عومه‌ر ئاواره
واقیعى ئێسته‌ى خورماتوو وه‌ك شارۆیه‌كه نازانم ناوى چى لێ بنێم به ده‌ست ناحه‌زان و نه‌یارانه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ڵپه‌یان دێت مۆركى كوردایه‌تیى له‌م شارۆكه خێر له‌خۆ نه‌دیوه بسڕنه‌وه، واقیعێكه به دانیشتوانه‌كه‌ى نه‌بێت كه‌س پێى ڕ‌ازى نابێت، ئه‌وانیش چۆن پێى ڕازین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی تریان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
زۆر قسه له‌سه‌ر خورماتوو ده‌كرێت و له میدیاكانیش زۆر باس ده‌كرێت، به‌ڵام چۆن قسه و باسكرنێك، خۆ كه‌سێك نییه دانى خێرى پیادا بنێت، كه‌سێك نییه خه‌مى بخوات، ده‌مى هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌یته‌وه ده‌ڵێت شارێكى كێشه له‌سه‌ر و جێ ناكۆكه و ده‌بێت له ڕێگه‌ى یاساوه چاره‌نووسی یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام كام یاسا؟ عێراق یاساى تێدا نه‌ماوه، كه‌چى تازه به تازه كورد ده‌یه‌وێت دۆزى ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له ڕێگه‌ى ماده‌ى 140 و ده‌ستووره‌وه، له كاتێكدا ئه‌م باسانه له حه‌مرین به‌ولاوه كه‌س ددانی پیادا نانێ تا چاره‌نووسی خورماتوو یه‌كلا بكاته‌وه.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه كورد ئێسته ده‌یكات، نه‌رمی نواندنه به‌رامبه‌ر به نه‌یارانى، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌رمییه له نێوان خۆیاندا بنوێنن، ئێسته نه‌ك نه‌یاران چۆكیان بۆ دادابوو، بگره خۆیان پێیان ده‌گوتن وه‌رن هه‌رێمى كوردستان به ناوچه جێ ناكۆكه‌كانیشه‌وه بۆ خۆتان به‌رن، به‌ڵام نه‌یاران ته‌ماشا ده‌كه‌ن كورد نه‌رم و نیانن له به‌رامبه‌ریان و ته‌با نین له‌ناو خۆیاندا، بۆیه ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه و ڕۆژ له خۆیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر كورد به یه‌كده‌نگ و به یه‌كڕه‌نگ بڵێن نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵن كورد بگاته ئاواتى خۆى، به تایبه‌ت كه له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا بینیمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك چی‌یان كرد، ئه‌وه ئه‌گه‌ر له خورماتوو بووایه، ئێسته گێمى سێیه‌مى شه‌ڕ له‌و شارۆكه‌یه ده‌ستى پێ كردبوو.
به فێڕۆدانى كات له به‌رامبه‌ر دۆزى خورماتوو، ئه‌مڕۆش نه‌بێت، سبه‌ی تووشى كێشمه‌كێشێكى گه‌وره‌مان ده‌كاته‌وه، چونكه ئێسته 30%ى سه‌نته‌رى خورماتوو به ده‌ست كورده‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی تری به ده‌ست نه‌یاره‌كانى كورده كه به داخه‌وه ئه‌وان تا ئێسته‌ش وه‌ك دوژمنێكى سه‌رسه‌خت ته‌ماشاى كورد ده‌كه‌ن و كوردیش بێ ده‌نگه له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیگا پیسه‌یان و به‌رنامه‌ی نییه نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن، به‌ڵكو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى داهاتووی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت له كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و نوێنه‌رانى عێراق كه زۆرینه‌ى ده‌نگده‌ره كورده‌كان ناویان له‌و وێستگانه‌دایه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى نه‌یاره‌كانمانن و ده‌نگده‌رى كوردیش له ترسى گیانى خۆى ڕوو له‌و ناوچانه ناكات.
كه‌واته له ئێسته‌وه نیوه‌ى ده‌نگى كورد ڕۆیشتووه كه كوردیش كه‌مترین ده‌نگ بێنێت له خورماتوو، واتا ناتوانێت داواى هیچ بكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌نگه ببێت به كه‌مینه، كه‌مینه‌یش مافى نابێت له به‌رامبه‌ر زۆرینه داواى مافى خۆى بكات، خۆ هه‌موو خه‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه نه‌گه‌ین به‌و رۆژه، چونكه كه ئه‌و ئه‌نجامه‌مان بینی، یانی هه‌رچی ره‌نج درا به فیڕۆ چوو، هه‌رچی خه‌بات كرا له سندووقی ده‌نگدان پووكایه‌وه.