په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
مێژووی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره مێژوویییه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆربوون. ئه‌وكاته‌ی توركیا له شێوه‌ی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی له ناوچه‌كه‌دا ئاماده بوو و فڕه‌نساش وه‌ك جمهورییه‌ت، دیاره له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌یه‌وێت ڕیفۆرم بكات و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابڕێژێته‌وه. دواتر به‌شێك له سوڵتانه عوسمانییه‌كان كاریگه‌ر ده‌بن به مۆدێلی فڕه‌نسایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و بابه‌تی ده‌ستووری مه‌ده‌نی و ڕیفۆرمی بیرۆكراتی و سه‌ربازی و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی پایه‌كانی سوپا و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و مه‌عریفه‌ی فڕه‌نسی به‌گشتی.
وا دیاره ئه‌وكات سوڵتانه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی مه‌به‌ستیان بووه زیاتر له دنیای فڕه‌نسایییه‌وه نزیك بن، هه‌م وه‌ك سیستمه كارگێڕییه‌كه و هه‌میش وه‌ك بیركردنه‌وه و سه‌رخان، تا ته‌مه‌نی ئیمپراتۆڕه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ك دواین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه خه‌لافه‌ت هێڵه سیاسی و ئاینییه‌كانی دیاری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخی وه‌ك فڕه‌نسا له پێوه‌ندیدا بووه. فڕه‌نسا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی جیۆپۆڵه‌تیكی و وه‌ك ڕووبه‌رێك بۆ ئاماده‌بوون له خۆرهه‌ڵاتدا سه‌یری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كرد! ناپلیۆن له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه ده‌گاته میسر و هه‌ژموون دروست ده‌كات. به‌شێك له ڕۆشنبیر و ناسیۆنالیزمه توندڕۆكانی ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی له فڕه‌نسا ده‌خوێنن و بڕوانامه به‌ده‌ست دێنن. ئه‌م پرۆسه‌یه تا ئاستێكی زۆر پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێزی تۆرانیزم و ناسیۆنالیزمی توركی بوو.
ده‌كرێت بڵێین فڕه‌نسا پانتایییه‌كی قووڵ و خێرا بووه له دروستكردنی بژارده‌یه‌كی تورك كه هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و بیری ناسیۆنالیزم بوون. وا ده‌بینرێت كه به‌شێك له‌م بژارده‌یه "نوخبه" ئه‌كته‌ری سه‌ربازی بوون.
توركیا و فڕه‌نسا وه‌ك دووانه‌یه‌كی دژ به‌یه‌ك
چۆن فڕه‌نسا بناسین و ئاشنای بین؟ دیاره ئه‌مه پرسیارێكی هه‌ره ساده‌ی ناو كایه‌ی سیاسه‌ته و ده‌كرێت فڕه‌نسا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی مێژوویی بخوێنینه‌وه. یه‌كێك له قووڵایییه ستراتیجییه‌كانی فڕه‌نسا مێژووه فكریی و سیاسییه‌كه‌یه‌تی. ده‌كرێت فڕه‌نسا وه‌ك میراتێكی فكری و كولتووری بناسین.
شۆڕشی فڕه‌نسا وه‌ك ڕووداوێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری. وه‌ك ڕووداوێكی سیاسی كه مێژووی دابه‌ش كرد بۆ دووانه‌ی "سه‌رده‌می پاشایه‌تی و جمهورییه‌ت". دیاره كاتێك باس له فڕه‌نسا ده‌كه‌ین ده‌بێت باس له جمهورییه‌ت بكه‌ین. جمهورییه‌ت وه‌ك سیستم و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و به‌رهه‌مهێنانی هاووڵاتی و پرسی كێ فه‌رمانڕه‌وا بێت و كێ فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكرێت.
له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه فڕه‌نسا وه‌ك هێزێكی كۆلۆنیاڵ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده ده‌بێت و جیۆگرافیای سیاسی به‌رهه‌م دێنێت. له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه فڕه‌نسا وه‌ك هێزێكی كۆكه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. كۆكه‌ره‌وه به مانای ئه‌وه‌ی شوناسێكی سه‌روو-ده‌وڵه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌وروپایییه‌كان دروست بكرێت كه دواتر پڕۆژه‌كه یه‌كێتیی ئه‌وروپای لێ كه‌وته‌وه.
له دوای جه‌نگی سارده‌وه فڕه‌نسا تا ئاستێك جووڵه سیاسییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی. بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه فڕه‌نسا ڕاسته ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه و یه‌كێكه له ڕاگره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام له دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ته‌وه هه‌وڵی داوه ڕۆڵێكی كولتووری و فه‌رهه‌نگی له دنیادا بگێڕێت. به‌و مانایه‌ی زیاتر له‌ڕێی زمان و یارمه‌تی مرۆیی و میراته فكرییه‌كه‌یه‌وه ئاماده بێت، نه‌ك وه‌ك هێز و سه‌رباز.
فڕه‌نسا و توركیا دووانه‌یه‌كی دژبه‌یه‌كن. دیاره ئه‌م دوو هێزه دوو ستراتیجی و دوو دنیابینی جیاواز به‌ڕێوه‌یان ده‌بات و ده‌یانجووڵێنێت. فڕه‌نسا یه‌كێكه له‌و بكه‌رانه‌ی نایه‌وێت توركیا وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماده بێت. وا ده‌بینرێت كه پرسی لایستێ وه‌ك بنه‌مایه‌كی گه‌وره‌ی جمهورییه‌ت له‌گه‌ڵ میراته ئاینییه‌كه‌ی توركیا ناگونجێت و ناتوانن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن. پێشتر ساركۆزی به گوته‌ی گاڵته‌ئامێزه‌وه ده‌یگوت :"ئه‌گه‌ر توركیا ببێت به ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و منیش مامۆستابم و یه‌كێك له قوتابییه فڕه‌نسییه‌كانم پرسیاری ئه‌وه‌م لێ بكات كه سنووری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كێیه؟ ده‌بێت بڵێم ئێران و سووریا و عێراق."
وا ده‌بینرێت كه فڕه‌نسا، توركیا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی جیاواز ده‌بینێت، جیاواز له ڕووی جیۆگرافیای سیاسی، كولتووری سیاسی، میراتی فكریی و ئاینی و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی.
فڕه‌نسای ئه‌مڕۆ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه و ڕۆڵگێران ده‌دات. ڕۆڵگێڕان له سووریا، دیاره ئه‌مه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه سووریا جیۆگرافیایه‌كی بێ ئۆرده‌ره و له دۆخی ئه‌ناركیزمدایه، بۆیه فڕه‌نسا باشتر ده‌توانێت ڕۆڵی تێدا بگێڕێت و هێز و باڵایی پێ به‌رهه‌م بێنێته‌وه. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت وڵاته گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هاوبه‌ش بكات له سووریادا به‌تایبه‌ت فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، چونكه ئه‌مانه دوو هێزی دژه توركین و باشتر ده‌توانن توركیا ده‌وره بده‌ن. دیاره ئه‌ردۆغان نایه‌وێت فڕه‌نسا ڕۆڵ ببینێت و ئه‌ركه‌كان دابه‌ش بكاته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌مه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا پاڵ بنێت به توركیا بۆ ناوه‌وه‌ی خۆی نه‌ك ده‌ره‌وه.
ئه‌مه‌ریكا پێ ده‌چێت له‌م سێ ساڵه‌ی داهاتوو زیاتر له‌گه‌ڵ كۆریای باكور له پێوه‌ندیدا بێت! وا ده‌بینرێت كه پرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه (ئه‌مه‌ریكا چه‌ندی له كۆریای باكوره‌وه نزیك بێت، ئه‌وه‌نده ئێران لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت و ڕووسیاش بۆ ئه‌وروپایییه‌كان به تایبه‌ت فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا جێ دێڵێت). ڕووسیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئێسته له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه. پێ ده‌چێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه به فڕه‌نسا دراوه له سووریا، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رهه‌م بێنێت:
یه‌كه‌م: توركیا و ڕووسیا له یه‌كتر داببڕێنێت و ڕێ نه‌دات له‌گه‌ڵ یه‌كتر له پێوه‌ندیدابن یا نه‌هێڵێت توركیا سیستمی به‌رگری S500 دژه‌مووشه‌كی ڕووسی بكڕێت. توركیا و ئێرانیش ببن به دووانه‌یه‌كی پڕ له ته‌نگژه و ململانێ.
دووه‌م: یه‌كێتیی ئه‌وروپا به ڕابه‌رایه‌تی فڕه‌نسا مۆدێڵێكی تازه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا دابڕێژێت كه زیاتر ماندووكردنی توركیا و بێبه‌شكردنی توركیا بێت له جیۆگرافیای سیاسی و پرسی تێره‌تیری Territory له سووریادا. له‌م ده‌ركه‌وتنه نوێیه‌دا ده‌كرێت كورد ڕۆڵی خۆی له ده‌ست نه‌دات و بمێنێته‌وه یا په‌راوێز نه‌خرێت.