(١)
هه‌ولێر چۆن ده‌بینرێت!
هه‌موو شار، ناوچه و یه‌كه‌یه‌كی جیۆگرافی له‌ڕێی ناسنامه و بڕانده‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه و خۆی به دنیا پێشان ده‌دات. پاریس پڕه له جوانی، رۆمانسییه‌ت و عه‌شق! ئیستانبوڵ دڵڕفێن و دڵگیره وه‌ك چۆن ئورهان پاموك به‌رده‌وام له‌ڕێی رۆمان و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیه‌وه جوانییه‌كانی ئه‌و شاره، ناسنامه‌كه‌ی بۆ گه‌لانی دنیا ده‌گوازێته‌وه و په‌خش ده‌كات. هه‌موو شارێك خاوه‌ن زمان، سیمبۆل و رابردووی تایبه‌ته.
دیاره كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا له دایك ده‌بێت و به‌دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، سیما، تایبه‌تمه‌ندی و ناسنامه‌ی شار، یادگاری و ده‌ركه‌وتن و میراته كولتوورییه‌كانی ده‌گۆڕێت! ناسنامه لێره واته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و ناونان و نازناوه دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه پێی ده‌ناسرێت. نازناوی زاڵ بۆ هه‌ولێر ماست و حه‌یران و میواندۆستی و پێكه‌وه‌بوونه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. شاره‌كانی تری كوردستانیش پڕن له جوانی، پڕن له یاده‌وه‌ری و نازناو و جوامێری! گفتوگۆی ئێسته‌ی ئێمه له‌باره‌ی هه‌ولێره.
دیاره ئه‌م گفتوگۆیه له‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ كۆرۆنا چڕتر له‌م شاره ئاماده‌یه و ده‌جووڵێت. هه‌ولێر وه‌ك شار له جووڵه نه‌كه‌وتووه و ئێسته پڕه له به‌رده‌وامێتی و زاڵبوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دو‌ژمنێك كه به‌چاو نابینرێت و هه‌ستی پێ ناكرێت. دو‌ژمنێك كه نه دانوستانی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نه له ماناكانی گفتوگۆش تێده‌گات. دوژمنێكی بایه‌لۆجییه و ده‌یه‌وێ به‌ناو هه‌مووماندا تێپه‌ڕێت به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌چه‌ڵه‌ك و شار و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زه‌و و پاشخانی كولتووری، دێته ناو دڵی هه‌موو شارێكه‌وه و داگیری بكات. ئه‌م پێشهاته بۆ هه‌ولێر تازه نییه! ئه‌مڕۆ زۆرینه شاره زیندووه‌كانی دنیا ئه‌م فۆڕمه له جه‌نگه‌یان له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا كردووه، تێكیانشكاندووه، به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوونه. هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌رچۆنێك ببینرێت له‌كۆتادا به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌وێت! كۆرۆنا وه‌ك ڤایرۆس ده‌بێت به به‌شێك له یادگه‌ی شاره‌كه، ده‌بێت به رابردوو و مێژوو.
(٢)
ده‌مامك و ده‌سه‌ڵات
له رۆژگارێكدا ده‌ژین رۆژ دوای رۆژ پرۆسه‌ی حوكمڕانی سه‌خت، دژوار و ئاڵۆز ده‌بێت. گۆڕانی شێوه‌ی ژیان، بیركردنه‌وه‌ی تاك، قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێی نێوان گرووپه جیاوازه‌كان، گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی خزمه‌تگوزاری و چێژ، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌یشتن به‌زانیاری و مه‌عریفه به‌ئاسانی بنه‌مای ئاڵۆزبوونی حوكمڕانین له دنیای ئه‌مڕۆدا. ئه‌م دۆخه دیارده‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه ده‌كرێت ناوی بنێین قه‌یرانی نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات، دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات. مرۆڤی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر پانتاییه‌كی دنیا بێت، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا سیاسییه‌كاندا له پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌دایه. دیاره بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پاڵنانی تاك به‌ره‌و ماڵه‌وه چوارچێوه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی فراوانتر كردووه. به‌گشتی ئه‌مڕۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تێك داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات ده‌مامك ببه‌ستن! مانیفێتسۆی ئه‌وه ده‌كات له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و كه‌متر له شوێنه گشتییه‌كان ئاماده‌بن، ده‌سته‌كان به‌باشی بشۆرێن و دوور بكه‌نه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ و گردبوونه‌وه.
ده‌سه‌ڵات له دنیای ئێمه‌دا هه‌مان داواكاری و خواستی هه‌یه. ئێمه ئه‌مڕۆ به‌دۆخێكدا تێده‌په‌ڕین به‌تایبه‌ت پانتاییه‌كی وه‌ك هه‌ولێر پێویست ده‌كات له‌رێی ده‌مامكه‌وه دووباره خۆمان پێناسه بكه‌ینه‌وه. ده‌مامك وه‌ك میكانیزمێك بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روه‌رییه‌كانی جه‌سته و پاراستنی كیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ده‌مامك وه‌ك رێیه‌ك بۆ فۆڕمه‌ڵه‌كردنی هێزێكی به كۆمه‌ڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و مانه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی ده‌مامك خۆی له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له هێزێكی تازه، توانای تازه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بایۆلۆجی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه وه‌ك سوبجێكتی ئۆتۆنۆم و عه‌قڵانی.
(٣)
جه‌نگێك كه هه‌موومان ده‌بێت بیكه‌ین!
شار به‌ته‌نیا سپه‌یسێك نییه بۆ ژیان و به‌رده‌وامبوون له‌ناویدا. شار له‌ڕێی دانیشتووانی به‌رهه‌م دێته‌وه و ده‌پارێزرێت. هه‌ولێر ئه‌مڕۆ وه‌ك شار پێویستی به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه! نه‌هێڵرێت له‌رێی ده‌سه‌ڵاتی ڤایرۆسه‌وه بكه‌وێت و لاواز ده‌ربكه‌وێت. ئه‌م جه‌نگه ده‌بێت هه‌موومان بیكه‌ین! وه‌ك چۆن تۆماس هۆبس دۆخی سروشتی وا وێنا ده‌كات كه مرۆڤ گورگی مرۆڤ بێت، ده‌كرێت ئێمه كۆرۆنا وه‌ك زینده‌وه‌رێكی نه‌بینراو وه‌ك گورگی مرۆڤ وێنا بكه‌ین، لێره‌وه ئه‌رك و رۆڵی دانیشتوو و هاووڵاتی شار ده‌گۆڕێت و شێوه و جۆری تر وه‌رده‌گرێت. ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هێزێكدا له جه‌نگداین، له‌گه‌ڵ نه‌یارێك رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه كه نه له ڕووی كاته‌وه و نه له ڕووی شوێنه‌وه‌ش نادیاره و نائامادایه و نه‌بینراوه، به‌ڵام به‌دوامانه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت بمانكات به نیچێر و خۆراك. كۆرۆنا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كار ده‌كات و له هه‌موو شوێنێك ئاماده‌یی هه‌یه، وه‌ك چۆن میشێل فۆكۆ وه‌ها وێنای ده‌سه‌ڵات ده‌كات كه پارچه پارچه‌یه و له هه‌موو رووبه‌ره‌كاندایه. له قوتابخانه، گرتووخانه، نه‌خۆشخانه، شێتخانه، شه‌قام و ده‌زگانی تر، پێ ده‌چێت كۆرۆناش به‌هه‌مان لۆجیك كار بكات و خۆی رێكبخات!.
دۆخێكی له‌مجۆره جارێكی تر جه‌نگی ئێمه ده‌كات به جه‌نگێكی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه! له جه‌نگێكی تاكه‌كه‌سییه‌وه ده‌بێت به جه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵ و به‌ده‌سته؛ جه‌نگێك سه‌رجه‌ممان به‌یه‌ك ریتم، زمان و ئامراز ئاماده ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی و رووخاندنی توانا شاراوه و دیاره‌كانی. هه‌ولێر وه‌ك زۆر له شاره‌كانی تری دنیا، وه‌ك زۆر له ناوه‌ند و میتڕۆپۆلیتانه‌كانی تری دنیا ئه‌و جه‌نگه به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌یباته‌وه. چركه‌ساتی جه‌نگ تێده‌په‌ڕێنێت و چالاكی و رووداوه‌كانی ناوی ئاسایی ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی سروشتی خۆیان. ئه‌وه‌ی كه گرنگه و بووه به ئه‌رك له‌سه‌رمان، ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له یه‌كتر، تا زیاتر ده‌مامك ببه‌ستین جه‌نگاوه‌ری باش ده‌بین، زووتر ده‌یبه‌ینه‌وه و هه‌ولێر جوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت.