هه‌موومان هێشتا له خرۆشی ڕۆژانی پێش ڕیفراندمۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی 2017 و ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه سارد نه‌بووبووینه‌وه، 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌سه‌ردا هات و تووشی ته‌زینێكی وای كردین، ڕه‌نگه هێشتا به‌ته‌واوی به‌ری نه‌دابین. پێم وایه پێشوه‌خته بارزانی پێشبینی ئه‌و دۆخانه‌ی دواتری تا ئاستێك كردبوو، كه‌واته بۆ ئه‌مه‌ی پێ كردین؟ ئایا پێشبینی ئه‌وه‌یشی كردووه له داهاتوویه‌كی كه‌مێك دوورتردا، دۆخه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ته‌واو ده‌بێ، وه‌ك چۆن ئێسته وا ورده ورده به‌شێكی ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌بینین.
پرسكردن دوو جۆره، یه‌كێكیان مرۆڤ له كه‌سێك یان كه‌سانێكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیارێكی داهاتووی خۆی چاوڕۆشنی بخه‌نه به‌رده‌مییه‌وه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی پرسیاركه‌ر گرنگه و كه‌سی پرسیارلێكراو ته‌نیا كارێكی خۆبه‌خشانه ده‌كات. جۆرێكی تری پرس بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پرسیاركه‌ر نییه و هه‌موو یان زۆربه‌ی قازانجه‌كه بۆ پرسیار لێكراوه.
له ڕاپرسیی گشتیدا (ریفراندۆم) بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌كی باشتر له‌ڕێی یاسایه‌ك یان سیستمێكه‌وه بۆ خه‌ڵك له‌لایه‌ن یاساناسان یان سه‌ركرده‌كانه‌وه داده‌نرێ كه كتومت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه، بۆیه له خۆیان ده‌پرسن ئایا ده‌یانه‌وێ جێبه‌جێ ببێ یان نا؟.
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێشنیازێكی بارزانی بوو، له‌باره‌ی داوایه‌ك كه چه‌ند سه‌ده‌یه كورد ده‌یكات و بۆ ئه‌م مافه‌ی كه سه‌ربه‌خۆییه، چه‌ندان ڕێی خه‌باتی به‌كار هێنابوو. به‌ڵام ڕێی ڕیفراندۆم، ئه‌و شێوازه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌موو شێوازێكی تر به‌لایه‌وه په‌سه‌ندتره، چونكه هیچ به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژییه‌كی تێدا نییه.
ڕیفراندۆمی كوردستان، ده‌بوو پێشوه‌خته له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه پێشوازی بكرایه، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كورد ده‌یه‌وێ له‌و ڕێیه داواكه‌ی بگه‌یه‌نێ به دنیادا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌باتی چه‌كداری و پارتیزانی و دیپلۆماسی تاقی كرده‌وه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی یاساوه نه‌یانده‌توانی بڵێن نابێ بیكه‌ن، ده‌یانگوت نابێ له‌م كاته‌دا بكرێ و دوای بخه‌ن.
بارزانی دوای ئه‌وه‌ی توانی به ته‌نیا ته‌واوی كوردستان بخاته سه‌ر جۆش و خرۆشه‌وه و حزبه‌كانیش ڕازی بكات، دوو ڕۆژ پێش پرۆسه‌كه، به‌م شێوه‌یه وڵامی دانه‌وه: "وڵاتان پێمان ده‌ڵێن كاتی ڕیفراندۆم گونجاو نییه، به‌ڵام 100 ساڵه ئێمه چاوه‌ڕێین. ئێسته بڕیاره‌كه نه له ده‌ستی من و نه له ده‌ستی حزبه‌كان و نه له ده‌ستی كه‌سه، ئێسته كه‌وتووه‌ته ده‌ستی گه‌ل. یه‌ك شت بۆ خوای خۆم و بۆ ئێوه ده‌ڵێم، من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میله‌تی خۆم بكه‌م".
ئه‌گه‌ر قۆناغه‌كانی مێژووی خه‌باتی باشووری كوردستان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی مه‌لا مه‌سته‌فا و سه‌رۆك بارزانی دابه‌ش بكه‌ین كه له رووی لۆجیكیشه‌وه دوور نییه له واقیع و ئه‌وان داینه‌مۆی زیاتر له 70 ساڵی خه‌باتی باشووری كوردستانن، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین بارزانیی باوك، توانی دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان له ڕۆژهه‌ڵات، جارێكی تر هیوای سه‌رهه‌ڵدانی خه‌بات بۆ دڵی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، خه‌باتێكی نوێ و یه‌كێك له درێژخایه‌نترین شۆڕشی له مێژووی كورددا ڕاگه‌یاند، دۆزی كوردی به نێوده‌وڵه‌تی كرد، عێراقی ناچار كرد حوكمی زاتی بده‌نه به‌شێكی شاره‌كانی كوردستان و ڕێبازێكی به‌رده‌وامی خه‌باتیشی بۆ دوای خۆی دامه‌زراند.
بارزانیی كوڕ به‌هه‌مانشێوه‌ی باوكی، دوای نسكۆ جارێكی تر هیوای گه‌ڕانده‌وه، ئه‌میش شۆڕشێكی درێژی ڕاگه‌یاند كه شۆڕشی گوڵانه، به هاوكاریی به‌ره‌ی كوردستانی، ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991ی به‌رپا كرد، پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی باوكی دروستی كرد، پته‌وتر كرد. تا ئێره كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وت بوون له‌ژێر هه‌مان هه‌ژموونی باوكی، به‌ڵام دوو خاڵی گرنگ هه‌ن، له هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی پێش خۆی جیا ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ڕێز و شكۆیه‌كی گه‌وره‌ی پێ به‌خشی، ئه‌وانیش بریتی بوون له:
یه‌كه‌م، بڕیاری هه‌ڵبژاردن دوای ڕاپه‌ڕین، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان یه‌كسه‌ر به سیستمێكی په‌رله‌مانیی دیموكراتی بنیاتی خۆی بنێ كه یه‌كێكه له ئازایانه‌ترین بڕیاره‌كانی مێژووی خه‌باتی كورد.
دووه‌م، ڕاگه‌یاندنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتی به‌كارهێنانی تۆڵه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ڕژێمه‌كانی عێراقدا تێوه‌گلاون.
ئه‌وه‌ی له‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌به‌ستم بوو، بارزانی ڕیفراندۆمی بۆ هۆكارێكی كه‌سی یان حزبی نه‌كرد تا ناوێكی مێژوویی بۆ دروست ببێت، ئه‌و پێش ڕیفراندۆم سه‌رۆك بوو، دوای ڕیفراندۆمیش سه‌رۆكه و بۆ هه‌میشه به سه‌رۆكی گه‌لی كورد و مه‌رجه‌عی باڵا ده‌مێنێته‌وه و ده‌توانین بڵێین، نه‌ك توانی ڕێبازی باوكی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكو به تۆكمه‌ترین سیاسه‌تی حوكمڕانی و حزبایه‌تی و له‌پێش ئه‌وانیشه‌وه نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ڕێبازه‌ی نوێ كرده‌وه. ڤێرژنی بارزانیی كوڕ، ته‌واو توانی ده‌ره‌قه‌تی دۆخه‌كه بێت و وێڕای هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان، خۆی و حزب و ڕێبازه‌كه‌ی به ڕابه‌ری یه‌كه‌م هێشته‌وه.
ڕیفراندۆم زۆری نه‌مابوو ببێته هۆی له‌ناوچوونی پارتی، له مێژوویشدا هه‌ر وا بووه، كاتێك ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانییه‌ك لا ده‌برێ، مێژووه‌كه‌ی به چاك و خراپه‌وه ده‌سڕێته‌وه، یان به چه‌واشه‌ییه‌وه ده‌نووسرێته‌وه. كه‌واته بارزانی ئه‌گه‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان و ناوی خۆی ڕیفراندۆمی بكردایه، نه‌یده‌كرد. به‌ڵام سه‌ركێشیی گه‌وره، مرۆڤی گه‌وره‌ی ده‌وێ. ئه‌مه‌ی بارزانی كردی، ئیتر بووه تاپۆ بۆ داهاتووی كوردستان، خۆیشی هێنده‌ی تر ناوی له مێژوودا چه‌سپا و جارێكی تر ئه‌وه نه‌ما له هه‌واڵی ئاژانسه جیهانییه‌كان، پێشمه‌رگه وه‌ك میلیشیا ته‌ماشا بكرێ. ئێسته پێشمه‌رگه، ئه‌و هێزه‌یه كه جیهانی له‌ده‌ست داعش ڕزگار كرد. پێشمه‌رگه‌ی هێزی فه‌رمیی ئه‌و گه‌له‌یه كه له ڕێی ڕیفراندۆمه‌وه سه‌ربه‌خۆیییان هه‌ڵبژاردووه. بارزانیش ڕه‌مزی ئه‌و ڕیفراندۆم و گه‌ل و پێشمه‌رگه‌یه‌یه.
مرۆڤی زیره‌ك كه‌سێكه دوای ڕووداوه‌كان شیكردنه‌وه بۆ مێژووی به‌سه‌رهاته‌كان بكات، به‌ڵام مرۆڤی بلیمه‌ت ئه‌و كه‌سه‌یه، پێش ڕووداوه‌كان پێشبینی بۆ بكات. ڕاسته‌وخۆ دوای ڕیفراندۆم، به‌شێكی خه‌ڵك گوتیان بارزانی بێ پلان بڕیاری دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوو ده‌دات، ڕێك دوای دوو ساڵ له ڕیفراندۆم، پێمان ده‌ڵێ: بارزانی ده‌یزانی چ نه‌خشه‌یه‌ك بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌ی داده‌ڕێژێ.