به‌شی یه‌كه‌م/هێزی نه‌رم له‌بری هێزی ره‌ق:
یه‌كێك له پرسه قووڵ و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناو ئه‌ده‌بیات، كایه و مێژووی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پرسی هێز و جۆره‌كانی هێزن. كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی به‌درێژایی مێژوو یه‌كێك له گرفته‌كانی پرسی هێز و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی چه‌مكی هێز بووه. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا دۆخی ده‌وڵه‌تبوون شێوه‌یه‌ك له هێز، باڵابوون و باڵاده‌ستیت بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، جیاواز له دۆخی نادهوڵهتبوون و ده‌ركه‌وتن وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی.
ئه‌م پرۆسه‌ی هێزه هه‌م بۆ ناوه‌وه‌ی خۆت و هه‌میش بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆت، رۆڵی باڵا و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت. كورد له دوای شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه هێزی ده‌ره‌كی و هێزی ره‌ق دابه‌شی ده‌كات، پارچه پارچه‌ی ده‌كات. له دوای رووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانییه‌وه ئه‌م دابه‌شبوونه‌وه‌ی كورد له‌ڕێی هێزی ره‌قه‌وه قووڵتر و خێراتر ده‌بێت.
ده‌كرێ بڵێین كورد له مێژووی هاوچه‌رخی خۆیدا كه‌متر سوودی له هێزی ئه‌وانیتر وه‌رگرتووه، یان له‌ڕێی هێزی ره‌قی ئه‌وانیتره‌وه خۆی بووبێته خاوه‌ن شێوه‌یه‌ك له هێز، باڵایی و هه‌ژموون. ره‌نگه دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ساڵی ١٩٩٢ له‌ڕێی هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه به رابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، زیندووترین و باشترین نموونه بێت بۆ تێگه‌یشتن له هێزی ره‌قی ئه‌وانیتر، بۆ كورد.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین، هێزی نه‌رمی كوردی و باشووری كوردستانه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی، وه‌ك فۆڕمێك له رێكخستن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئارگیۆمێنته بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه كورد چۆن له‌ڕێی هێزی نه‌رمه‌وه كاریگه‌ر ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌وانیتردا و سه‌رنجی ئه‌وانی تر به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت؟ سه‌رچاوه‌كانی هێزی نه‌رمی كوردی چۆن به‌كار بخرێن و بخرێنه ناو تۆڕی هێزی نه‌رمی دنیاوه؟ دنیا چۆن كورد بناسێت، هاوسۆزی بێت، له خه‌یاڵیدا بمێنێته‌وه له‌ڕێی هێزی نه‌رمه‌وه؟.
لێره‌وه ده‌كرێ ئێمه به مۆدێل و رێی جیاواز گفتوگۆی هێزی نه‌رمی كوردی بكه‌ین.
كولتووری كوردی وه‌ك هێزی نه‌رم
كولتوور و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌ژیان و ترادسیۆنهكان، به‌شێكن له هێزی نه‌رم. كورد خاوه‌ن زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووری تایبه‌ت به خۆیه‌تی و كولتووره‌كه‌ی له زۆر خاڵ و ره‌هه‌نده‌وه جیاوازه له كولتووری تری وڵاتان.
كولتوور و شێوه ژیانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت و خۆی جیا ده‌كاته‌وه له كولتووری وڵاتانی تر، هه‌ر له پرسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له پێكهاته جیاوازه‌كانی تر و خواردن و یارییه كه‌له‌پوورییه‌كان، بگره تا رێزگرتن له كولتووره‌كانی تر تا ده‌گاته به‌هاكانی وه‌ك لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی و تۆلیرانسی ئاینی و بێگانهدۆستی و رێزگرتن له میوان و كه‌سانی بیانی و غه‌ریب، دواجار ئه‌م به‌هایانه ده‌بن به سه‌رچاوه‌ی باڵا و سه‌ره‌كی و كه‌ره‌سته‌ی ژماره یه‌كی هێزی نه‌رمی كوردی و سه‌رنجی وڵاتانی تر و ئه‌كته‌ره‌كانی تر به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت.
شوێنه‌وار و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و حه‌یران
كوردستان له كایه‌ی شوێنه‌واردا پێگه‌یه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خ و سه‌ره‌كی هه‌یه، خاوه‌ن شوێنه‌واری ده‌وڵه‌مه‌ند و لانكه‌ی شارستانیی و سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی و ده‌ستپێكی ژیانی مرۆڤه.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه هه‌زاران ساڵ به‌ر له زاین مرۆڤی نیانده‌رتاڵی لێ ژیاوه، گوندی چه‌رمۆ كه یه‌كه‌مین گوندی كشتوكاڵی بووه و كشتوكاڵی لێ كراوه كه سه‌رچاوه‌ی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بووه له ژیانی مرۆڤ، رێكخستنی شێوه ژیان و دابه‌شكردنی رۆڵ و ئه‌ركی تاك و نیشته‌جێكردنی خێزان وه‌ك گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی به‌رهه‌م و خۆراك.
كۆمه‌ڵێك شوێنه‌وار و شوێنی مێژوویی تر هه‌ن له كوردستان كه گوزارشت له مێژووی كورد و پێگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنه‌واری دنیا له‌ڕووی ژیانی رابردوو و ئاوه‌دانی كوردستان و ژیانكردن له دنیادا.
شوێنه‌وار وه‌ك به‌شێك له رابردوو و دوێنێی مرۆڤایه‌تی و یاده‌وه‌ری بووه به خاڵێكی گه‌وره بۆ سه‌رنجڕاكێشانی دنیا و وڵاتان و هه‌میشه به بایه‌خ و گرنگه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت. هونه‌ر و فۆلكلۆری كوردی و ئه‌ده‌ب و حه‌یران، پایه‌یه‌كی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی تری ناو هێزی نه‌رمی كوردین.
هونه‌ری كوردی ئه‌گه‌رچی به‌شێكی له‌لایه‌ن وڵاتانی تر براوه و زه‌وت كراوه، به‌ڵام هونه‌رێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ چێژ و كاریگه‌ره به‌تایبه‌ت گۆرانییه كلاسیك و مه‌قامه‌كان، له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه حه‌یران، چونكه تایبه‌ته به كورد و مۆرك و شوێنه‌واری كوردی پێوه دیاره و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، باس له چیڕۆك و خه‌ون و خه‌یاڵ و جیۆگرافیا و رابردوو و یاده‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆی ده‌كات.
هه‌موو ئه‌مانه به‌سه‌ریه‌كه‌وه بوونه‌ته به وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هێزی نه‌رمی كوردی و بوون به مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی به‌رانبه‌ر و پێوهستكردنیان به دنیای كوردییه‌وه.
كه‌رتی گه‌شتیاری و هێزی نه‌رم
یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی تری هێزی نه‌رمی كورد و هه‌رێمی كوردستان، شوێن و جیۆگرافیای گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستانه.
دیاره هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی كۆمه‌ڵێك ناوچه و شوێن و جێی گه‌شتیاری دڵڕفێن و ناوازه‌ی هه‌یه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی و تۆبۆگڕافی و كه‌شوهه‌واكه‌ی له هه‌موو وه‌رزه‌كان یارمه‌تیده‌ره بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵكانی تر و پێوهستكردنیان به كورد و ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌یرانگه و هاوینه‌هه‌وار و ناوه‌نده‌كانی چێژوه‌رگرتن و پشوودان و تێكه‌ڵاوبوونه‌وه به سروست، شوێنه مێژووییه‌كانی هاوشێوه‌ی قه‌ڵا و مناره و پردی ده‌لال و مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه و مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و.. هتد.
كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ زیاتریش بایه‌خ و گرنگی پێ بدرێت، زیاتر له‌ڕێی فیلم و سینه‌ما و رێكلام و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه، بناسرێن و بكرێ به سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره كاریگه‌ری هێزی نه‌رمی كوردی له دنیادا.