عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پیاوه‌ی هه‌میشه له نیوه‌ی ڕێ هاوڕێكانی به‌جێ ده‌هێڵێت، دوای بێئومێدبوونی له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ناو یه‌كێتی، وازهێنانی له‌و حزبه ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له سه‌ركرده‌ی ئیسلامی و عیلمانی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییان دامه‌زراند.
به‌رهه‌م ساڵح به‌و هیوایه‌ی بتوانێ ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا دووباره بكاته‌وه وه‌ك له ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی، زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگده‌ری یه‌كێتیی له‌گه‌ڵدا ڕۆیشت و توانی 25 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه ئه‌وكات سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌بوو بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و ئه‌زموونیدا له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، له 12ی ئایای رابردوو بینیمان تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو به‌و ئه‌نجامه خراپه‌ی كه له دوو كورسیدا خۆی بینییه‌وه.
ئێسته به‌رهه‌م ساڵح هیچ ڕۆڵێكی له‌سه‌ر تابلۆی سیاسه‌تی كوردستان و عێراق نه‌ماوه و وه‌ك سیاسییه‌كی كه‌نارگیر هاتوچۆی ماڵه‌كانی ده‌كات له هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ته‌واوه‌تی بێئومێدی سیاسیی دایگرتووه، بۆیه بڕیاری دا هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات.
به‌رهه‌م ساڵح هه‌موو هه‌وڵی سیاسیی بۆ ئه‌وه‌یه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام چاك ده‌زانێ به دوو كورسیی په‌رله‌مانی عێراق هیچ پۆستێكی پێ نادرێت، بۆیه ده‌یه‌وێ له ڕێی هێزه كوردییه‌كانه‌وه، ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێ و بكرێت به سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌ی هه‌موو سازشێكه.
كه‌سانی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح زۆرجار ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه دكتۆر پیاوی ململانێی سیاسیی توند نییه، بۆیه زۆر زوو واز ده‌هێنێت و هاوڕێیانی به‌جێ ده‌هێڵێت، له ململانێ له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی هه‌میشه ده‌دۆڕا، تا وای لێ هات به‌ناچاری بڕیاری وازهێنانی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا و هاوپه‌یمانی دروست كرد، كه‌چی له‌گه‌ڵ دۆڕانی حزبه‌كه‌ی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا، هه‌رزوو بێده‌نگی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ستی پێ كرا. به‌ڵام ئه‌مه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه كه له به‌یاننامه‌ی دوا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیدا له 14ی ئهیلوول نووسراوه، "سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشوازی له داوای هاوپه‌یمانی ده‌كات بۆ یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی".
ئه‌مه وای كردووه ئێسته ته‌واوی چاوه‌كان و ده‌یان هه‌زار نۆت و كۆمێنت له‌باره‌ی دیسان پشتكردنه هاوڕێكانی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح بكرێت، هاوپه‌یمانی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ناوی قوربانی زۆرتری داوه له سه‌رۆكه‌كه‌ی، بكاته‌وه به قوربانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش له یاری ده‌چێت و دوور نییه دوا بۆكسی ژنه خۆڵه‌مێشییه‌كه بێت بۆ ئیفلاس پێكردنی دكتۆر له رووی سیاسییه‌وه.
ئێسته بێسه‌روبه‌ری له‌ناو هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری زۆر دیاره، به‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ: هاوپه‌یمانی داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی لێ كردووین. له‌ولاوه گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێ: شتی وا نییه و یه‌ك ناگرینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی. ئێسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح بوون به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی حزبه ئیسلامییه‌كان، له به‌رانبه‌ر كرداره‌كانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و ده‌سته‌پاچه‌بوون و ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی هه‌یانبوو، خه‌ریكه له ده‌ستی ده‌ده‌ن و له دۆخێكی ناجێگیردان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی، به‌رهه‌م ساڵح داوای كردووه بكرێ به سه‌رۆك كۆماری عێراق و پله‌ی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی وه‌ربگرێته‌وه. هاوكات پۆستی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بدرێتێ كه هه‌ریه‌ك له خانم ڕه‌حیم بۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئارام قادر و محه‌مه‌د ڕه‌ئووف بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام یه‌كێتی ژنه‌كه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. جیا له‌وه‌ی ئارام قادر و محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ئاماده نین بڕۆن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی، به‌رده‌وامی به پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن و به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی سه‌رۆكه بێوه‌فا و ناجێگیرهكهیان ده‌كه‌ن خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بووه‌وه یه‌كێتی، ئه‌مان كه‌ناڵێكی تر له‌جێی "خه‌ندان" بۆ هاوپه‌یمانی ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك ده‌گوترێ په‌یكه‌ری كهناڵهكهیشیان ئاماده كردووه.
ڕۆیشتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه زیاتر هه‌وڵی بافڵ تاڵه‌بانی بوو، نیگه‌رانی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و شاناز برایم ئه‌حمه‌د ژنه كاریگه‌ره‌كه‌ی ناو بڕیاری یه‌كێتی به شاراوه‌یی، به زه‌قی دژایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاندووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه.
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م پیاوه‌ی خه‌ڵك كاریزمایه‌كی خه‌یاڵی بۆ دروست كردبوو گوایه سیاسییه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو و خاوه‌ن ئیراده و ئه‌مه‌ریكایییه، زۆر خراپ فش بووه‌وه و هه‌موو خه‌ڵكی له خۆی نا‌ئومێد كرد، جیا له‌وه‌ی له مێژووی دامه‌زراندنی حزبی كوردیدا تۆمارێكی نوێی نووسییه‌وه به‌وه‌ی هیچ حزبێك ئه‌وه‌نده‌ی پڕۆژه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح شكستخواردوو نه‌بووه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا به په‌له دروست بێت و هاوكات بتوێته‌وه، هۆكاره‌كه‌یش هه‌ر دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی بێت.
به‌رهه‌م ساڵح داوای له یه‌كێتی كردووه كاندیدی بكه‌ن بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، پاشان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی دادپه‌روه‌ری هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، له كۆنگره‌ی ئایندهی یه‌كێتی به‌شداری كۆنگره ده‌كات، داوای لێبوردن له هێرۆخان و ته‌واوی یه‌كێتیی ده‌كات كه بۆ ماوه‌یه‌ك هێزێكی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی دروست كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه خه‌ڵكی كوردستان بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو ئه‌م پیاوه تا ئه‌و ئاسته كورسیپهرست بێت كه ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵك و هاوڕێكانی و مێژووی خۆی بگۆڕێته‌وه ته‌نیا به كورسییه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پشكی حزبێك كه له رابردوودا به دز و مافیا ناوی ده‌بردن. به‌مه‌یش هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت جگه‌له‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دوا بزماری له تابووتی ژیانی سیاسیی خۆی دا.