یه‌كه‌م/ جووڵه له‌ڕێی ڤاكسینه‌وه
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆماری میلی چین، سه‌ره‌تا وه‌ك قه‌یران ده‌ركه‌وت، دواتر بوو به هه‌ڕه‌شه، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش، بۆ مانه‌وه و قه‌واره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. له هه‌ناوی ئه‌م كرده‌یه‌دا، دیارده‌یه‌كی شاراوه و نه‌بینراو هه‌یه و هه‌ستی پێ ناكرێت، ئه‌ویش گۆڕینی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌وه بۆ ده‌رفه‌ت.
چین وا بیر له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌كاته‌وه كه ده‌كرێت كۆرۆنا به ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نه‌بێت، به‌ڵكو ببێت به ده‌رفه‌تیش و بیگۆڕێت بۆ له‌ڕێی تایبه‌ت و میكانیزمی نه‌رمه‌وه. ئه‌م دۆخه وه‌هایه كه چین ڤاكسین و یارمه‌تی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی به وڵاتانی تر بدات، تا ئاسانتر بچێته ژووره‌وه و ئاسانتر سه‌رنجی ئه‌كته‌ره‌كان بۆ لای خۆی رابكێشێت. به‌تایبه‌ت له‌و جیۆگرافیا سیاسییانه‌ی چین ده‌یه‌وێت به خێرایی بچێته ژووره‌وه.
دیاره عێراق كایه‌كی بیرلێكراوه و به‌رنامه بۆدانراوه له‌لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه، له‌منزیكانه‌دا كۆماری میلی چین ٥٠ هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی دژی كۆرۆنا پێشكه‌ش به عێراق ده‌كات وه‌ك هاوكاری و كۆمه‌ك، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا ئه‌م شێوه له هاوكاری پڕه له مانا و په‌یامی تازه و یه‌كێك له مانا ساده‌كانیش پرسی نزیكبوونه‌وه‌یه له عێراق و هاتنه ژووره‌وه و مانه‌وه‌یه له‌و وڵاته‌دا. هاتنه ژووره‌وه به‌شێوه‌ی ره‌ق و سه‌رباز و سوپا نا، به‌شێوه‌ی نه‌رم و واتایی و سیمبۆلی، وه‌ك ئه‌و مۆدێله‌ی چینییه‌كان پێی ناسراون و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ده‌زانین ئه‌مه یه‌كه‌م هاوكاری و كۆمه‌كی چین نییه بۆ عێراقییه‌كان. پێشتر به‌ڕێی تر، به‌ناو و ناوه‌ڕۆكی تر، چینییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له پێوه‌ندیدا بوون، به‌ناوی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌وه. پێشتر تیمی پزیشكی و شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی، نه‌خشه‌دانان و پلانی نیشتمانی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه و پرۆسه‌ی دانانی تاقیگه و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی پشكنین، ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسه‌كه و ده‌مامك و كه‌ره‌سته و جلی خۆپارێزی و چه‌ندان بواری تر وه‌ك یارمه‌تی له‌لایه‌ن چینه‌وه پێشكه‌ش به عێراق كراوه.
دووه‌م/ هاتنه ژووره‌وه له‌ڕێی قه‌رزه‌وه
ساڵانێكه چین به‌وه ناسراوه كه قه‌رز به وڵاتانی تر ده‌به‌خشێت. پێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه سیاسی و ئابوورییه بۆ ئه‌وه بێت چین وه‌ك سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی جیهانی، بیر له هه‌ژموون و باڵایی و ناوه‌ندبوون بكاته‌وه، به‌ڵام به زمانی ئابووری و قه‌رز. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، چین به جۆرێكی تر بیر له قه‌رز و ناوه‌ڕۆك و داهاتوو و ستراتیجه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه. قه‌رز بۆ راكێشانی ئه‌وانی تر، قه‌رز وه‌ك ته‌ڵه و فێڵ بۆ له خشته‌بردنی وڵاتان. ئه‌م سه‌رنجه به ته‌نیا سه‌رنجێكی تاكه‌كه‌سی خۆم نییه، به‌ڵكو له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، قه‌رزی چینی وه‌ك ته‌ڵه تیۆریزه‌كراو پێشان دراوه، سیستمی چه‌مكی و فكرییان بۆ داڕشتووه. دیارده‌كه به‌گشتی ناونراوه به دیپلۆماسی و ته‌ڵه‌ی قه‌رز.
كۆماری میلی چین له‌م دوو ده‌یه‌ی دوایدا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت ناسنامه‌یه‌كی تازه له سیاسه‌ت و ستراتیجی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه دابڕێژێت و بنیات‌بنێت. به‌شێك له ته‌كتیك و مۆدێلی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ستكاری بكات و گۆڕانی به‌سه‌ردا بێنێت، به‌ڵام چۆن و به چ رێیه‌ك؟.
ئه‌م پرسیارانه ده‌سته‌بژێری سیاسیی چین خۆیشیان له‌م دوو ده‌یه به‌دوای بنه‌ما تیۆرییه‌كانیه‌وه‌ن. دواتر وێنه‌یه‌ك فۆڕمه‌ڵه ده‌بێت بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین كه ئه‌م وڵاته له‌رێی مۆدێلی قه‌رزی چینی و ئابووری چینی، خۆی به‌سه‌ر هه‌ندێك له یه‌كه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زاڵ بكات و خۆی بخزێنێته ناوییه‌وه، به‌تایبه‌ت عێراق و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تر.
ئه‌مڕۆ چین چه‌ندان رێككه‌وتنی ئابووری، له بواری وزه و نه‌وت، پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان و بواری تری له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به‌چڕی خۆی بكات به به‌شێك له ئابووری و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
سێیه‌م/ عێراق پاروویه‌كی قورس بۆ چین
سه‌رباری هه‌موو جووڵه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی چین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق، هێشتا سه‌خته چین به‌سه‌ر جیۆپۆڵه‌تیكی ناوچه‌كه‌دا زاڵ بێت و بلۆكێكی كۆنكریتی له ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ببات، به‌تایبه‌ت له ژینگه و مه‌یدانێكی وه‌ك عێراق كه پڕه له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
چینییه‌كان به‌رنامه‌ڕێژی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به فراوانترین رووبه‌ری جیۆپۆڵه‌تیك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌رێی پڕۆژه‌ی ئابووری و قه‌رز و پڕۆژه‌ی رێی ئاوریشمه‌وه.
ئه‌م كه‌ره‌ستانه ئاسانتر چین ده‌گه‌یه‌نێت به ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كاتێك ناوه‌كه‌ی نه‌رم و ناسیاسییانه ده‌رده‌كه‌وێت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی پڕ له كارنامه‌ی سیاسی و ستراتیجی سیاسی. ئه‌م ستراتیجه له رووبه‌رێكی وه‌ك عێراقدا وه‌ها به‌گه‌ڕ ده‌خرێت كه چین وه‌ك زلهێز و خاوه‌ن ئابووری، ده‌یه‌وێ وه‌به‌رهێنان بكات و پڕۆژه‌ی ئاوادانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ناوچه تێكشكاو و رووخاوه‌كانی هه‌یه.
چین وه‌ك مۆدێلی پیشه‌سازی هاوچه‌رخ و داهێنان و ته‌كنه‌لۆجیای تازه و كارخانه و به‌رهه‌مهێنانی تازه. ئه‌م سه‌ردێڕ و دروشمانه‌ی چین ئابووری و دیپلۆماسین، به‌ڵام ره‌هه‌نده سیاسییه‌كانی قبووڵكراو و جێی په‌سه‌ندكردن نین به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه له ناوچه‌یه‌كی وه‌ك عێراق، كه ئه‌مه‌ریكا هێشتا به گۆڕه‌پان و یه‌كه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی خۆی دایده‌نێت و رێی چوونه ژووره‌وه به‌هه‌موو ئه‌كته‌ر و هێزێكی تازه نادات.
به‌كورتی: عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت و مه‌یدانی ململانێ، پاروویه‌كی وا ئاسان و ساده نابێت بۆ چینییه‌كان و قووتدانی پڕه له ئالنگاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه.