(١)
فڕه‌نسا وه‌ك یاده‌وه‌ری
فڕه‌نسا ئێسته هێزێكه به‌دوای گه‌ڕانه‌وه، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیك و پێگه و میراتهكهیدا ده‌گه‌ڕێت. سه‌رده‌مێك فڕه‌نسا هێز و ئه‌كته‌رێكی گه‌وره، خاوه‌ن بڕیار، هه‌ژموون و باڵاده‌ستی بوو، خاوه‌ن جیۆگرافیا و كۆلۆنی تایبه‌ت به‌خۆی بوو به‌تایبه‌ت له دنیای خۆرهه‌ڵات و به‌شێك له كیشوه‌ری ئه‌فریقا. دیاره رۆژگارێك فڕه‌نسا رۆڵی بینیوه له دابه‌شكردنی جیۆگرافیای سیاسی، دیزاینكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا! ئه‌مه ساته‌وه‌ختێكه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه دێته كایه‌وه كاتێك فڕه‌نسییه‌كان له‌رێی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆتهوه قووڵایی ستراتیجی خۆیان وه‌ك كۆڵۆنیالێك ده‌سه‌پێنن، هێزی كولتووری و فه‌رهه‌نگی خۆیان له به‌شێك له دنیای خۆرهه‌ڵاتدا جێگیر ده‌كه‌ن.
فڕه‌نسییه‌كان به‌گشتی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا ئه‌كته‌ری هه‌ره زاڵ و خاوه‌ن قورسایی و ستراتیجی بوون له‌ناو سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیدا! دیاره ئه‌م پێگه‌یه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رووداوه‌وه له دایك بووبوو به‌تایبه‌ت كاتێك شۆڕشی فڕه‌نسی به‌رپا ده‌بێت و مێژوو خۆی ده‌بێت به دوو قۆناغ و سه‌رده‌م، دواتر گه‌یشتنی فڕه‌نسییه‌كان به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و میسر و چه‌ندان شوێن و جیۆگرافیای تر. دیاره دواتر ئه‌م وێنه‌یه‌ی فڕه‌نسا ده‌گۆڕێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، رۆڵ و ئاماده‌بوونی فڕه‌نسا ده‌بێت به رۆڵێكی سیمبۆلی! له‌دوای كۆتاهاتنی جه‌نگی سارده‌وه، فڕه‌نسا وه‌ك یاده‌وه‌ری ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌بینرێت. یاده‌وه‌ری به‌مانای ئه‌وه‌ی رۆڵی راسته‌قینه له ده‌ست بده‌یت و ته‌نیا وه‌ك وێنه و رابردوو بمێنیته‌وه و ببینرێیت.
ئه‌مڕۆ فڕه‌نسا بیر له فۆڕمێكی تری پێوه‌ندیی و رۆڵ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك هێزه گه‌وره‌كانی وه‌ك رووسیای فیدراڵ و كۆماری چینی میلی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌بن و بگه‌ڕێنه‌وه، ململانێ بكه‌ن و ببن به خاوه‌ن جیۆپۆله‌تیكی تازه. ئه‌مڕۆ فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ ده‌ستكاری ئه‌و وێنه كلاسیكییه‌كه‌ی خۆی بكات و بگه‌ڕێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه به‌شێوه‌ی نه‌رم، به‌شێوه‌ی تر و رێی تر.
(٢)
عێراق و سووریا؛ كامیان ده‌بێت به ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه
فڕه‌نسا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت به‌كام ده‌رگادا بگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات و دووباره ئاماده بێته‌وه. هه‌ر له عێراقه‌وه تا ده‌گاته سووریا و لبنان، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له‌م یه‌كانه تایبه‌تمه‌ندی، وێنه‌ی مێژوویی، جیۆپۆله‌تیك و رابردووی خۆی هه‌یه. عێراق له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه به‌ر به‌ریتانیا ده‌كه‌وێت، سووریا و لبنان ده‌بن به كۆلۆنی فڕه‌نسییه‌كان. دیاره كولتووری كۆلۆنی به‌ریتانی و فڕه‌نسییه‌كان له یه‌كتر جیاوازن، ژێرخان و مۆدێڵی حوكمڕانی و بنه‌مای و به‌ڕێوه‌بردن و ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانی و فڕه‌نسییه‌كان به‌ته‌واوی ناچوونییهك و دابڕاون. ده‌وڵه‌تی عێراق و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌بێت به به‌رهه‌می به‌ریتانییه‌كان. ئێسته و له‌دوای سه‌ده‌یه‌ك له‌م رووداوانه و عێراق وه‌ك كێڵگه‌یه‌كی سیاسی به‌ریتانی و دواتریش ئه‌مه‌ریكی، پێ ده‌چێت سه‌خت بێت بۆ فڕه‌نسییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات له‌ڕێیه‌وه. دیاره سووریا و لبنان كێڵگه‌ی راسته‌قینه، له‌بار و گونجاوی كاركردنی فڕه‌نسایه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن رابردوو و مێژوو و یاده‌وه‌ری نێوان كۆلۆنیا و كۆلۆنیكراو.
ئه‌م شێوه له پێوه‌ندییه‌ش له سووریا به‌چڕی و به فراوانی ده‌بینرێت به‌تایبه‌ت له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و دابه‌شبوونی جه‌مسه‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سووریا، رێش بۆ فڕه‌نسا خۆش ده‌كات به خێرایی و به‌ئاسانی بگه‌ڕێته‌وه و پێوه‌ندی به كۆنه كۆڵۆنیالهكهی بكاته‌وه. فڕه‌نسا ئێسته له سووریا ئاماده‌یه و خاوه‌ن كارنامه‌ی سیاسییه! له لبنان ئاماده‌یه و هێزی سیمبۆلی و نه‌رمی خۆی خستووه‌ته‌كار. لێره‌وه وێنه‌یه‌ك سه‌روه‌ر و باڵاده‌ست ده‌بێت! وێنه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌ڕێی سووریا و لبنانه‌وه. پێ ده‌چێت عێراق پاسیڤ بێت و نه‌توانێ ئه‌و ئامانجه‌ی فڕه‌نسییه‌كان بپێكێت، به‌ڵام سووریا و لبنان رووبه‌رێكی كراوه‌ن و فڕه‌نسییه‌كان له‌ڕێیه‌وه ده‌كشێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(٣)
توركیا وه‌ك ركابه‌ر
توركیا وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی ده‌یه‌وێ وه‌ك نه‌یارێك له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیجی فڕه‌نسییه‌كان خۆی ده‌ربخات. ئه‌م دید و هاوكێشه‌یه له‌وه دێت هه‌ردوو وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سووریا سنوور، پێگه و هاوبه‌شه‌كانیان زیاد و فراوان بكه‌ن. سووریا بۆ فڕه‌نسا گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات به كه‌ناڵی گه‌ڕانه‌وه و زیندووبوونه‌وه، بۆ توركیاش گرنگه چونكه سنووری هاوبه‌ش، خه‌ڵكی هاوبه‌ش، مێژووی هاوبه‌ش و چیڕۆكی هاوبه‌شیان له‌نێواندا هه‌یه و له‌ڕووی جیۆگرافیشهوه زۆر له یه‌كتره‌وه نزیكن و له‌گه‌ڵ یه‌كتردان. فڕه‌نسا توركیا به ركابه‌ر و هێزێكی سه‌ركێش وێنا ده‌كات، سه‌ركێش به‌و مانایه‌ی توركیا جیۆپۆله‌تیكی خۆی له‌سه‌ر حیسابی فڕه‌نسییه‌كان فراوان ده‌كات و گه‌شه‌ی پێ ده‌دات، به‌تایبه‌ت كاتێك هه‌ردوو وڵات سه‌رباز و سوپا و هێزیان له سووریادا ئاماده‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان پاڵپشتی و پشتگیری جه‌مسه‌رێكی ناو ململانێكانی سووریا ده‌كه‌ن و كۆمه‌كی ده‌كه‌ن. پێ ده‌چێت كرۆكی هاوكێشه‌كه ئه‌وه بێت كه فڕه‌نسا وا به‌ئاسانی ده‌رفه‌تی فراوانخوازی و رۆڵی هه‌رێمی زیاتر به توركیا نه‌دات، چونكه پێ ده‌چێت كشانی توركیا زیاتر له پانتایی عێراق و سووریا و فه‌له‌ستین بێت، به‌مه‌ش ستراتیج و ئامانجه جیۆسیاسییه‌كانی فڕه‌نسا بچووك و بێ بایه‌خ بكات.
به‌شێكی تری ئه‌م ململانێیه له‌سه‌ر پێگه و رۆڵه له هه‌ناوی دیارده‌ی به‌رهه‌مهێنانی رادیكاڵیزم و پاڵپشتیكردنه له هێزه فهندهمێنتهڵیسته ئیسلامییه‌كان كه زیاتر توركیای پێ پێناسه ده‌كرێ و ده‌خوێنرێته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی داعشدا ده‌گاته لووتكه، به‌تایبه‌ت كاتێك توركیا ده‌بێت به خاڵی تڕانزێت بۆ گواستنه‌وه‌ی دیارده‌ی رادیكاڵیزم له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا و فڕه‌نسا و له‌وێشه‌وه هێرشكردنه سه‌ر میرات و سیمبۆلی فڕه‌نسییه‌كان و مۆدێرنه‌ی فڕه‌نسی.