په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م/ جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن، خه‌مێكی قووڵ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی توركیاوه
شه‌وی پێنجشه‌می رابردوو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ددانی نا به جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه ئه‌نجام درابوو. ئه‌نجوومه‌نی پیران وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵا و گرنگ له سیستمی سیاسی و ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌مه‌ریكا یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تڕه‌مپ.
جینۆساید و تراجیدیای ئه‌رمه‌نه‌كان به ده‌ستی عوسمانییه‌كان، یه‌كێكه له تراجیدیاكانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و ره‌شه‌كوژی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ئه‌رمه‌نی تێدا جینۆساید كراوه. ره‌نگه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت تا وڵاتانی تر و ئه‌كته‌ره‌كانی تری ناو سیستمی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی ددان به‌و جینۆسایده‌دا بنێن. چونكه پێشتر هه‌وڵ و پڕۆژه هه‌بووه بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌رمه‌نه‌كان، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كردووه‌ته‌وه و وه‌ك جینۆساید نه‌یناساندووه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو به كۆی ده‌نگ بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی دا و به فه‌رمی به جینۆسایدی ناساند.
ئیتر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا پێده‌نێته قۆناغێكی تره‌وه. فۆرمێكی تر له پێوه‌ندی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا له دایك ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه رۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكای له وڵاته‌كه‌ی كردووه.
پێشتر پێوه‌ندی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی تێكه‌وتووه، نیگه‌رانی و ئاشتبوونه‌وه‌ی تێدا بووه، به‌ڵام له دوای نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له رووسیا و كڕینی سیستمی به‌رگریی ئێس ٤٠٠ و به جینۆساید ناساندنی پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان، پێوه‌ندییه‌كه ئاڵۆز و پڕ كێشه بووه.
له دوای داگیركردنی قوبڕسی باكور له‌لایه‌ن توركیاوه له ساڵی ١٩٧٤، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له توركیا دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌وه. ده‌كرێ ئه‌مجاره پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته تێكبشكێنێت و ده‌رفه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی تێدا نه‌هێڵێته‌وه، چونكه توركیا به‌هۆی پرسی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه پێگه و ناسنامه و كۆمه‌ڵێك به‌های سیاسی له‌سه‌ر ئاستی سایسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات له دنیادا.
دووه‌م/ پرسی ئه‌رمه‌ن له نێوان كۆنگرێس و كۆشكی سپی
ئارگیۆمێنتێك هه‌یه پێی وایه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تڕه‌مپ ڤیتۆی ئه‌م بڕیاره‌ی كۆنگرێس ده‌كات و به فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه. دیاره ئه‌م شێوه له پێوه‌ندی و كه‌میونیكه‌یشنه‌ی نێوان كۆنگرێس و كۆشكی سپی، به فۆرمێك له ململانێ و جه‌نگ داده‌نرێت له نێوان ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌دا، به‌تایبه‌ت كه ئێسته هه‌وڵێكی رژد هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له دۆناڵد تڕه‌مپ له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه.
پێ ده‌چێت كۆنگرێس هه‌وڵ بدات گوشارێكی زۆر بخاته سه‌ر توركیا به‌تایبه‌ت دوای ره‌فتاره‌كانی له به‌رانبه‌ر رۆژئاوای كوردستان و شێوازی پێوه‌ندی توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا و كڕینی ئێس ٤٠٠ ی رووسی. به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی كۆنگرێس بڕوایان به‌وه‌یه كه توركیا ده‌بێت سزا بدرێت، گه‌مارۆ بدرێت و جووڵه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه و ره‌فتاره‌كانی چاك بكرێت.
به‌ڵام تڕه‌مپ به جۆرێكی تر له توركیا و دۆخه‌كه ده‌ڕوانێت. تڕه‌مپ له‌ژێر گوشاره و ڕاستییه‌كه‌ی وه‌ك بازاڕێكی پڕ قازانج و پڕ داهات و سه‌رمایه له توركیا ده‌ڕوانێت، نه‌ك یاریی جیۆپۆڵه‌تیكی و ده‌وڵه‌تێكی پڕ كێشه.
ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ سزادانی توركیا نییه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه و كێشه‌كانی سووریا و ناوچه‌كه‌یه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیادا. به‌ڵام كۆنگرێس به جۆرێكی تر له توركیا و ره‌فتاره‌كانی ده‌ڕوانێت. پێ ده‌چێت پرسی ئه‌رمه‌ن و به فه‌رمی به جینۆسایدناساندنی، هه‌م كێشه بخاته نێوان كۆنگرێس و تڕه‌مپ، هه‌میش ئاڵۆزی له نێوان كۆماری توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ساز بكات. به‌تایبه‌ت توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له ڕێی لیبیا و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، به‌ته‌واوی جیۆپۆڵه‌تیك و ئاسایشی وزه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بخاته ژێر ركێف و هه‌ژموونی خۆیه‌وه.
سێیه‌م/ گه‌مارۆدانی توركیا له‌ڕێی پرسی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه
ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت و دواین ده‌وڵه‌ت نابێت پرسی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان به فه‌رمی بناسێنێت. تا ئێسته ٣٩ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی وڵاتانی دنیا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن و تراجیدیای ئه‌رمه‌نه‌كانیان وه‌ك جینۆساید ناساندووه. یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ئه‌كته‌رانه یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
ناساندنی پرسه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ته‌نگه‌ژه و ئاڵۆزی قووڵی له نێوان یه‌كێتییه‌كه و توركیا دروست كرد و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی توركیای له یه‌كێتی ئه‌وروپای سه‌ختتر و ئه‌سته‌متر كرد.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به مه‌به‌ست و وه‌ك فۆرمێك له سزادان توركیای رووبه‌ڕووی دۆخێكی له‌مشێوه‌یه كرده‌وه. دیاره جگه له‌م ئه‌كته‌رانه، كۆمه‌ڵێك رێكخراو و ناوه‌ند و ده‌زگه‌ی تری نێوده‌وڵه‌تی تریش هه‌ن كه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیان به جینۆساید ناساندووه، له‌وانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، رێكخراوی مافی مرۆڤ، ئه‌نجوومه‌نی كه‌نیسه‌ی جیهانی و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تر.
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م پرۆسه‌یه دیسپلینكردنی توركیایه تا باشتر ده‌ربكه‌وێت، ده‌ركه‌وتن به مانای ئه‌وه‌ی له ڕووی گه‌شه‌ی دیموكراسی، مافی مرۆڤ، پلوڕاڵیزم، ئازادییه كه‌سییه‌كان، مافه بنچینه‌ییه‌كان، مافی پێكهاته‌كان و ئازادی رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین و سه‌روه‌ری یاسا و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و ریفۆرم بكات.
ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێ له‌ڕێی ئه‌م پرسه‌وه گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر توركیا تا له رووسیا دوور بكه‌وێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی و جیۆپۆڵه‌تیكی له‌گه‌ڵدا نه‌كات و نه‌بێت به هاوبه‌شی.