یەکەم/ مانه‌وه له‌رێی فیلمه‌وه
ئێرانییه‌كان و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر، ده‌مێكه خه‌ریكی مانه‌وه و به‌رگری له خۆكردنن له‌رێی فیلمه‌وه. راستییه‌كه‌ی فیلم و پیشه‌سازی سینه‌ما و دراما، گه‌وره‌ترین ره‌گه‌زی هێزی نه‌رمی ئه‌مڕۆی دنیا و كایه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن. هێزی نه‌رم كه‌م تێچووه، خێراتر و كاریگه‌رتره.
ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی چه‌ندان فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له پاشه‌كشه و به‌رگریدایه. به‌ڵام ئێران ئه‌و وێنه‌یه ده‌شارێته‌وه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م وێنه‌یه وا دابڕێژێته‌وه كه ئێران له هێرش و هه‌ستانه‌وه‌دایه. دیاره ئامێری بنه‌ڕه‌تی بۆ داتاشین و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه فیلم و سینه‌ما و سه‌رچاوه‌كانی تری هێزی نه‌رمه.
ئێران به‌هه‌موو هه‌وڵ و توانا و نرخێكهوه ده‌یه‌وێ وا پێشانی بدات كه هێزێكه ده‌یه‌وێت بكشێت و به‌رده‌وام بێت و زیندوو بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له كاتی قه‌یران و قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ستراتیجه‌ی زاڵ ده‌كات و گه‌وره ده‌كات.
ئه‌م ستراتیجه ده‌یه‌وێ وا گفتوگۆ بكات كه كۆماری ئیسلامیی ئێران زیندووه و له‌ڕووی سیاسی و جیۆسیاسی و رۆڵه‌وه نامرێت و خاوه‌ن بڕیاره. به‌گشتی ناوهڕۆك و سیناریۆی فیلمه‌كان پڕن له زمانی سیمبۆلی و زمانی ئاشكرا و وێنه‌ی سینه‌مایی كه گوزارشتێكی قووڵ له بهئیمپڕاتۆربوونی ئێران و مه‌زه‌وی شیعه و شیعه‌گه‌رایی و هه‌ژموونه‌كه‌ی ده‌كات، سیاسه‌تێكی كولتووری و فه‌رهه‌نگی قووڵیش له پشت ئه‌م فیلمانهوهیه و ده‌یجووڵێنێت.
به‌كورتی، ئێسته خه‌می گه‌وره‌ی ئێران خه‌می به‌بازاڕكردنی وێنه‌یه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵكشانی سیاسییانه و جیۆپۆڵهتیكییانهی سه‌رمایه ره‌مزییه‌كانی ئێران بكات، وا په‌یامه‌كان بنێرێت كه ئێران جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی بڕیار و ناوه‌ندی ژماره یه‌كی بڕیاردانه له ناو سیستمی هه‌رێمی ناوچه‌كه‌دا و ئه‌و رۆڵ و پێگه سیاسی و جیۆسیسییهكان دابه‌ش ده‌كاته‌وه.
دووه‌م/ داعش و دنیای ئێران
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام/داعش ده‌بێت به ده‌رفه‌ت، ده‌رگا و هه‌ل بۆ ئێران تا خێراتر بێته ژووره‌وه و خۆی به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بكات به تایبه‌ت له عێراقدا. دیاره ئێران له دوای رووخانی رژێمی تۆتالیتاری به‌عس و سه‌دام حوسێنه‌وه له ٢٠٠٣دا، به فراوانی و به‌شێوه‌ی ره‌ق و هێزه‌وه ئاماده ده‌بێت له عێراقدا. له‌سه‌ر ئاستی پارته سیاسیی و رێكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر، خۆی رێكده‌خات و تێكه‌ڵ به جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ده‌بێت. دامه‌زراوه سیاسیی و یاساییه‌كان، ناوه‌نده‌كانی میدیا و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی تری بڕیاردان به‌ته‌واوی به مه‌زه‌وی ده‌كات و ده‌یخاته ژێر هه‌ژموون و بڕیار و فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
ئه‌م شێوه كاركردنه‌ی ئێران له عێراق، به دامه‌زراوه‌یی و یاسایی ده‌بێت و رهگوڕیشه دروست ده‌كات و بنیات ده‌نێت، به‌ڵام له دوای هاتنی داعش و دروستبوونی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ی ئێران زۆر زیاتر و چڕتر ده‌بێته‌وه. ده‌بێت به كشانێكی قووڵ و فرهڕههند. كشان به‌شێوه‌ی ره‌ق، به‌شێوه‌ی نه‌رم.
مه‌به‌ست له شێوه‌ی نه‌رم، له‌ڕێی فیلم و سینه‌ما و كۆده هونه‌ری و سیمبۆلییهكانهوهیه. ئه‌م شێوه له هه‌ژموونه‌ی ئێران كاتێك خۆی چڕتر ده‌كاته‌وه، كاتێك ناتوانێ به‌شێوه‌ی ره‌ق و هێز بگات به ئامانج و ستراتیجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی.
سێیه‌م/ هیلالی شیعی له‌ڕێی فیلمه‌وه، ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كان
یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌ی هیلالی شیعی، تێپه‌ڕینه به هه‌رێمی كوردستان و دواتر گه‌یشتن به سووریا و ناوچه‌كانی تر. هیلالی شیعی یه‌كێك له خه‌یاڵ و خه‌ونه هه‌ره قووڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له ناوچه‌كه و له‌ناو سیستمی هه‌رێمی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م پڕۆژه جیۆسیاسی و جیۆمهزهوییهی ئێران ده‌یه‌وێت له چه‌ندان ئاستی جۆراوجۆره‌وه گفتوگۆ بكات و خۆی بسه‌پێنێت. به چه‌ندان جیۆگرافیای سیاسی جیاواز و سه‌روه‌ری وڵاتان و كولتووری نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت و خۆی ئاراسته ده‌كات. هه‌ر له كۆماری عێراقه‌وه تا ده‌گاته سووریا و لبنان و چه‌ند رووبه‌ر و ناوچه‌یه‌كی تره‌وه.
دیاره ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یه‌وێ به هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام ساده و ئاسان نابێت به‌تایبه‌ت كاتێك كه هیچ مه‌ودایه‌كی بۆ ناهێڵرێته‌وه. ئێران لێره‌وه ناچاره به‌ڕێی نه‌رم و فیلم، وێنه‌یه‌ك بكێشێت گوایه هه‌ولێر ده‌كات به به‌شێكی زیندوو له‌و پڕۆژه‌یه و ده‌یكات به ئه‌ڵقه‌یه‌ك له زنجیره یه‌كه جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی هیلالی شیعی.
ئه‌م په‌یامه له رێی ئه‌م فیلمه‌وه ده‌نێرێت كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا بڵاو ده‌بێته‌وه، تێما و سیناریۆی فیلمه‌كه‌ش به كورتی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی سیاسی و ناوه‌ندی بڕیار له چركه‌ساتی سه‌ره‌تادا، كۆماری ئیسلامیی ئێران پاراستوویه‌تی و رێگری له كه‌وتن و داگیركردن و هه‌رسهێنانی كردووه، له‌ڕێی هێزی ره‌قه‌وه به‌رگری لێ كردووه و به‌ر له وڵاتانی تر و هێزه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتی و ئه‌وروپا، هاوكاری كردووه و نه‌یهێشتووه داعش لێی نزیك بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه وێنه‌یه‌كی ته‌واو ناڕاسته و هه‌وڵێكه بۆ گه‌وره‌كردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی هه‌رێمی كوردستان، وێناكردنی هه‌ولێر وه‌ك قووڵایی ستراتیجی پڕۆژه‌ی هیلالی شیعی كه له بنه‌ڕه‌تدا ته‌واوی چیڕۆكه‌كه شتێكی تره و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه سێ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون له پاراستنی هه‌ولێر.