(١)
هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان به‌رگریكردن
گه‌ڕانه‌وه بۆ چیڕۆكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره و جه‌سته‌یه‌كی سیاسی رووبه‌ڕووی چه‌ند دۆخێكی تازه‌ی سیاسی و ستراتیجیمان ده‌كاته‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره هه‌ر به‌ته‌نیا بچووككردنه‌وه‌ی ستاتۆی سیاسی نییه! به‌ڵكو دۆخێكه كایه‌ی سایكۆلۆجی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ژێرخان، ئابووری، بازاڕ، به‌ها و كۆدهزگاكان به‌یه‌كه‌وه داده‌ڕمێن و ده‌كه‌ون.
بنه‌مای حوكمڕانی له باشووری كوردستاندا جه‌سته‌ی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستانه. دووانه‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسی، په‌یكه‌ری سیاسی، ده‌زگاكان، كارلێكه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی سیاسیی جیاوازن، به‌یه‌كتر ناچن! قه‌واره و چوارچێوه‌ی سیاسیی قووڵاییه‌كی ستراتیجی نه‌گۆڕی هه‌یه و ده‌مێنێته‌وه، داهاتووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت و درێژه‌ی پێ ده‌درێت. ڕاستییه‌كه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی ئۆكسجینی داڕشتنی به‌رنامه، خه‌ون، پرۆسه‌ی سیاسی هه‌موو نه‌ته‌وه و گرووپێكه. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نه‌ته‌وه بژیت و بمێنیته‌وه، ده‌بێت له‌ناو قهوارهێكی سیاسی‌دا بژیت، ده‌بێت قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له هه‌ناوی خۆیدا ببێت به هه‌ڵگری نه‌ته‌وه، دامه‌زراوه و كۆژانهكان.
به‌شێكی گه‌وره‌ی بێ ماڵی كورد، ماڵ به‌مانا سیاسییه‌كه‌ی نائاماده‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی بووه. هه‌موو بكه‌رێكی سیاسی له دنیادا به‌بێ قه‌واره‌ی سیاسی ده‌مرێت، داهاتوو و پرۆسه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات. بنه‌مای حوكمڕانی و ده‌سته‌بژێری سیاسی گۆڕاو و له جووڵه‌دایه، له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و هه‌ڵبژاردندا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و به‌ئاسانی ده‌ستكاری ده‌كرێت، شێوه و قه‌باره‌كه‌ی داده‌ڕێژرێته‌وه.
قه‌واره‌ی سیاسی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه كار ده‌كات، ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری لێ ده‌كرێت و ده‌پارێزرێت. قه‌واره‌ی سیاسی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كایه‌ی دپیلۆماسی له پێوه‌ندیدایه. دوانه‌ی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی قه‌واره سیاسییه‌كانیانه‌وه به پاڕادایمێكی تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن، یه‌كتر ده‌خوێننه‌وه و نرخ و به‌ها بۆ پێگه‌ی دیپلۆماسی یه‌كتر داده‌نێن. له فۆڕمی فیدراڵیبووندا ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان نوێنه‌رایه‌تی دوو دنیای ته‌واو جیاواز له یه‌كتر ده‌كه‌ن. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م جیاوازبوونه پاڵنه‌ر و بنه‌مای گه‌یشتنه به فیدراڵیزم و په‌نابردن بۆ فیدراڵیزم.
(٢)
هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
له شانۆی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌موو ئه‌كته‌رێك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. دیاره ریاڵیزمهكان زیاتر ئه‌و ئاڕگیۆمێنته به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به‌پێی ئه‌وه‌ی كه سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ناركیزم و له دۆخی ئاژاوه‌گێڕیدایه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رووی ده‌وڵه‌تیش نییه ئاسایش بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌ت و ئه‌كته‌ره‌كان دابین بكات و دڵنیایی و پارێزراوییان پێ ببه‌خشێت. ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كانی دنیا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ریان پۆلێن ده‌كه‌ن و كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمێك له پارێزراوترین و دیموكراسیترین شوێن و جیۆگرافیای جیهانیشدا بێت. هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی جیۆستراتیجی گه‌رم و پڕ له كێشه‌دایه. له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیدایه كه پڕه له قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی و مامه‌ڵه‌كردن.
رۆژگارێك حزب و بیرۆكراسیی به‌عس هه‌م رژێمه‌كه‌ی و هه‌میش چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی كردبوو به پاشكۆی مه‌زه‌و و ئایدۆلۆجیاكه‌ی. ده‌كرێت بڵێین ململانێی مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی به دامه‌زراوه‌یی كردبوو. دراوسێكانی هه‌رێم به‌زمانی تر و شێوه‌ی تر ململانێكانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا به دامه‌زراوه‌یی و فه‌رمی كردبوو. له بنه‌ڕه‌تدا ململانێكانیان تێكه‌ڵ كردبوو به ململانێ بۆ مانه‌وه و پاراستنی قه‌واره. هه‌م توركیا و هه‌میش ئێران ته‌نانه‌ت به‌عسیش هه‌رێمی كوردستانیان به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر قه‌واره‌كانیان داده‌نا.
دیاره دۆخ و تێڕوانینه‌كه ته‌واو گوزارشتی له‌وه ده‌كرد كه وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێم كوردستان له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ئامانج و پڕۆژه‌ی سیاسی‌یان لاواز كردن، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمه ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێ بدات. لێره‌وه روون و ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و پووكانه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر هێزێكی گه‌وره‌تر و به‌هاكانی ناو سیستمی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگریی لێ نه‌كات و نه‌یپارێزێت. به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان هه‌م له‌ڕووی سه‌ربازی و هه‌میش له‌ڕووی جیۆپۆله‌تیك ناهاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی.
(٣)
هه‌رێمی كوردستان؛ قووڵایی ستراتیجی بۆ پارچه‌كانی تر
شێوازی له‌دایكبوونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له گۆڕان، پێشهات و رووداوه‌كانی دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و رووخانی دیواری به‌رلین و گۆڕانی سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی له جووتجهمسهرییهوه بۆ تاكجهمسهرییهوه دێت. عێراق له كوێت ده‌دۆڕێت و ده‌رده‌كرێت. رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمان و چه‌مكی ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ فراوانتر ده‌بێت. له‌م دۆخه هه‌رێمی كوردستان دێته كایه‌وه. دیزاینكردنی هه‌رێم وه‌ك دیفاكتۆ، قووڵاییه‌كه‌ی له گۆڕانی دنیاوه هات. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به تاكه جه‌مسه‌ر و بڕیار ده‌دات و دنیا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌رێم له 30 ساڵی رابردوودا هه‌م وه‌ك (دیفاكتۆ) و هه‌میش له دوای رووخانی به‌عس و ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه‌وه وه‌ك (دی جور) وه‌ك قووڵایی ستراتیجی بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان ناسراوه. به‌تایبه‌ت كاتێك له ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ ددانی پێدا ده‌نرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئه‌م شێوه له فیدڕاڵیبوونه بۆ هه‌رێم ده‌كرێ ببێت به ناوك و ناوه‌ند بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستان، به‌تایبه‌ت كاتێك له‌ڕووی جیۆگرافیای سیاسییه‌وه له‌پاڵ یه‌كترن و زۆر له یه‌كتر دوور نین و هیچ به‌ربه‌ست و دیوارێكی جیۆگرافی له یه‌كتریان جیا ناكاته‌وه. ده‌كرێت وه‌ك ناوه‌ندی ئاڵۆگۆڕكردنی پڕۆژه‌ی سیاسی و به‌رهه‌می كولتووری و زمان و چه‌ندان كایه‌ی تر لێی بڕوانرێت، له‌بری ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێكشكاندنی بۆ بكرێت. به‌بێ قه‌واره‌ی سیاسی، هه‌رێم به‌ره‌و دۆخێك ده‌چێت زۆر ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ ده‌بێت جارێكی تر ده‌رفه‌تی هه‌ستانه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی پێ بدرێت.