نیشانه‌ی نوێ له‌باره‌ی گۆڕانكاری له رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به شێوه‌ی رۆژانه ده‌رده‌كه‌ون نه‌خوازه ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه له 2017دا روو بدات، كه هێشتا وا له نووكیداین و ته‌نیا چه‌ند حه‌وتووێكمان بواردووه. كژی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌دا به جۆرێك په‌نگاوی داوه‌ته‌وه، زیاتر دواخستن هه‌ڵنه‌گرێ. دوای تێپه‌ڕینی سه‌ت ساڵ به‌سه‌ر سایكس پیكۆدا، هه‌موو ئه‌گه‌رێك له گۆڕێدایه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به كورده‌وه هه‌یه، گۆڕانی تێدا روو بدات، به‌ڵام ده‌بێ سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا بین بزانین چیی له هه‌گبه‌دایه و ده‌یه‌وێ چۆن ده‌ست له كاروبار وه‌ربدات. سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ست له هه‌موو كون و كه‌له‌وه‌رێكی دنیا وه‌رده‌دات، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه به سه‌رۆكێكی گشتی و گۆڕانكاریی گرینگ له‌ویوه دێن.
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسیی رووس، ئه‌لیكزانده‌ر ئاسافۆڤ ناو، ده‌ڵێ: له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ته‌نیا چه‌ند هه‌رێمێك له دنیا له لیستی ئاوڕدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون ئه‌وانیش ئه‌و هه‌رێمانه بوون نه‌وتیان زۆره. ده‌ڵێ: هه‌رێمی كوردستانی عێراق یه‌كێكه له شوێنانه‌ی جێ سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكان، ده‌ڵێ: زۆر له‌وده نه‌وت له‌و ناوچه‌یه‌دا هێشتا ماون سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه. له بنه‌تادا ده‌ڵێ "به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ریكا، پاڵپشتی له رۆنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌و ناوچه‌یه‌دا، گران ده‌كه‌وێ له بواری چه‌كداری و به‌خێوكردندا". ئه‌مه بینینێكی رووسانه‌یه و رووس (هه‌نگاو دوو زه‌ینن) كوردوانه‌واتی له ده‌سپێشكه‌ریدا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكایی، كه هه‌ڵه‌شه و سه‌ره‌ڕۆیانه مل له مه‌ترسی ده‌نێن. ئه‌و ئاڵوزییه‌له‌ی له رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن ته‌نیا ئه‌مه‌ریكایی ده‌توانن به روویاندا بێنه‌وه و مل له ده‌سوه‌ردانیان بنێن.
نه‌ك ته‌نیا له كوردستانی باشوور، له به‌شی رۆئاواشدا دۆزی كوردی پێ گه‌ییوه. نه‌ناردنی بانگهێشتن بۆ به‌شداریی لایه‌نی كارای كوردیی ئه‌و به‌شه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ستانه‌ی كازاخدا هیچ له بابه‌ت ناگۆڕێت. دیاریش نییه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكایی له‌وێ نه‌بن، ئاخۆ ئه‌وانی تر ده‌توانن به ته‌نیایی كێشه‌ی سووریا به‌ره‌و بڕینه‌وه ببه‌ن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا به یه‌كه‌وه له سه‌ره‌تاوه و رۆژانه دوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی دانوستاندن بوون له‌و كێشه‌یه‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه‌یلی سووریا، بۆ كورد باش ده‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه ده‌رده‌كه‌وێ ته‌نیا كێشه‌یه‌ك له سووریادا هه‌بێ كێشه‌ی كوردییه. له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا چه‌ندان جار له شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی بیانیمان بیست ده‌یانوت زێلك ڕژانی حكوومه‌تی توركیا له سه‌رهه‌ڵدانی كوردی رۆئاوا ئه‌وه‌یه نه‌وتی باشوور به زه‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێته‌وه.
به منداڵی له پیره‌مێردی هه‌ولێریم بیستووه ده‌یوت "كورد له خۆڕایی به رووی عه‌ره‌بدا هاته‌وه و كردی به دوژمن، دوژمنی كورد ته‌نیا تورك بوون". ئه‌و هه‌سته زگماكییه‌ی كورده‌واری، له ماوه‌ی ساڵی رابردوو له سیاسه‌تی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆگاندا له ئاست كورد به ته‌واوی كه‌وته‌وه روو. ئه‌ردۆگان ساڵێكه به لاس و په‌ڵاسدا ده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ی كورد به هیچ نه‌گه‌ن. دواجاریش ئه‌مه به پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و دۆزه كوردییه‌كه‌ی لای خۆیشی ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌وه‌ی توركیای له سایكس پیكۆوه تا ئه‌مڕۆ له ئاست كێشه‌ی كوردیدا كردووه به پۆڵا ئه‌و پشتیوانییه بووه له رۆئاواوه بۆی هاتووه چ وه‌ك ئه‌ندامێكی پاڵێوك بۆ یه‌كه‌تیی ئه‌وروپا و چ ئه‌ندامێك له په‌یمانی ناتۆی سه‌ربازیدا. ئه‌و دوو پێگه و پێوه‌ندییه‌ش له ساڵی 2015 و 2016دا به‌ره‌و له‌رزین رۆیین. یه‌كه‌تیی ئه‌وروپا به یه‌كجاری دانوستاندنی له‌گه‌ڵ توركیادا وه‌ستاند وێڕای چه‌ندان كرژیی تر وه‌ك: پرسی به‌سه‌ردادانی ملیۆنێك ئاواره‌ی ره‌شوڕووتی بێ ناونیشان و پێناسه، كه ئێستا بووه به خه‌مێكی گه‌وره‌ی ئه‌و یه‌كه‌تییه و چاره‌سه‌ری بۆ نییه. هه‌روه‌ها له بواری وێكهێنانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییی میدیا و گرتنی كه‌سه‌یلی ئه‌كادیمیك و زۆر پرسی تردا ته‌نگژه له نێوان توركیا و ئه‌وروپادا په‌نگیان خواردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی په‌یمانی ناتۆشه‌وه، ئه‌ندامه‌تیی توركیا بووه به جێی باس. توركیا ماوه‌یه‌كه گێچه‌ڵ به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاته‌یله ده‌كا باڵه‌فڕه‌یان له بنكه‌ی ئینچه‌رلیكی ئاسمانی‌دا هه‌یه و ده‌ڵێ وه‌رن بیانبه‌نه‌وه. بیانوویشی ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌و باڵه‌فڕه‌یله بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سوه‌ردانی سه‌ربازیی توركیا له سووریا به‌كار بێن، ئه‌ویش وه‌ك وتمان مه‌به‌ستی ته‌نیا لێدانی لایه‌نی كوردییه. سه‌رۆك ئه‌ردۆگان له كێشه‌ی سووریادا له‌و پیاوه ده‌چێ بۆ سمێڵ چووبوو ردێنیشی له ده‌ست دابوو. به هه‌ویا بوو سووریا بكات به ناوچه‌ی ده‌سڕۆیینی خۆی و له‌وێوه به‌ره‌و دنیای عه‌ره‌بی داكشێ، هه‌مووی پێچه‌وانه هاته‌وه و كێشه‌یه‌كی كوردیی وا سه‌ری هه‌ڵدا گشت دنیا ره‌چاوی بكا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بنێینه بان، كه‌وا سه‌رهه‌ڵدانی كورد له رۆئاوا له رووی جوگرافیا و مێژوو و داونه‌ریت و شێوه‌ی ئاخاوتن و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیشه‌وه له‌گه‌ڵ باكوردا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئه‌وا له زێلك رژان و هه‌تره‌شچوونی سه‌ركۆماری توركیا باشتر ده‌گه‌ین. به هۆی هیستیریاوه، كه‌متر ئاوه‌ز میوانی مێشكی ئه‌و پیاوه ده‌بێ ئه‌گینا گرتنی په‌رله‌مانته‌رانی كورد له‌م ده‌مه‌دا هه‌نگاوێكی له ئاوه‌زبه‌ده‌ره. به نه‌ختی و به پوختی هه‌موو هه‌لومه‌رجێك بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كوردی له باكور پێ گه‌یووه ته‌نیا فیكه‌یه‌كی رۆئاوای ماوه، كه هیچی پێ ناوێ له سه‌رده‌می سه‌رۆك دۆناڵدا ترامپدا ئه‌گه‌رێكی فره له‌گوێنه روو بدات.
ده‌مێنێته‌وه كوردستانی رۆهه‌ڵات، كه له‌م ساڵانه‌ی پاشیدا ئه‌ویش هاتووه‌ته كۆڵ. له‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌وتووه‌ی ته‌كنیك و ته‌كنۆلۆجیادا به تایبه‌تی له دووهه‌زاره‌ی سێیه‌مه‌وه، سیاسه‌تی وڵات كردن به به‌ندینحانه سیاسه‌تێكی كۆن و رزیوه. كوردی ئه‌وێ له بچووكترین مافی سیاسی و خوێندن و رۆشنبیری به زوانی دایك بێبه‌شن. سعوودیه له ململانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، په‌نای بۆ كارتی كوردی ببردایه نه‌ك به‌سه‌ردادانی یه‌مه‌ن، ده‌یتوانی هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه به‌ڵام ده‌ركه‌وت دڕدۆنگیی سعوودیه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مه‌گه‌ر كه‌متر بێ له‌وه‌ی توركیا. ده‌بوو هه‌ر واش بێ له‌و مێشكه گه‌نیوه‌وه زیاتر ده‌رنه‌یێ. ره‌نگه یه‌كێك بڵێ "تۆ له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ته‌نیا بیر له سیناریۆی ده‌ره‌كی ده‌كه‌یته‌وه"، راستیشت ده‌وێ وایه. ئه‌وه‌ی ئێستا له باشووری كوردستاندا له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داوده‌زگه‌ی ده‌ستووری راده‌برێ، گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندن نییه با راگه‌یاندن هه‌ر بۆ خۆی بیڵێته‌وه.
هاوه‌ڵێكم هه‌بوو ده‌یوت مێژووی كورد دوو چاپته‌ره، یه‌كه‌م: كورد له مێژووی خۆیدا كارت نه‌بووه، دووه‌م: بریا كارت بوایه. به‌ڵام راستیت له من ده‌وێ، پرسه‌كه پرسی ئه‌وه نییه كورد كارت بێ یان نا، پرسه‌كه ئه‌وه‌یه كژ (جه‌و)ی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌خۆدا په‌نگی داوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك سیسته‌می ئۆتۆكراتی ئه‌سته‌مكار، له پاڵ سه‌رهه‌ڵدانێكی گه‌وره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری ئیسلامی‌دا، كه ده‌ركه‌وت ته‌نیا كورد ده‌توانێ به‌ڕووی ئه‌م دوو كاره‌ساته‌دا بێته‌وه، ئه‌م دووه كورد و دنیای پێشكه‌وتووی، له دروستكردنی كوردستانێكی مه‌زندا یه‌ك خستووه‌ته‌وه.