په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م
شۆڕش به‌ر له‌وه‌ی فۆڕمێكی تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بێت، جووڵه‌یه، خۆبه‌تاڵكردنه‌وه و گه‌ڕانه به‌دوای ناسنامه و رۆڵ و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سیستمی به‌هاكان.
شۆڕش وه‌ك كرده‌یه‌كی سۆسیۆ-كۆمه‌ڵایه‌تیی بازدانه به‌سه‌ر كۆی پارادیمێكی تایبه‌ت كه ئه‌ركی ژماره یه‌كی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ی نۆرم و رێسا كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه. بازدان به‌مانای ئه‌وه‌ی چۆن له‌ڕێی كاردانه‌وه و هه‌ڵچوونێكی له پێشینه‌ی گشت یان زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه جارێكی تر ده‌ستكاری سنوور و چوارچێوه و كایه و سیستمی پێوه‌ندییه‌كان و یه‌كه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌یت و مۆدێلێكی تری رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن و ناسنامه له شوێنی‌دا جێگر ده‌كه‌یت.
شۆڕش به‌ر له چركه‌ساتی له‌دایكبوونی وه‌ك رووداو، ئایدۆلۆجیا و سیستمێكی هزریی، كارنامه‌یه‌كی ناوه‌كی ده‌یجووڵێنێت و پاڵی پێوه ده‌نێت تا خێراتر له دایك بێت و ببێت به هابیتۆس و چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و جیاواز. راستییه‌كه‌ی شۆڕش له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا داواكارییه‌كانی به‌شێك یان زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌گوازێته‌وه، لێره‌وه شۆڕش وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی ناڕاسته‌وخۆ و كاتی ده‌رده‌كه‌وێت. نوێنه‌رایه‌تی لێره واته چۆن له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه، یاسا، رێسا، به‌شداری یاسایی و.. هتد ده‌ستكاری بنه‌ماكانی ده‌سته‌بژێری سیاسی، زمانی سیاسی، دامه‌زراوه‌ی سیاسی و حوكمڕانی، ئادیۆلۆجیا و ناسنامه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌یت و شۆڕش وه‌ك ده‌زگه‌یه‌ك له شوێنی‌دا نیشته‌جێ ده‌كه‌یت.
دووه‌م
شۆڕش و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه
شۆڕش وه‌ك كرده و جووڵه مه‌رج نییه له هه‌موو دۆخ و چركه‌ساته‌كاندا به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاو بنێت و رووی له دنیایه‌كی تازه بێت، ده‌كرێت رووی له دواوه بێت و دنیایه‌كی وێرانتر و ناشیرینتر و خراپتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
لێره‌وه شۆڕش له بری گه‌ڕان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ناسنامه و سیستمی به‌هاكان و ئاگایی، هه‌موو رۆڵ و رێساكان له ده‌ست ده‌دات. له مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی دنیادا چه‌ندان شۆڕش و جووڵه‌ی سیاسی به‌ناوی شۆڕش ئاماده‌ییان هه‌بووه، روویان داوه و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگه‌كه‌شیان به‌ره‌و دواوه بردووه، هابیتۆس و بونیاده‌كه‌یان له ده‌ست داوه، ماناكانی شۆڕ‌شیان دۆڕاندووه.
شۆڕش وه‌ك رووداوی سیاسی ده‌كرێت له ده‌رگه‌یه‌ك بێته ژووره‌وه و له ده‌یان ده‌رگه‌ی تره‌وه به‌خێراییه‌كی بێ وێنه بڕواته ده‌ره‌وه. ده‌كرێ له‌م چركه‌ساته‌دا شۆڕش به ته‌واوی ببێت به پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره و كۆمه‌ڵێك بازرگان و ده‌ڵاڵی سیاسی و ئایدۆلۆجی به‌ده‌وریدا كۆ ببنه‌وه و له بازاڕی سیاسی‌دا بازاڕسازی بۆ بكه‌ن و بیخه‌نه مه‌زاده‌وه، دواتریش هه‌ر لایه‌ن و ئه‌كته‌رێكی ناو پرۆسه‌كه یان ده‌ڵاڵی ناو تێكه‌ولێكه‌كه به‌ش و پشكی خۆی لێ هه‌ڵگرێت و كه‌لاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ش به‌ناوی شۆڕش و گۆڕانكاری و جووڵه ده‌رخواردی گرووپ و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتێك بده‌ن!
ئه‌م جۆره پیشه‌سازییه‌ی شۆڕش دروستكردن و شۆڕش سازكردن، هێڵێكی درێژی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و گه‌شتكردن بۆ دواوه‌یه له بری نزیكبوونه‌وه و گه‌یشتن به ئامانج و بنه‌ما گشتییه‌كانی شۆڕش و دروستكردنی دنیایه‌كی تازه له‌ڕێی شۆڕشه‌وه.
وا دیاره پرۆسه‌ی ساخته‌كردنی شۆڕش پرۆسه‌یه‌كه زیاتر له ڕه‌هه‌ندێكی سۆسیۆ-كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و زیاتر له بكه‌ر و هێزێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كیش تێیدا به‌شدارن و رۆڵ له ساخته‌كردن و به‌لاڕێدابردن و كوشتنی ده‌ده‌ن. زۆرجار شۆڕش به‌ر له‌وه‌ی له دایك بێت، ده‌مرێت!
سێیه‌م
فڕانس فانۆن و كرده‌ی شۆڕش
فانۆن له كتێبی "ئازاردراوانی سه‌ر زه‌وی" پێی وابوو كه نه‌هامه‌تییه‌كانی وڵاتانی "جیهانی سێیه‌م" به‌هۆی سیسته‌می كۆڵۆنیاڵیزم و ئیمپریالیزم و كاپیتاڵیزمه‌وه‌یه، وه‌ك چۆن وای بۆ ده‌چوو كه عه‌قڵی سه‌رمایه‌داری پێویستی به بازاڕێكی وه‌ك جیهانی سێیه‌مه، هه‌م بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی وڵاتانی پیشه‌سازی و خاوه‌ن كارخانه‌ی گه‌وره، هه‌میش بۆ ده‌ستكه‌وتن و گه‌یشتن به سه‌رچاوه و كه‌ره‌سته‌ی خاو.
دیاره فانۆن هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی گرێ ده‌دایه‌وه به شۆڕشی پیشه‌سازی و له‌دایكبوونی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی تازه و هێزی تازه و چینی تازه و ململانێی تازه.
فانۆن "توندوتیژی" به‌تاكه ڕێ و میكانیزم زانیوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ده‌رپه‌ڕاندنی داگیركه‌ر و ئیمپریالیزم و بێگانه له نیشتماندا، میكانیزمی جێبه‌جێكردنی شۆڕشه‌كه‌یشی به چینی "جووتیار" به‌خشیوه و چینی "كرێكار"ی خستووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كرده‌ی شۆڕشگێڕی. پاساوی بۆ ئه‌م خستنه ده‌ره‌وه ئه‌و ده‌سكه‌وته و داهاته بووه كه "كرێكار" له ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیاڵ لێی سوودمه‌ند بووه و پێی دراوه. لێره‌وه كرێكار مانا و ئه‌ركه‌كانی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فۆڕمێك له هێز كه ڕێیه‌كانی قسه‌كردن و فشاری لێ ده‌سێنرێته‌وه و پاسیڤ ده‌كرێت.
چواره‌م
جۆرج لۆكاش و بكه‌ره‌كانی ناو پرۆسه‌ی شۆڕش
جۆرج لۆكاش وه‌ك نۆژه‌نكه‌ره‌وه و ڕیفۆرمستی ئارگیۆمێنته‌كانی (كارل مارس) خۆی نمایش ده‌كرد، خۆی پێشانی دنیا ده‌دات، هه‌میشه پێی وابوو كه "پڕۆلیتاریا" توانای هه‌ڵسووڕان و جووڵاندنی شۆڕشی نییه و ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌خسته سه‌رشانی "ڕۆشنبیران" له هۆشیاركردنه‌وه و ئاراسته‌كردن و جووڵاندنی كرێكار.
لۆكاش له كتێبی "دیارده‌ی وێرانكردنی عه‌قڵ" په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و ته‌قینه‌وه‌ی نازیزم ده‌خاته ئه‌ستۆی (نیچه، شۆپنهاوه‌ر و شیلینگ) پێی وابوو ئه‌و فۆڕمه قێزه‌ونه‌ی نازیزم له هه‌ناوی "ڕاستڕه‌وی ئه‌ڵمانی" له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و له ده‌ره‌نجامی پووكانه‌وه‌ی چه‌په‌كان ده‌رپه‌ڕی و له دایك بوو.
دیاره لۆكاش پاسیڤبوونی چه‌پ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیدا به سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی خانه و یه‌كه‌كانی ناو ئایدۆلۆجیای نازیزم داده‌نێت. لێره‌وه ئایدۆلۆجیا به‌هۆی نائاماده‌یی كرده‌ی شۆڕشه‌وه، شوێنه‌كه‌ی بۆ ئایدۆلۆجیایه‌كی تر جێده‌هێڵێت، نازیزم شوێنی سۆسیالیزم ده‌گرێته‌وه.