په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
مه‌رگ وه‌ك پرسێكی ئاڵۆز
یه‌كێك له پرسه ئاڵۆزه‌كان، پرسی مه‌رگه. مه‌رگ چییه و له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات و له چ خاڵێك كۆتایی پێ دێت؟ مه‌رگ چ مانایه‌كی ئۆنتۆڵۆجی و بوونناسییانه‌ی بۆ مرۆڤ هه‌یه. ده‌كرێ مه‌رگ وه‌ك شێوازێكی تایبه‌ت له ئاماده‌بوون و ئۆنتۆلۆجیبوون ببینرێت. ڕاسته مرۆڤ كه ده‌مرێ له ڕووی فیزیكییه‌وه ئاماده‌یی نامێنێت و له ڕووی بایه‌لۆجییه‌وه ده‌مرێت و تایبه‌تمه‌ندییه فیزیكییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات و ده‌مرێت، به‌ڵام له ڕووی شوناسه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌كرێ مه‌رگ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی شوناس بێت له دۆخی پێش مه‌رگه‌وه بۆ دوای مه‌رگ، یان یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی مه‌رگ به‌رهه‌مهێنانی شوناسێكی تازه بێت كه به‌ته‌واوی گوزارشت له قۆناغی دوای مه‌رگ و قۆناغی نائاماده‌یی فیزیكییانه‌ی مرۆڤ بكات. ده‌كرێ بڵێین مه‌رگ ئامرازێكی سه‌ره‌كیی نێوان ئۆبژه و سوژه‌یه و به‌قووڵی به یه‌كتریان ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی فۆرمه جیاوازه‌كانی مه‌رگ ده‌بێته‌وه و ده‌مرێت، له‌ڕێی سه‌رمایه ڕه‌مزی و سیمبۆلییه‌كه‌یه‌وه جارێكی تر و به شوناسێكی تر له دایك ده‌بێته‌وه و درێژه به ئاماده‌بوونی خۆی ده‌دات.
ژان پۆل سارته‌ر و چه‌مكی مه‌رگ
ژان پۆل سارته‌ر یه‌كێكه له‌و ئه‌دیب و فه‌یله‌سووفانه‌ی بۆچوونی تایبه‌تی له‌سه‌ر چه‌مكی مه‌رگ و مردن هه‌بووه، دیاره ئه‌مه‌ش زیاتر له كورته چیڕۆكی (دیوار)ی ساڵی ١٩٣٩دا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ر هه‌مان ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كورته چیڕۆكێكی تر له كتێبێكدا هه‌ر به‌ناوی "دیوار" چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
چیڕۆكه‌كه له رووداوێكی ڕاسته‌قینه‌وه هاتووه كه بریتییه له ڕۆژگاری جه‌نگی ناوخۆی ئیسپانیا كه له ١٩٣٦ تا ١٩٣٩ درێژه‌ی كێشا و له دواییدا ناسیۆنالیسته‌كان توانییان به سه‌رۆكایه‌تیی فڕانكۆ، مه‌دریدی پایته‌ختی وڵاته‌كه داگیر بكه‌ن و كۆتا به سیستمی كۆماری وڵاته‌كه بێنن.
به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی فڕانكۆ ده‌یه‌وێ له‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتا‌ر و ڕه‌قه‌وه هه‌موو پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ خۆی كۆنتڕۆڵ بكات، رۆحی شۆڕشگێڕی و یاخیبوون له دایك ده‌بێت و گرووپێكی جیاواز هه‌وڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش مه‌رگ و مانا جیاوازه‌كانی مه‌رگ و شێوازه جیاوازه‌كانی مه‌رگ ئاماده‌یییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
كورته‌ی چیڕۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كاتێك سێ هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و هاوخه‌باتی سیاسی ده‌گیرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌كرێنه‌وه، دواتر سزای مه‌رگیان بۆ ده‌رده‌كرێت و فه‌رمانه‌كه‌ش ده‌بێ له به‌یانییه‌كی زوودا جێبه‌جێ بكرێت! ئه‌م سێ هاوڕێیه (خوان، تۆم و پابلۆ) ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی چه‌مكی مه‌رگ و ماناكانی مه‌رگ ده‌بنه‌وه. مه‌رگ چییه و له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات و له كوێش كۆتایی دێت. بونیادی مه‌رگ چییه و ئازاره‌كانی ناوی چین؟ ئه‌و سێ هاوڕێیه زیاتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ده‌بنه‌وه كه دووانه‌ی مه‌رگ و ئازار چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له پێوه‌ندیدان و كامیان وه‌ك كرده‌یه‌كی زاڵ ده‌رده‌كه‌وێت؟ لێره‌وه سارته‌ر ده‌یه‌وێ مه‌رگ وه‌ك شوناسێكی تازه‌ی مرۆڤ له دوای ژیانه‌وه وێنا بكات. مه‌رگ وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به شوناسێك كه به‌ته‌واوی جیاوازه له‌و شوناسه‌ی تاك له دنیادا له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی و هه‌ڵگریه‌تی.
پێ ده‌چێت ئه‌م ئاڕگیۆمێنته‌ی سارته‌ر زیاتر بۆ دابه‌شكردنی ناسنامه‌ی تاك بێت له دنیای پێش مه‌رگ و دوای مه‌رگدا، به‌تایبه‌ت مه‌رگێك كه ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌پێنه‌ر و باڵا بیسه‌پێنێت و ماناكانی بۆ دیاری بكات و چوارچێوه‌كانی بۆ دابڕێژێت. مه‌رگ لێره ئه‌وه‌نده‌ی له زیندووبوونه‌وه ده‌چێت، ئه‌وه‌نده له كوشتن و له‌ناوبردن ناچێت.
مه‌رگی "ڕامین" وه‌ك له‌دایكبوونه‌وه
مه‌رگ چه‌نده كرده‌یه‌كی فیزیكییه، ئه‌وه‌نده‌ش كرده‌یه‌كه پێوه‌ندی به‌دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه، مرۆڤ ئه‌وكاته‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بێته‌وه، شوناسێك له ده‌ست ده‌دات و شوناسێكی تر به‌ده‌ست دێنێته‌وه. مه‌رگ بریتییه له "ئاكچواڵ" مه‌رگ بریتییه له دروستكردنی ڕووداوی سیاسی!
ئه‌و مه‌رگ و مردنانه‌ی كۆلۆنیال و هێزه داگیركاره‌كانی دنیا به‌رهه‌می دێنن، سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ن بۆ له‌دایكبوونه‌وه! مه‌رگ بۆ دنیای ئێمه ده‌كرێ له‌ڕێی "سارته‌ر"ـه‌وه ببینرێت، ئایا مه‌رگ كۆتایه؟ مرۆڤ چۆن خۆی ئاماده بكات بۆ مه‌رگ؟ به‌تایبه‌ت مه‌رگێك خۆت كات و شوێن و بكه‌ره‌كه‌ی بناسیت و له‌گه‌ڵیدا بژیت.
راستییه‌كه‌ی مه‌رگ بۆ دنیای كوردی یه‌كێكه له پرۆسه قووڵ و فره‌ماناكانی له‌دایكبوونه‌وه! ڕامین و هاوڕێكانی له سێداره ده‌درێن، سێداره لێره كرده و ئامێری كوشتنی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو ماشێنێكی گه‌وره‌یه بۆ دروستكردنی ناسنامه‌یه‌كی تازه و پێناسه‌یه‌كی تازه بۆ ڕامین و هاوڕێكانی. راسته مه‌رگ كۆتا به جه‌سته و په‌یكه‌ری ڕامین و هاوڕێكانی هێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی ڕامین وه‌ك شوناس و پێوه‌ندی و به‌ها و به‌ره‌نگاربوونه‌وه بكوژێت.
ئه‌و چركه‌ساته‌ی ڕامین خۆی بۆ مه‌رگ ئاماده ده‌كات، چركه‌ساتێكه پڕه له پرۆسه‌ی له دایكبوونه‌وه و دابه‌شبوون و پارچه پارچه‌بوونی ڕامینێك بۆ هه‌زاران و ملیۆنان ڕامینی تر! كرده‌ی مه‌رگ لێره بریتییه له كرده‌یه‌كی میكانیكییانه‌ی كۆپیبوون! داگیركه‌ر لێره وه‌ك هێزێكی زاڵ ده‌یه‌وێ "ناوك"ـه‌كه كۆتایی پێ بێنێت، به‌ڵام په‌راوێزه‌كه‌ی به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه!
راستییه‌كه‌ی مه‌رگی ڕامین دۆخی گۆڕینی ئه‌و هێزه ناوه‌كییه‌یه بۆ دۆخی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌رگریكردن له‌و به‌ها و دنیابینی و بڕه ڕووناكییه كه ئێمه ده‌بێ له‌ناویدا بژین، پێ ده‌چێت ڕامین و مه‌رگه‌كه‌ی خه‌یاڵێكی سیاسیی تازه و زمانێكی سیاسیی تازه و سیستمێكی پێوه‌ندیی تازه بۆ دنیای ئێمه بهێنێت. ڕامین وه‌ك جه‌سته ده‌مرێت، وه‌ك شوناس و ئاماده‌بوون له دایك ده‌بێته‌وه.
ئێران ده‌یه‌وێ كوردبوون هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له‌ڕێی مه‌رگه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌م ستراتیجه‌ی ئێران پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت ئێران خۆی وه‌ك سیستم و بونیاد و هێز، ده‌یه‌وێ بمرێت و مه‌رگ ئه‌و دۆخی زاڵبوونه‌ی لێ بستێنێته‌وه.