یه‌كه‌م
بهجیهانیبوونهوهی پایسكل
وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مڕۆ خواست له‌سه‌ر پایسكل له دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ پایسكل ئاشت بێته‌وه، یان به جۆرێكی تر سیستمی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پایسكل وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ گواستنه‌وه و جووڵه‌كانی مرۆڤ دابڕێژێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به دنیادا، جووڵه و ره‌فتاری به‌شێكی زۆر له تاك، گرووپ و خه‌ڵكی به گشتی گۆڕی و ده‌ستكاری كرد، هه‌م له ناوه‌وه‌ی ماڵ، هه‌میش له ده‌ره‌وه و له پانتایی گشتیدا.
پایسكل خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئامێرێكی گڵۆباڵه، له‌ناو هه‌موو كولتوور و فه‌رهه‌نگ و ژێرخانهكاندا ئاماده‌یه، به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌بینرێت. شۆڕشی پیشه‌سازی و گه‌وره‌بوونی شار و فراوانبوونی جووڵه و به مۆدێرنبوونی رێوبانهكان, پایسكلی سه‌روه‌ر كرد و هه‌ژموون و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری بۆ داڕشت.
پایسكل رۆژگارێك ئه‌كته‌رێكی فیزیكی و كولتووری ته‌واو باڵاده‌ست بوو به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كانی تره‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ و فره‌ئاست و فره‌ڕه‌هه‌ند له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له پێوه‌ندیدا بوو، خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی گه‌وره و بێ ئه‌ندازه بوو. دواتر شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ و ترام و فراوانبوونی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل, پایسكل له شاردا په‌راوێز ده‌خات و ناسنامه‌ی زاڵی لێ ده‌سێنێته‌وه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه پایسكلی به‌ته‌واوی كوشتبێت و له كۆمه‌ڵگه‌ی دابڕێندبێت و فڕێی دابێته زبڵدانه‌وه.
به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوا تا ئێسته‌یش پایسكل وه‌ك ئه‌كته‌رێكی فیزیكی و پایسكلسواری وه‌ك فه‌رهه‌نگێكی مۆدێرن به به‌هایه‌كی به‌رزی ناو ژیانی مۆدێرنه و تاكگه‌رایی و به عهقڵانیكردنی ژیان و جووڵه‌كانی مرۆڤ داده‌نێن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت باس له وێنه‌یه‌ك بكه‌ین كه كۆرۆنا له‌گه‌ڵ خۆیدا زیاتر گه‌شه‌ی پێ داوه و فراوانی كردووه. ئه‌مڕۆ به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و لۆكداونهوه، پایسكل ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ربكه‌وێت و به زمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تر گفتوگۆ بكات. كۆمه‌ڵگه به گشتی رووی له پایسكله و له‌ڕێیه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی خواسته‌كانی خۆی پێ ده‌كات و مه‌ودای هاتوچۆكانی پێ دیاری ده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌م دیارده‌یه دووباره شكۆ و باڵانس بۆ پایسكل بگه‌ڕێنێته‌وه و بیكاته‌وه به سه‌نته‌ری كولتوور، بیركردنه‌وه و شێوه ژیانێكی تازه به‌تایبه‌ت كه له دنیای ئه‌مڕۆدا بانگه‌شه و مانیفێستۆی ئه‌وه كراوه كه ده‌بێت زه‌وی پاك بكرێته‌وه، دۆسته‌كانی ژینگه و سروشت و سیستمی ئیكۆلۆجی زیاتر بكرێن، دوور بكه‌وینه‌وه له ئۆتۆمبێل كه به‌سه‌رچاوه‌ی پیسبوون و وێرانبوونی ژینگه و تێكچوونی بنیاتی ئیكۆلۆجی داده‌نرێت.
پایسكل هێزێكی دژ به ژینگه نییه، كه‌م تێچوو و ئامێرێكی ساكار و ساده‌یه، دیاره بنیاتی رێ و هاتوچۆی وڵاتانی خۆرئاوا و شه‌قامه‌كانیان، رێخۆشكه‌رن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی پایسكل بۆ سه‌ر شه‌قام و كه‌رتی كولتووری خۆرئاوا. له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتیش ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینرێت، به‌ڵام ره‌نگه پاڵنه‌ر و ره‌هه‌ند و مه‌وداكانی جیاواز بێت یان تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه بۆ پایسكل خۆی، جیاواز و دژبه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، به‌ڵام ناوكی پرۆسه‌كه دووباره به جیهانیبوونه‌وه‌ی پایسكله.
دووه‌م
گه‌ڕانه‌وه بۆ پایسكل
به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی دنیا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن تاك و كۆمه‌ڵ له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادا واز له لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پایسكل.
كۆمه‌ڵه‌ی پایسكلسواری له به‌ریتانیا پێی وایه ١٤ ملیۆن كه‌س له به‌ریتانیا به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری ئۆتۆمبێل و لێخوڕینی بن. دیاره حكوومه‌تیش وه‌ك ده‌زگایه‌ك بۆ له چوارچێوه‌دانی ره‌فتاری تاك، خه‌ڵك هان ده‌دات پایسكل باژۆن. ئه‌م دۆخه له فڕه‌نسایش ده‌بینرێت و یانه و ناوه‌نده‌كانی پایسكلسواری له گه‌شه و جووڵه‌ی به‌رده‌وامدان و بازنه‌ی چالاكییه‌كانیان فراوانتر و گه‌وره‌تر كردووه، ئه‌ندامانیان زیاتر بوون و زیاتر و باشتر خۆیان رێكخستووه. له ئه‌ڵمانیاش ئه‌م دیارده‌یه دووباره ده‌بێته‌وه.
دیاره پایسكلسواری خۆی له كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپیدا به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی جێگیره، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌م به‌هایه‌ی كۆنكرێتی و پته‌وتر كردووه. خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه زیاتر په‌رۆشن بۆ مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانی پایسكل وه‌ك ئامێرێكی گواستنه‌وه و وه‌رزشی به‌تایبه‌ت كه جیۆگرافیا و ژێرخانی گواستنه‌وه زۆر هاوكار و له‌بارن بۆ په‌نابردن بۆ پایسكل و تێكهڵابوونهوهی له‌گه‌ڵ سروشتدا.
سروشت لێره به‌مانای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه دیوارێك له نێوان خۆی و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی بنیات بنێت، چیتر پاس، میترۆ، شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ترام نه‌كات به ئه‌كته‌رێكی زاڵ و باڵاده‌ست له‌ناو رووبه‌ری گشتی و به‌سه‌ر پایسكلدا خاوه‌ن هه‌ژموون نه‌بن. بۆیه به‌ریتانیا وه‌ك حكوومه‌ت و خاوه‌ن بڕیار و دارایی، دوو ملیار و ٤٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ به كولتووركردنی زیاتری پایسكل ته‌رخان كردووه و ده‌یه‌وێ له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه دووباره پایسكل سه‌روه‌ر بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی به‌یه‌كه‌وه‌یان گرێ بداته‌وه و بۆشایی نێوانیان نه‌هێڵێت.
به‌شێكی ئه‌م بڕه پاره‌یه كه ٢٥٠ ملیۆن دۆلاره، بۆ داڕشتن و بنیاتنانی ژێرخانی شه‌قام و رێی هاتوچۆی پایسكلسوار ته‌رخان كراوه. لێره‌وه كۆرۆنا وه‌ك كه‌ناڵێك ده‌یه‌وێت پێوه‌ندی نێوان تاك و پایسكل ئاسایی بكاته‌وه. پاڵ به ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاوه بنێت بیر له پایسكل و ره‌فتاری تاك بكه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ر پایسكل و شێوه‌ی به‌كارهێنانی، رێ و سیستمی هاتوچۆ، بهجیهانیكردنهوه و مانیفێستكردنهوهی. مرۆڤی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه ته‌نیا چاوی ده‌جووڵێت و له‌ڕێی په‌نجه‌ی ده‌ستیه‌وه هه‌موو ئۆرگانه‌كانی تری جه‌سته‌ی وێران كردووه، جووڵه‌ی بایكۆت كردووه.
ئه‌م دۆخه تازه‌یه ده‌یه‌وێت له‌ڕێی پایسكله‌وه هه‌موو ئۆرگانه‌كان بخاته‌وه كاركردن، چیتر به ته‌نیا چاو و په‌نجه خۆیان به‌سه‌ر جه‌سته‌دا نه‌سه‌پێنن.