له كاتێكدا كه فشاره‌كانی سه‌ر كورد له سێ لایه‌نی توركیا، ئێران و عێراق، بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رچاوه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك ئه‌جێندای لاوازكردنی هه‌رێم به‌رده‌وامن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا جان ئیڤ لۆدریان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌رسێك بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی داعشدا پێوه‌ندییه‌كانی فڕه‌نسا به پاساوی شه‌ڕ به‌رانبه‌ر تیرۆر له‌گه‌ڵ كوردستاندا پته‌و كرابێت، ئه‌مجاره‌یان ئامانجی سه‌ردانه‌كه پێوه‌ندی به بارگۆڕانی سیاسی و جیۆسیاسیی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، كه تێیدا توركیا په‌لی زیاتری سه‌ربازی بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان كێشاوه و عێراقیش هاوڕای توركیا ده‌یه‌وێ له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی سنووری، هێڵی پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بپچڕێنن. ئه‌مه له كاتێكدا كه فڕه‌نسا ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیی پاراستن و یه‌كخستنی ڕۆژئاوای كوردستان بووه.
فڕه‌نسا بۆ بوون و كاریگه‌ریی خۆی، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گرنگی جیۆگرافی سه‌یری رۆژئاوای كوردستان و باكوری ڕۆژئاوای سووریا ده‌كات، له‌و نهێنییانه‌ی كۆشكی سپیش كه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه ئاشكرابوو، ئه‌وه‌بوو فڕه‌نسا و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆ توركیا جێنه‌هێڵن سوور بوونه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌شكركێشی بۆ باكوری رۆژئاوای سووریا كردووه، فڕه‌نسا پاراستن و به‌هێزبوونی ڕۆژئاوای كوردستان له به‌رده‌وامیی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوادا ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌دا نه‌پارێزرێت، ڕۆژئاوای كوردستانیش له ئاینده‌ی نزیكی خۆیدا ناتوانێ خۆی بپارێزێت و وه‌ك دۆستێكی نوێی فڕه‌نسا له ناو هه‌ژموونی توركیا و ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كان له باكوری سووریادا ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی.
ئێران و توركیا له‌و مه‌ترسییه تێگه‌یشتوون و به‌غدا بۆ فشاری زیاتر و به‌رده‌وام بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هان ده‌ده‌ن كه له دانوستانه‌كاندا داواكارییه‌كانی به‌رزتر بكاته‌وه و داوای جڵه‌وكردنی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ورده ورده هه‌رێمی كوردستان بباته‌وه سه‌رده‌می پێش فیدراڵیزم، به تایبه‌ت توركیا كه له دوای ریفراندۆم له‌وه دڵنیا بووه‌وه پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی خۆی و هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم ناكاته ئه‌و دۆسته‌ی به هه‌موو شتێكی توركیا ڕازی ببێت. به‌ڵام فڕه‌نسا بۆ پاراستنی هێڵی سیاسی و پێگه‌ی خۆی كه هاوكات ده‌چێته خزمه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایش، مه‌یلی به‌ولایه‌دا نییه هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت.
فڕه‌نسا له‌وه تێگه‌یشتووه كه به‌رنامه و پلانی توركیا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فڕه‌نسا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناكات، هه‌میشه كارتی هاوكاریكردنی گرووپه چه‌كداره‌كان و كردنه‌وه‌ی سنووری ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا له‌لایه‌ن توركیاوه مه‌ترسییه‌كی دیاره بۆ فڕه‌نسا كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی پاراستنی ئه‌وروپای له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه، بۆیه له‌لایه‌ك فشار ده‌كات بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌لایه‌كیشه‌وه وای ده‌بینێت له ئاینده‌دا باشترین یه‌كه‌ی سیاسیی هاوئاهه‌نگ و هاوكار بۆ فڕه‌نسا، هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بن. به‌تایبه‌ت كه عێراق ناتوانێ خۆی له كێشه‌كانی ڕزگار بكات و له‌گه‌ڵیدا بكه‌وێته هاوكارییه‌كی ستراتیجی. ئه‌م هاوبه‌ندییه به‌لای ئه‌وروپاوه، له‌وانه‌یه بنیاتنانی ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری ئاسایش و ئابووری بێت بۆ پاراستنیان له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام بۆ كورد ده‌ستكه‌وتی سیاسی و قووڵایی ته‌ناهیی زیاتری تێدایه كه دیارترینیان به‌هێز مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.