په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
(١)
كه‌ركووك وه‌ك رووبه‌رێكی سووتاو
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و پیشان ده‌درێت له "كه‌ركووك" و ده‌وروبه‌ری، درێژكراوه‌ی تراجیدیایه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و جیۆسیاسی نێوده‌وڵه‌تی عێراقه. به‌شێكی زۆری رووداوه‌كان، كرده‌كان، وێنه و جووڵه‌كان پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی بكرێت به فۆڕمێك بۆ پێكه‌وه‌بوون، كراوه به فۆڕمێك بۆ له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه. عێراق ئه‌مڕۆ له‌بڕی ئه‌وه‌ی ماڵێكی سیاسی و نیشتمانی گه‌وره بێت بۆ هه‌مووان، كراوه به ماڵێكی نه‌ته‌وه‌یی-مه‌زه‌وی بۆ گرووپێكی بچووك و هێزێكی بچووك. مه‌زه‌و به‌مانای ئه‌وه‌ی هێز و باڵایی و پێگه‌ی تاك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌و داده‌ڕێژرێت و چوارچێوه‌كانی دیاری ده‌كرێت!
كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو چركه‌ساتێك گڕی گرتووه و ده‌سووتێت! جووتیاری گونده‌كانی ده‌رده‌كرێن و رووبه‌ره كشتوكاڵییه‌كانیان لێ ده‌سووتێنرێت! سووتاندنی كه‌ركووك وه‌ك خاك، وه‌ك پانتاییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك تێریتری، وه‌ك مێژوو و سه‌رچاوه‌ی یاده‌وه‌ری بۆ ئێمه سووتاندنێكی ته‌واو ئۆنتۆلۆجیانهیه! ئۆنتۆلۆجی به‌و مانایه‌ی هێزێك، ده‌سه‌ڵاتێك، ده‌زگه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت سیستمی پێوه‌ندیی و خه‌یاڵی نێوان تاك/گرووپ به خاك و سهرزهوینهكهیهوه بپچڕێنێت!
ڕاستییه‌كه‌ی به‌عس وه‌ك ئایدۆلۆجیا و ده‌زگه‌یه‌كی تۆتالیتا‌ر زۆر به قووڵی به‌دوای پچڕاندن و دابڕینی خاك/ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره ره‌سه‌نه‌كانی ناوی بوو! ئامێرێكی گه‌وره‌ی ئایدۆلۆجیی و سه‌ربازی خستبووه كار بۆ نامۆكردنی كورد له‌و ناوچانه و غهریبكردنی كورد له‌و رووبه‌ره كوردییه‌دا. له سه‌رده‌می به‌عسدا له مه‌خموور و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی پێوه‌ندییه ئۆنتۆلۆجییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كوردبوون و كوردستانیبووندا بپچڕاندایه و ماڵئاوایی لێ بكردایه و خه‌یاڵی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بۆ "عه‌ره‌ب" بگۆڕیایه، وه‌ك هاووڵاتییه‌كی پله یه‌ك پێشوازی لێ ده‌كرا، ماڵ و سامانی پێ ده‌به‌خشرا! ئه‌م دیده‌ی به‌عس ستراتیجێك بوو بۆ گۆڕینی نیشتمان و ماناكانی ده‌وڵه‌تبوون و تێریتری بۆ تیاترۆخانهیهكی ئایدۆلۆجی و ناسیۆنالیستی!
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك و مه‌خموور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بینرێت زۆر نزیكه له به‌عس و به‌عسیزم! ده‌كرێت بڵێین كۆپییه‌كی به‌عسه، به‌ڵام به‌زمانی مه‌زه‌وێكی تر و به‌خه‌یاڵ و جووڵه‌ی سه‌ربازیی و ڤێرژنی مه‌زه‌وێكی تر! سووتاندنی بازنه‌ی كشتوكاڵ، سه‌رچاوه‌ی داهات و ژیانكردنی كوردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه بۆ پاڵدانی كوردانی ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌نته‌ر/هه‌ولێر و پارێزگاكانی تر! پێ ده‌چێت ئه‌م مۆدێله تازه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كورد چیتر وه‌ك خاك، وه‌ك به‌رهه‌م و داهاتی كشتوكاڵی، وه‌ك ئابووری پشت به‌خۆبه‌ستوو بیر له كه‌ركووك نه‌كاته‌وه و به‌ره‌و زه‌وینێكی تر بڕوات و كۆچ بكات!
دیاره كه‌ركووك وه‌ك خانه‌یه‌كی پڕ له نه‌وت ده‌مێكه له كۆیادهوهری كه‌ركووكییه‌كان سڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات سڕینه‌وه‌ی كه‌ركووكه وه‌ك خانه‌یه‌كی كشتوكاڵی! كشتوكاڵ وه‌ك دۆخێك بۆ مانه‌وه! كشتوكاڵ وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك بۆ توندوتۆڵكردنی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه به خاك و نیشتمان و به‌یه‌كتره‌وه. كشتوكاڵ زمانێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ته و پرۆسه‌ی ئینتگڕهیشتن ده‌باته ئاستی باڵاوه. ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه له‌م رووبه‌ره‌دا ده‌ژین [ناوچه دابڕێندراوه‌كان] په‌رش و بڵاو و پارچه پارچه‌یان بكات و بیانگوازێته‌وه بۆ شاره‌كان و بیانكات به كرێكار تا بیر له نه‌ته‌وه‌بوون و نیشتمان نه‌كه‌نه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م دۆخه به‌ته‌واوی پچڕاندانی خه‌یاڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و Disintegration دیسئینتیگڕهیشنه له عێراقدا.
(٢)
له‌بری كۆكردنه‌وه، پچڕاندن و دابه‌شبوون
دۆخی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك له دۆخێك ده‌چێت به‌هه‌موو زمان و ماناكانی گوزارشت و مانای دابه‌شبوون و پارچه پارچه‌بوونی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات. ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو چركه‌ساته‌كاندا پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ده‌یه‌وێت كه‌ركووك له رهگوڕیشه مێژووییه‌كانی، وێنه راسته‌قینه‌كه‌ی، بونیاد و پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی، یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵه‌كانی داببڕێت و بیكات به ناوه‌ندێكی ئه‌بستڕاكت و یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و یه‌ك ئاراسته‌ی سیاسی تێدا جێگیر بكات و بسه‌پێنێت!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك روو ده‌دات له‌ڕووی تیۆرییه‌وه دۆخێكه رووبه‌ڕووی چه‌ندان تیۆری رێكخستن و به‌رهه‌مهێنانی هێز و دابه‌شبوونی هێزه ده‌بێته‌وه! ئه‌مڕۆ یه‌كێك له تێزه تازه و نوێیه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی به‌هاكان تیۆره‌ی دابه‌شكردن و په‌رتكردن و پارچه پارچه‌كردنی هێز و دابهشكردنێتی به‌سه‌ر ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كاندا. له زۆربه‌ی رووبه‌ره پڵوڕاڵ و فره پێكهاته و ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دنیادا هێز له‌بری كۆكردنه‌وه و گلدانه‌وه و پته‌وكردنی له ته‌نیا كه‌ناڵێكدا، به‌سه‌ر چه‌ندان كه‌ناڵی جۆراوجۆر و جیاواز و ناچوونییهك دابه‌ش ده‌كرێت و په‌رت ده‌كرێت!
(مۆزیز نه‌یم) یه‌كێكه له‌و تیۆریستانه‌ی كه زۆر به قووڵی و به‌فراوانی باسی ئه‌م پرۆسه ئۆرگانییه ده‌كات و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می ورده هێز و میكڕۆ هێزه و چیتر هێز و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ند و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كان ده‌سه‌ڵاتی باڵا و سه‌ره‌كی نابن و كۆتایان پێ دێت! له‌بری ئه‌مه ده‌سه‌ڵاته ورده‌كانی تری له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێكهاته و گرووپ و كۆمیۆنیتییهكان باڵاده‌ست ده‌بن و دیزاینی سه‌ره‌كی ناوه‌ند و كه‌ناڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بڕیاردان ده‌كه‌ن. دیاره ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌یبینین، فۆڕمێكه له ململانێ، پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنه پێچه‌وانه‌ی تیۆره‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی گرووپ و پێكهاته‌كان! به‌رنامه‌یه‌كه هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی بۆ ئه‌وه ده‌خاته كار گرووپێك له شاره‌كه بكاته ده‌ره‌وه و له جیۆگرافیا و خاك و یاده‌وه‌رییه‌كانی دایببڕێت.