له‌و بزووتنه‌وه‌یه كه‌وت و ئێسته حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ڕكابه‌ری خۆیان ته‌ماشای ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌شی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
كاتێك هاووڵاتییان بۆیان ده‌ركه‌وت ته‌واوی ماندووبوونی نۆ ساڵی ڕابردووی جه‌ماوه‌ری گۆڕان به‌رهه‌مه‌كه‌ی گرده‌كه و ڕاگه‌یاندن و كۆمپانیای چیمه‌نتۆ و پشكی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی شیش و سۆپهرماكێتهكان، چه‌ندان پشكی تر و وه‌رگرتنی مانگانه 25 ده‌فته‌ر دۆلار له‌و حزبه‌ی كه هه‌میشه به گه‌نده‌ڵ و جه‌رده ناویان ده‌برد ده‌ڕژێته گیرفانی چه‌ند كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، وای له به‌رپرسانی باڵای گۆڕان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكات وه‌ك گه‌ڵای پایز له‌و هێزه داكهون و جارێكی تر له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان متمانه‌ی خۆیان پێ نه‌ده‌نه‌وه.
گۆڕان به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یی ده‌ڕوات!
ڕۆژی 23-7-2017 له ڕۆژنامه‌ی "وشه" وتارێكم بڵاو كرده‌وه له‌وێدا گوتم نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر زیره‌كانه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پێش كۆچكردنی له ژیان كردووه‌ته ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان، پلانی دووه‌می ئه‌وه‌بوو ته‌واوی موڵك و ماڵی گۆڕانی به ناوی كوڕه‌كانی كرد له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته به‌خاك سپێردرا، چونكه ده‌یزانی ئه‌گه‌ر عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ببێته ڕێكخه‌ری گۆڕان ئه‌وه كوڕه‌كانی وه‌ك ڕێكخه‌ری سێبه‌ر هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێكخه‌ری گشتی به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و كه‌سێكی كه له‌و بزووتنه‌وه‌یه بووه ڕێكخه‌ر بۆ نموونه قادری حاجی عه‌لی بێت، به حوكمی ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌رێكی سیاسی به‌هێزه، ئه‌وكات ڕێ له جووڵه‌ی كوڕانی ده‌گرێت، ئه‌وكات چیا و نما به به‌كارهێنانی دارایی و گرده‌كه و ڕاگه‌یاندن ده‌توانن هێزی خۆیان به‌سه‌ر ڕێكخهردا بسه‌پێنن، كه ئێسته ته‌واوی قسه‌ی به‌رپرسانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی گۆڕان لای چیا و نمایه، نه‌ك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی.
به‌گوێره‌ی ته‌واوی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، گۆڕان بووه‌ته هێزێكی بنه‌ماڵه ڕێك %180 پله پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو كه له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی گۆڕان ڕای گه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه دژ به حزبی بنه‌ماڵه‌یین، هه‌میشه‌ش ڕووی ده‌میان له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر بێت و به‌رده‌وام وه‌ك ئێسته له لایه‌ن كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه كۆنتڕۆڵ كراوه، ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌زگاكانی گۆڕان نه‌گه‌ڕێننه‌وه، دارایی گۆڕان له چنگی خۆیان بهێڵنه‌وه و به‌رده‌وام كار بۆ فراوانكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری سیاسیی خۆیان بن، ئه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه گۆڕان ده‌بێته حزبێكی بچووكی بێكاریگه‌ری ناوچه‌ی سلێمانی .
كه‌سانی بڕیاربه‌ده‌ست و جێ نفووسی ئه‌و هێزه بێ هیوابوون گۆڕان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌سڵی خۆی، به‌ناچاری ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه، نموونه‌ش كه‌سانیی وه‌ك عوسمانی حاجی مه‌حموود كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گۆڕان و وازهێنانی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه شاده‌ماری گۆڕانن له گه‌رمیان و چه‌ندان باژێڕوان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان له كوردستان و عێراق، پێمان ده‌ڵێت گرفتی گه‌وره له‌و هێزه سیاسییه هه‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی مه‌حاڵه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نیگه‌رانی له ناو كه‌سانی نوخبه‌ی گۆڕان و ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌یان له‌و بزووتنه‌وه‌یه و ڕه‌خنه‌گرتنیان له ئه‌دای كاری سیاسیی گۆڕان، ده‌ستی چیا و نما له ته‌واوی كایه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، هه‌ڵمه‌تێكی په‌یجی سێبه‌ر دژیان به‌و كه‌سه تۆراوانهی گۆڕان ده‌ستی پێ كردووه كه هه‌رگیز هیچ هێزێك دژی هاوسه‌نگه‌ره‌كانی دوێنێی خۆی ڕێ به‌خۆی نادات وا بووهسێتهوه.
له كۆتاییدا بۆ چوونمان وایه كه ئه‌و هێزه‌ی له نۆ ساڵدا دروست بوو وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و نماینده‌ی سیاسیی خۆی ده‌كرد، به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی هه‌نگاو ده‌نێت كه ئێسته كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌ڕۆین، هه‌موو هه‌وڵی ئه‌و حزبه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دوا بكه‌وێت كه ده‌زانێ 30ـی ئهیلوول شكستی گه‌وره‌تر چاوه‌ڕوانیه‌تی له شكستی 12-5.