په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م
راستییه‌كه‌ی بێده‌نگی كاریگه‌رترین فۆڕمی قسه‌كردنه، بێده‌نگبوونی مرۆڤ قسه‌كردنێكی به‌رده‌وام و ئاڵۆز و پڕ ئاواز و پڕ نۆته‌یه و مرۆڤ كاتێك وه‌ك قسه‌نه‌كه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌یه‌وێت جۆرێك له ده‌نگ و ناسنامه به‌رهه‌م بێنێت. دووانه‌ی "مرۆڤ و ده‌نگ" دووانه‌یه‌كی مشت‌ومڕ هه‌ڵگرن و به‌رده‌وام به‌دوای یه‌كتره‌وه‌ن.
بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه قسه‌كردن خۆی خیانه‌تكردن و سووكایه‌تیكردنه به زمان، زمان لێره نیوتڕاڵه، زمان لێره كارخانه‌ی په‌خشكردنی ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ نییه، به‌ڵكو كارخانهیهكه بۆ گلدانه‌وه‌ی ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی. لێره زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی فیسیۆلۆجی/كارئه‌ندامزانی پاسیڤه، ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنان و داڕشتنی هیچ جۆره ده‌نگ و سه‌ره‌تایه‌كی قسه‌كردن و ئاخافتن نییه، بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێت زمان لێره ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی كێشانی هێڵێكی درێژ له بێده‌نگی و بێده‌نگبوون بێت.
ده‌كرێ ئێمه سه‌رێك له دید و تێزه‌كانی (نه‌وام چۆمسكی) بده‌ینه‌وه بۆ چه‌مكی زمان و چۆنیه‌تیی فێربوونی زمان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، وه‌ك ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش بۆ پێوه‌ندیكردن به ئه‌وانیتر و گرووپه‌كانی تر.
چۆمسكی زمانناسێكی مۆدێرنه، دیاره میتۆدی كاركردنی نه‌وام چۆمسكی میتۆدێكه له رسته‌وه به‌ره‌و فۆنیم و ده‌نگ ده‌ڕوات، له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌ڵده‌كشێت. میتۆدی سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به‌مانای ئه‌وه‌ی له یه‌كه گه‌وره‌كانه‌وه به‌ره‌و یه‌كه بچووكه‌كان هه‌نگاو بنێین. دیاره باسی ئێمه لێره باسی زمان و فه‌لسه‌ی زمان و زمانناسه‌كان نییه، رووبه‌ری قسه‌كردنی ئێمه تێگه‌یشتنه له بێده‌نگی له ڕێی فه‌لسه‌ی زمان و په‌یكه‌ر و پێكهاته‌ی زمانه‌وه.
ئه‌م میتۆده‌ی چۆمسكی گفتوگۆی ئه‌وه ده‌كات چۆن له‌رێی كه‌مترین ده‌نگه‌وه زۆرترین وشه دروست بكات و له‌وێشه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له رسته به‌رهه‌م بێنێت، لێره‌وه پرۆسه‌ی بێده‌نگی یه‌كسان كراوه به بچووكترین ره‌گه‌زی ناو مه‌نزوومه‌ی رێزمان و ده‌نگ و قسه‌كردن.
پێ ده‌چێت پێویستمان به كۆمه‌كی (ڤیگنشتاین)یش بێت بۆ قووڵبوونه‌وه له چه‌مكی بێده‌نگی. ئه‌میش ده‌یه‌وێت هه‌م جه‌سته و هه‌میش ئۆرگانه‌كانی بكات به وێنه‌یه‌كی ئه‌بستڕاكت و زمانی قسه‌كردنی لێ بستێنێته‌وه و قسه‌كردن وه‌ك دیارده بگۆڕێت بۆ پرۆسه‌ی بێده‌نگی.
ڤیگنشتاین بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له رسته‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "جه‌سته‌ی مرۆڤ باشترین وێنه‌یه بۆ رۆحی مرۆڤ." لێره‌وه جارێكی تر ده‌نگ و قسه‌كردن ده‌بێت به وێنه و بێده‌نگی.
دووه‌م
شۆڕش و بێده‌نگی
شۆڕش زمانێكی سیاسیی تایبه‌ت و لووتكه‌ی بێده‌نگییه، چركه‌ساته‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش، دروشمه‌كانی شۆڕش، سه‌رمایه و سیمبۆله‌كانی شۆڕش، جووڵه و هاتوهاوارهكانی ناو پرۆسه‌ی شۆڕش، خه‌یاڵ و وێنه‌كانی ناو شۆڕش، هه‌نده‌سه و به‌ڵێنه‌كانی شۆڕش هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه بێده‌نگییه‌كی گه‌وره به‌رهه‌م دێنن، ئه‌و زمانه سیاسییه‌ی ئێمه گفتوگۆ/ژاوه‌ژاوی پێ ده‌كه‌ین، زمانێكه پڕه له هیچ نه‌گوتن و قسه‌نه‌كردن.
راستییه‌كه‌ی زمان لای ئێمه كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه وه‌ك (سۆسێر) وای ده‌بینێت، به‌ڵكو سه‌ره‌ڕای جووڵه فیسیۆلۆجییهكهی، هێشتا ناتوانێ هیچ بڵێت و یه‌كسان كراوه به فۆڕمێك له بێده‌نگی. زۆرینه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشه‌كانی دنیا پڕبوون له دروشم، حیكایه‌تی خه‌یاڵی و قیژهقیژێكی سیاسی بێ مانا و به‌تاڵ له چه‌مكی شۆڕشی راسته‌قینه.
ئه‌م دۆخه كه به‌ناوی شۆڕش و خه‌ونی شۆڕشه‌وه ماركێتینگی بۆ ده‌كرێت، پارچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ڕێی هاتوهاوار و ده‌نگ هه‌ڵبڕین و هاواركردن له‌ڕێی بڵندگۆكانه‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك له‌ناو سیستمی ده‌نگدا خۆی نمایش ده‌كات. ده‌كرێت شۆڕش له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ده‌نگ و یه‌كه جیاوازه‌كانی ناو مه‌نزوومه‌ی ده‌نگیش به‌رگری له ماناكانی خۆی بكات.
مانگرتن و ده‌م دوورین و داخستنی ده‌م وه‌ك تاكه ئۆرگان و كه‌ناڵی قسه‌كردن و گفتوگۆكردن له‌لای مرۆڤدا هێمایه‌كه بۆ سازكردنی شۆڕش له‌رێی بێدهنگبوونهوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیستم له‌رێی قسه نه‌كردن و په‌نابردن بۆ دۆخێك كه بێده‌نگیی رووبه‌رێكی زۆر له‌ناویدا بۆ خۆی داده‌بڕێت و داگیر ده‌كات.
سێیه‌م
كاریزما و بێده‌نگی
كاریزمابوون به‌رهه‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و مێژووییه، كاریزما له دۆخێك له‌دایك ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی قسه‌كردن ئاماده‌یی هه‌بێت، ده‌بێت بێده‌نگی و قسه‌نه‌كردن ئاماده‌یی هه‌بێت. مه‌رج نییه پیشه‌سازی دروستكردنی كاریزما به تونێلێكی درێژی قسه‌كردن و وتاردان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تێپه‌ڕێت.
ده‌كرێت كاریزما له پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژی بێده‌نگی و بێده‌نگبووندا له‌دایك بێت، ببێت به خاوه‌ن ناسنامه‌ی كاریزمابوونی خۆی و زمان و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی دابڕێژێت.
له به‌شێكی مێژووی سیاسیی دنیادا، كاریزما ئه‌وكاته له‌دایك بووه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گرووپێكی ئیتنی دیاریكراو، كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك پێویستیان به‌وه بووه كاراكته‌رێك یان سوژه‌یه‌ك هه‌بێت به‌ناوی هه‌موویانه‌وه قسه بكات، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موویان بكات، حیكایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات به حیكایه‌تێكی جیهانی و هه‌موو ئه‌وانیتری لێ ئاگادار بكاته‌وه، خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه سیاسی و مێژووییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانیتر بگوازێته‌وه.
لێره‌وه میكانیزمی گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و كردانه به كاریزما ده‌سپێردرێت، به‌ڵام پێ ناچێت ته‌واوی گواستنه‌وه‌كه له‌رێی ده‌نگ و ئۆرگانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگ و هاتوهاوارێكی بێ بڕانه‌وه بێت وه‌ك به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بی له دوای قۆناغی كۆڵۆنیالیزمه‌وه له‌ناو ئه‌م فۆڕمه له پیشه‌سازی و دروستكردنی كاریزمادا جووڵه‌یان ده‌كرد! ده‌شێت ته‌واوی ئه‌م میكانیزمه له‌ڕێی زمانێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت، له‌ڕێی زمانی نووسین و مانیفێستۆیهكی تایبه‌ت و به‌تاڵ له چه‌مكی ده‌نگ و ژاوه‌ژاو بێت. وه‌ك چۆن كارڵ ماركس و ئه‌نگڵسی هاوڕێی له ١٨٤٨دا مانیفێستۆی كرێكاریی و سۆسیالیزمیان بڵاو كرده‌وه، به زمانێكی تایبه‌ت و به‌بێ هیچ فۆڕمێكی قسه‌كردن داوایان له كرێكارانی دنیا كرد یه‌ك بگرن.