په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
(١)
ئاكه‌په و ئیستانبوڵ؛ دووانه‌یه‌كی له‌یه‌كتر ترازاو
ئیستانبوڵ یه‌كێكه له میتڕۆپۆله سه‌رنجڕاكێشه‌كانی دنیا. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی توركیادا ده‌گوترێت: "ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ بباته‌وه، له هه‌موو توركیادا ده‌یباته‌وه. ئه‌وه‌شی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌دا بدۆڕێنێت، له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا ده‌یدۆڕێنێت." دیاره ئه‌و شاره له مێژووی خۆیدا، له ڕابردوو و یاده‌وه‌ری خۆیدا له‌ڕێی ناسنامه تایبه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی خۆیه‌وه پارێزگاری له پێگه و میراته ره‌مزیی و سیاسییه‌كه‌یه‌وه كردووه.
به‌شێكی زۆری ئه‌كته‌ره سیاسییه باڵاكان و ده‌ستبه‌ژێری سیاسی توركی له‌ڕێی ئیستانبوڵه‌وه چوونه‌ته‌وه ناو كه‌ناڵه سیاسییه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه. (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) وه‌ك سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ده‌رگه‌ی ئیستانبوڵه‌وه پێ ده‌نێته ناو دنیای سیاسی توركییه‌وه! لێره‌وه وه‌ك چۆن بردنه‌وه له پانتاییه‌كی وه‌ك ئیستانبوڵ بردنه‌وه‌ی ئایندهی سیاسی و داهاتووی سیاسی و بردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و سیمبۆله سیاسییه‌كانی توركیایه، به‌هه‌مانشێوه‌ش دۆڕاندن و له‌ده‌ستدانی ئیستانبوڵ دۆڕاندنی ئاینده و هه‌نگاونان به‌ره‌و تاریكی و دووركه‌وتنه‌یه له جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ر!
ئیستانبوڵ و كه‌رتی خانووبه‌ره و شوێنی نیشته‌جێبوون، قووڵایی ستراتیجی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی توركیایه! ده‌كرێ ئیستانبوڵ وه‌ك بچووككراوه‌ی توركیا ببینین و بناسین! بردنه‌وه له ئیستانبوڵ مانای بردنه‌وه‌ی ئابووری، داهات، خۆ بونیادنانه‌وه، سیمبۆل، سه‌رمایه، نوستالیجیا و رابردووی توركیایه. گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبردن بۆ ده‌سه‌ڵات له توركیا به ئیستانبوڵدا تێده‌په‌ڕێت، به ئیستانبوڵدا ده‌ڕوات و گه‌شه ده‌كات و ده‌گات به لووتكه.
ئه‌ردۆغان له ئیستانبوڵه‌وه ده‌ستی پێ كرد؛ له ئیستانبوڵ جووڵه‌ی كرد و گه‌یشت به كه‌ناڵه‌كانی تر، ده‌زگه سیاسی و ئابووریی و ستراتیجییه‌كانی به‌خۆیه‌وه لكاند. دوای ٢٤ ساڵ، دۆڕان بۆ ئاكه‌په دۆڕاندنی دوێنێ و رابردووه. ده‌كرێت ئه‌و شاره وه‌ك پانتایی و سپه‌یسێك بناسین كه داهاتوو و دیزاینی سیاسی داهاتوو، وێنه‌كانی ئایندهی تیدا به‌رهه‌م دێت. جه‌هه‌په ئه‌مڕۆ بیباته‌وه، به‌یانی و ئاینده‌ش ده‌باته‌وه. بردنه‌وه‌ی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو دروستكردنی داهاتوویه‌كی تازه و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه له‌و وڵاته‌دا. ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو رۆژگارێك كاسبكار، لهفهفرۆشێكی ناو رووبه‌ری گشتی ئه‌و شاره بووه. وه‌ك ده‌ستی كار و هێزی كاری ئه‌م شاره جووڵه‌ی كردووه! ئه‌مڕۆ بڕیارده‌ری ئه‌م شاره‌یه و له ركابه‌رێكی سه‌ختی وه‌ك بیناڵی یڵدرم و پارتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك (پارتی داد و گه‌شه‌پێدان) ده‌باته‌وه. ده‌كرێت ئیستانبوڵ وه‌ك چه‌مكی بایۆ پۆلهتیكس Bio-politics لای میشێل فۆكۆ ببینین! به‌رهه‌مهێنانی سیاسه‌ت له‌ڕێی ژیانه‌وه! به‌رهه‌مهێنانی داهاتووی سیاسی له‌رێی ئیستانبوڵه‌وه. ئه‌م دووانه زۆر له‌یه‌ك ده‌چن. بردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی جه‌هه‌په و ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو بردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار مێژووییه و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رده‌مێكی تازه و بچووكبوونه‌وه‌ی ئاكه‌په ده‌كات له‌و وڵاته‌دا.
(٢)
ئیستانبوڵ وه‌ك میراتێكی گه‌وره
ئیستانبوڵ به‌ته‌نیا شار نییه، به‌ڵكو ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌شه بۆ به‌یه‌كه‌وه لكاندنی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات! پێ ده‌چێت ئه‌م شاره له‌ڕووی شوناسه‌وه ئۆتۆنۆم ده‌ركه‌وێت؛ ئۆتۆنۆم به‌مانای ئه‌وه‌ی نه سه‌ر به‌دنیای خۆرهه‌ڵاته و نهخۆرئاواش، به‌ڵكو ته‌نیا به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه! یا ته‌نیا ڕۆڵی لكاندنی دوو شارستانیی و دوو دنیا و دوو سیستمی فكریی و ئایدۆلۆجیی ده‌بینێت.
"سوڵتان محه‌مه‌د فاتیح" له ١٤٥٣ دا ئه‌و شاره (قوسته‌نتینییه‌ی ئه‌وكات كه پایه‌ته‌ختی ئیمپڕاتۆری بیزه‌نتی بوو) داگیر ده‌كات و میراته فكریی و فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی یۆنان و فه‌یله‌سووفانی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئیتالیا. كۆچ لێره سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ڕێنیسانس و گواستنه‌وه‌ی فكر بۆ ئیتالیا وه‌ك پانتاییه‌ك بۆ سه‌رده‌مێكی تازه‌ی فكر له ژیانی مرۆڤدا.
له ساته‌وه‌ختی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ، ١٠ ملیۆن ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ هاووڵاتی له‌و شاره‌دا له سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كردووه و ده‌نگیان داوه! جێگۆڕكێیان به‌هێزێكی سیاسی ره‌گ-ئیسلامی وه‌ك ئاكه‌په كردووه بۆ هێزێكی سیاسی ئایدۆلۆجیگهرای وه‌ك جه‌هه‌په.
نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن كه‌س له ئیستانبوڵ ده‌ژی و به‌شێكی گه‌وره‌ی ده‌نگده‌رانی توركیا له‌و شاره‌ن! بردنه‌وه و دۆڕان بۆ ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی سه‌ره‌تا و مانایه‌كی تازه‌ی ده‌بێت، ڕاستییه‌كه‌ی دۆڕان له ئیستانبوڵ مردنی جه‌سته‌ی سیاسی و له‌ده‌ستدانی میراتێكی سیمبۆلی و واقیعییه له توركیادا. ئهكهپهییهكان هه‌وڵیان دا و هه‌موو رێیه‌ك، هه‌موو ئامرازێكیان به‌كار هێنا تا ئیستانبوڵ له ده‌ست نه‌ده‌ن و نه‌یدۆڕێنن، به‌ڵام دۆڕاندیان و له جه‌سته‌ی یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
(٣)
ره‌هه‌نده ده‌ره‌كییه‌كانی دۆڕانی ئاكه‌په له ئیستانبوڵ
یه‌كێك له تارمایی و وێنه نه‌بینراوه‌كانی پشت دۆڕاندنی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ وه‌ك شاری دایك و گه‌شه و گه‌یشتن به لووتكه و هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات، ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و گۆڕینی بلۆكبهندیی و سیستمی به‌رگری توركیایه! سیستمی به‌رگری به مانای ئه‌وه‌ی له كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف ٣٥ی ئه‌مه‌ریكی دوور بكه‌ویته‌وه و پێداگری له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری ئێس ٤٠٠ی رووسی بكه‌یت. پێ ده‌چێت ئیستانبوڵییهكان له نێوان ئێف ٣٥ ی ئه‌مه‌ریكی و ئێس ٤٠٠ ی رووسی یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردبێت و ئه‌ردۆغانیان سزا دابێت، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندبێت كه درێژه‌دان به ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، نزیكبوونه‌وه له سیستمی ته‌ناهی و به‌رگری رووسی و فشاری زیاتری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر توركیا له‌دایكبوونی سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ی تووڕه‌بوونی ده‌نگده‌ر و به‌شێكی ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیشه. ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌یانه‌وێ بڵێن نزیكبوونه‌وه له رووسیا و دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌تایه‌كی پڕ له ئازار و نادیار و ناڕوونه. ده‌یانه‌وێ ئاكه‌په سزا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رووسیا و په‌یكه‌ری سه‌ربازی و به‌رگری رووسی نزیك نه‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ریكا له‌وه زیاتر وڵاته‌كه ده‌وره نه‌دات و بێ ئاینده و مردووی نه‌كات.