له سه‌رده‌مى ئێسته‌ماندا ئه‌گه‌ر باسى چه‌پگه‌رایی بۆ گه‌نجێك بكه‌ى، ره‌نگه به‌وه تێ بگا كه مه‌به‌ست لێى ئه‌وانه‌ن كه به ده‌ستى چه‌پ ده‌نووسن، یا پرسیارى ئه‌وه بكات بۆچى خۆشنووسه‌كان زۆربه‌یان به ده‌ستى چه‌پ ده‌نووسن، بێ ئاگا له‌وه‌ى ئه‌و چه‌مكه سه‌رده‌مانێك به‌شێكى زۆرى ئه‌م جیهانه‌ى له سایه بوو، دیاره لێره مه‌به‌ست له چه‌پگه‌رایی ته‌نیا بۆ ئه‌و حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییانه به‌كار هێناوه كه له زانستى سیاسی له ته‌واوى گرووپ و حزبه‌كانى تر جیا ده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌و چه‌مكه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشی فڕه‌نسا و كۆتاكانى سه‌ده‌ى 18 ته‌شه‌نه‌ى كرد.
بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ بچینه سه‌ر باسه‌كه، كۆمه‌ڵێ پرسیار دێنه پێشه‌وه پێویستیان به وه‌ڵامى باوه‌ڕهێنه‌ر هه‌یه، وه‌ك له ناونیشانه‌كه باس كراوه چه‌پگه‌رایی ماوه؟ بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ماوه ده‌بێ بپرسین چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ماون؟ ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان ته‌نیا له چه‌ند حزب و ڕێكخراوێكى بچووكه، ئه‌وه له سیاسه‌تى ئه‌مڕۆمان بۆ بیرى چه‌پ و ئایدۆلۆژیاكه‌ى نابێته مانه‌وه له گۆڕه‌پانى ململانێى هێز و ئایدۆلۆژیا نوێیه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه، مانه‌وه‌ى هێزێك یان ئایدۆلۆژیایه‌ك به‌نده به ململانێ و سه‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى به‌رده‌وام نه‌ك ته‌نیا ڕۆژێك له ساڵێكدا به چه‌ند لافیته‌یه‌كى سوور به رێژه‌یه‌كى كه‌م بڕژێنه سه‌رشه‌قام.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجى به‌رنامه‌ى هێزه چه‌په‌كان بده‌ین چ له مێژوو و چ له ئێسته‌دا، هه‌ڵگرى زۆر په‌یامى پیرۆز و به‌هادارن بۆ مرۆڤ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به دروستى جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته هۆى خۆشگوزه‌رانى و ئاشتى بۆ سه‌رتاسه‌رى دنیا، هه‌ر له بابه‌تى چینایه‌تى و كار و مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تى مافی ئافره‌ت هه‌موو ئه‌وانه و چه‌ندانى تریش كه به‌رنامه‌ى جوانن بۆ هێزێك بتوانێ جێبه‌جێیان بكات، پرسیارى تر ئه‌وه‌یه ئه‌و هێز و ئایدۆلۆژیا بۆ شكا و هه‌ڵنه‌ستایه‌وه؟
له ته‌واوى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان ڕووخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت ده‌كه‌ن به بیانووى شكستى گه‌وره‌ى چه‌پگه‌رایى، باشه ده‌پرسین ده‌شێ بیرى چه‌پ ئه‌وه‌نده ناسك بێ به‌رگه‌ى كه‌وتنى وڵاتێك نه‌گرێ؟ هێزێكى پاڵپشت به بیردۆزێكى تۆكمه و لایه‌نگرێكى زۆر و ئه‌و به‌رنامه باشانه‌ى له سه‌ره‌وه باسم كردن، چۆن به‌و شێوه‌یه ده‌ڕووخێ كه له مێژوودا هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك به‌و شێوه‌یه نه‌پووكاوه‌ته‌وه.
جگه له‌وه‌ى باسم كرد، ئه‌وانه‌ى خزمه‌تى چه‌پگه‌رایی و بیرى ماركسی ده‌كه‌ن، بیانوویه‌كى تر ناده‌ن به ده‌سته‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنى بیرى چه‌پ، كه ده‌كرا ئه‌و هه‌ڵه و كه‌موكورتییانه‌ى هه‌یه ده‌ستنیشان بكرێ و چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌گه‌رچى چه‌پگه‌رایی له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتى پرۆلیتارى به‌ده‌سته‌وه ماوه، به‌ڵام به ماناى ئه‌وه نایه بڵێین بیرى چه‌پ دژى ماف و ئازادییه‌كانى مرۆڤه و سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى به باشتر بزانین. ده‌كرێ دووباره خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه له شێوه و فۆڕمى تازه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى نوێ و به‌رگه‌ى زریانى پۆست گڵۆبالیزه‌یشن بگرێ، به شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان بێبه‌رى بكه‌ن له‌و چه‌مكانه‌ى چه‌ندان ساڵه وه‌ك دروشم دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه له‌باره‌ى ئازادى و مافی كرێكار و چینایه‌تى كۆمه‌ڵگه، خۆیان دابتاشن له‌و ناو و پاشگرانه‌ى كۆنن و خه‌ڵك ئاره‌زوویان ناكات خه‌باتیان له‌پێناو بكات، ده‌ست هه‌ڵبگیرێ له پیرۆزكردنى كارڵ ماركس، به‌ڵام ده‌شێ بیرى ماركس و ماف و ئازادییه‌كانى مرۆڤ و مافى كرێكار و دژایه‌تى سیستمى سه‌رمایه‌دارى و هه‌موو ئه‌و به‌رنامه كۆنانه‌ى له ڕابردوو هه‌یانبوو، دابڕێژرێنه‌وه له‌ناو حزبى جیا و جۆرى چالاكى و خه‌باتى مۆدێرن بۆ ئه‌وه زۆرترین خه‌ڵك له چوارده‌ورى خۆى كۆ بكاته‌وه و ببێت به نموونه‌یه‌كى جوان و خه‌ڵك ئاواته‌خواز بێت خه‌بات بكات له‌و ڕێگه‌یه.
ماسته‌ر له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان