داواكاری خۆپێشانده‌رانی به‌سڕه و نه‌جه‌ف له داواكاری دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌كان و دابینكردنی بنه‌ماكانی ژیانه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ پێگه‌ی ئاین و مه‌زه‌و له‌ناو ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا! ئه‌وان دروشمی "لا سنیه، لا شیعیه: علمانیه، علمانیه" ده‌ڵێنه‌وه و ئێسته باسی چه‌مكی سێكیۆلاریزم و سیستمێك ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئاین و مه‌زه‌و و ئایدۆلۆجیا!
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م دروشمه جێی سه‌رسوڕمان نییه و ئه‌مه یه‌كێكه له‌و حیكایه‌تانه‌ی كه له مێژووی سیاسیی عێراقدا حه‌مامێكی خوێناوی گه‌وره‌ی پێ به‌رهه‌م هێنراوه! شیعه‌كانی به‌غدا و به‌سڕه به هه‌زاران خه‌ڵكیان سه‌ربڕیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناویان (ئه‌بوبه‌كر یا عومه‌ر) بووه!
ده‌سته‌بژێری سیاسیی شیعی له دوای ٢٠٠٣ـه‌وه له ڕێی به‌كارهێنانی سه‌رمایه مه‌زه‌وییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و قوم و عه‌با ڕه‌ش و ئاخونده‌كانی ئێرانه‌وه، سوپایه‌كی گه‌وره‌یان له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كانی ناوچه شیعییه‌كاندا دروست كردووه و شه‌ڕیان پێ كردوون و ئێسته‌یش مافه سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانیان بۆ دابین ناكه‌ن! ئه‌و هێز و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی شیعه، ئه‌مڕۆ زۆرینه‌یان خوێنده‌وارن و ده‌رچووی زانكۆ و به‌شه جیاوازه‌كانن و بێكارن و هه‌ست به په‌راوێزبوونێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.
سه‌رده‌مێك باس له‌وه ده‌كرا به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان دیموكراسیتره و بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایی باشی تێدا زیاتره! ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م دیده هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕاسته له هه‌رێم كێشه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و جۆرێك له نایه‌كسانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه به‌غدا و به‌سڕه‌ی كه‌لاوه و گوفه‌كی دنیا، له هه‌رێم باشتر و دیموكراسی تر بن! مۆدێلی پێكه‌وه‌ژیانی ئاین و مه‌زه‌و و بیروڕا جیاوازه‌كان یه‌كێك له جوانییه‌كانی دنیای ئێمه. تا ئێسته هیچ گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دنیای ئێمه ناسنامه‌ی مه‌زه‌وی و ئایدۆلۆجی و ئاینی له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه! ده‌كرێت لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌مكی "هه‌رێم عێراقێكی تر The Other Iraq"
ئه‌م دیده بۆ كوردستان دیدێكی خۆرئاوایییانه‌یه و میدیاكانی ده‌ره‌وه به‌رهه‌میان هێناوه. عێراقێكی تر واته دابڕان و جیابوونه‌وه له عێراقه ڕاسته‌قینه‌كه. كوردستان ڕووبه‌رێكی ته‌واو جیاوازه له عێراق! هه‌م له ڕووی جیۆگرافیای سیاسییه‌وه، هه‌میش له‌ڕووی سۆسیۆلۆجی و پێكه‌وه ژیانه‌وه.
عێراق و هه‌رێم، جیاوازبوون و دووركه‌وتنه‌وه
یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی مۆدێرن، دروستكردنی پانتایییه‌كی له‌یه‌كچوو و هاوبه‌شبوون و نزیكبوونه‌وه‌یه له یه‌كتر! هه‌ر له پرسی خه‌یاڵی سیاسی و یاده‌وه‌ری سیاسی هاوبه‌ش تا ده‌گاته سنووری نیشتمانی و سروود و ئاڵای نیشتمانی و هێما و سه‌رمایه‌ی نیشتمانی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاك و گرووپه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ته‌كه ڕزگار بكات له دۆخی په‌راوێزبوون و هه‌ست به هیچ نامۆبوونێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی نه‌كه‌ن و هه‌موویان به قووڵی به پرسی نیشتمانه‌وه ببه‌ستێته‌وه و ببن به هاوبه‌شی یه‌كتر. به‌ڵام دۆخی عێراق شتێكی تره، عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه زۆر له‌وه لاوازتر و بێ تواناتر بووه بتوانێ پارچه و به‌شه جیاوازه‌كانی به جه‌سته‌ی خۆیه‌وه بلكێنێته‌وه!
عێراق له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ڕابردوویدا سات له دوای سات و ساڵ له دوای ساڵ، به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی قووڵ و به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوونێكی یه‌كجار گه‌وره و بێ وێنه ده‌چێت، ڕاسته ئه‌م پارچه پارچه‌بوونه‌ی عێراق له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه و له‌ڕووی سنووره‌وه بوونی نییه، به‌ڵام له بونیاده‌كانی تری عێراقدا به‌رده‌وام به‌ره و گه‌وره‌بوون و فراوانبوون ده‌چێت، هه‌ر له كایه‌ی حكومڕانیی و چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكی هاووڵاتی و ناسنامه‌ی عێراقیبوون و خۆشه‌ویستی خاك و سۆز بۆ نیشتمان، تا ده‌گات به دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی سیاسی و باڵابوونی یاسا به‌سه‌ر هه‌مووان و به‌پیشه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و... هتد.
عێراق ئه‌مڕۆ له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌وه به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت، به‌ڵام هێزی زاڵ له‌ناو ئه‌و بونیاده‌دا، هێزه ده‌ره‌كییه‌كانن و رێ له دابه‌شبوونی جیۆگرافی و یه‌كجاره‌كی ئه‌م لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ده‌گرن و ده‌رفه‌ت ناده‌ن ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته و سیمبۆلییه‌وه، ببێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی كرداری و عێراق ببێت به دوو سێ بونیادی سیاسی تازه.
هه‌رێمی كوردستان و به‌شه جیاوازه‌كانی تری عێراق وه‌ك دوو ڕووبه‌ری ته‌واو جیاواز له‌ناو ئه‌م جه‌سته مێژوویییه‌ی عێراق ده‌رده‌كه‌ون و شه‌ڕ له‌سه‌ر جیاوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن! به‌شێكی زۆری ئه‌م بنه‌مای جیاوازبوونه‌شیان پێوه‌سته به پرسی ناسیۆنالیزم و چه‌مكی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و تێریترییه‌وه! عه‌ره‌ب كورد له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا وه‌ك هێزێكی به‌زیو و ئه‌كته‌رێكی پله سێ و چوار ده‌بێنێت. ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی عێراق هێزی زاڵ و هێزی به‌زیوه! عه‌ره‌ب وه‌ك هێزی زاڵ و كورد وه‌ك هێزی به‌زیو!
ئه‌م بونیاده یه‌كێكه له ڕێ كوشنده‌كان بۆ كوشتنی پرسی نیشتمانێك بۆ هه‌مووان و بۆ دروستكردنی یاده‌وه‌ری گشتی و هاوبه‌ش و گرێدانی هه‌موویان به یه‌كتره‌وه! بنه‌مای زاڵێتی ئه‌كته‌رێك به‌سه‌ر ئه‌كته‌رێكی تردا پرۆسه‌یه‌كه له هه‌موو پڕۆسه‌كانی تر زیاتر عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و دابه‌شبوون و جیاوازبوون ده‌بات! راستییه‌كه‌ی بنه‌مای زاڵێتی به‌ر له‌وه‌ی میتۆدێك بێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه میتۆدێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دابڕان و دروستكردنی دیوار له نێوان گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. ململانێ و كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دابه‌شبوون و دووركه‌وتنه‌وه بونیادییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره‌ی زۆر خێراتر كردووه، به‌تایبه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌و ململانێیانه له‌سه‌ر دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌ها سیاسییه‌كان و ناسنامه‌یه، ئه‌مانه‌ش دوو توخم و پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی بونیادی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و ناو كایه‌ی حكومڕانی مۆدێرنن!