بارزان جه‌وهه‌ر سادق
با به لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسییانه بڕوانینه هۆكاره‌كانی پشت دژبوونی هه‌ندێك خه‌ڵك بۆ ده‌وڵه‌ت. بزانین چ هۆكارێك وای كردووه دوای ئه‌و هه‌موو خه‌بات، شه‌هید، ئه‌نفال، جینۆساید، ده‌ربه‌ده‌ر و ناڕه‌حه‌تییه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌ده‌ستی ئه‌و هه‌موو داگیركاره خواردوومانه، بێین دژی ئه‌وه بوه‌ستینه‌وه كه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیمان هه‌بێت و بۆ هه‌تایه له‌ژێر سێبه‌ری بحه‌سێینه‌وه.
یه‌كه‌م/ ناته‌بایی. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به سروشتی خۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌با نین له‌گه‌ڵ یه‌كتر. زۆرترین ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی شكستهێنانی شۆڕش و راپه‌رینه كوردییه‌كانیان كردووه و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیان كۆڵیووه‌ته‌وه، به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتوون كه خیانه‌تی ناوخۆیی و پشتگیری دوژمن له‌لایه‌ن گرووپێكی ناوه‌وه وای كردووه كورد سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له یه‌كگرتن و سه‌ربه‌خۆیی.
دووه‌م/ كۆنه‌قین. به‌شێك له پارته سیاسییه‌كان ته‌نیا له ئه‌نجامی رق له‌یه‌كتربوون دروست بوون، نه‌ك ئه‌جێندایه‌كی جیاوازیان هه‌بووبێ بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان. له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، پارته‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له باشووری كوردستان. ئه‌وان ته‌نیا به‌وه‌لانانی كۆنه‌قین ده‌ستكه‌وتیان هه‌بووه، وه‌ك به‌ره‌ی كوردستانی، راپه‌ڕین، به‌شداری جه‌نگی عێراق، به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، كابینه یه‌كگرتووه‌كان. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ركات كۆنه‌قینیان دژ به یه‌كتر به‌كار هێنابێته‌وه، ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یان تێك داوه، وه‌ك شكاندنی دیموكراسی سازان و بارودۆخی سیاسی هه‌رێم له دوای 2015ه‌وه.
سێیه‌م/ به‌خیلی. یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كوردی هه‌میشه به‌خیلی (ئیره‌یی)ی بووه. له قۆناغی پێش ده‌وڵه‌ت عه‌قڵیه‌تی ملنه‌دان بۆ یه‌كتر كورده‌كانی هه‌ناسه سارد كردووه. سه‌رۆكی پارته سیاسییه‌كان وه‌كو سه‌رۆك خێڵه‌كانی كۆن به‌خیلی به‌ده‌ستكه‌وتی یه‌كتر ده‌بن و ئاماده نین هاوكاری یه‌كتر بن و ته‌نازول بكه‌ن له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی.
چواره‌م/ سوودمه‌ندكردنی خزم له ده‌سه‌ڵات. به‌هۆی بێ متمانه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌س، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌مه ده‌گشتێنن به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و ته‌نیا كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان پۆسته‌كانیان پێ ده‌درێت. مێژوونووسان ده‌ڵێن شێخ مه‌حموود ته‌نیا كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی له پۆسته‌كان دانابوو. هه‌ر 16 وه‌زیره‌كه‌ی كۆماری مهاباد موكریانی بوون. ئێسته‌ش پارته سیاسییه‌كان له‌ناو پارته‌كانیان و له‌ناو حكوومه‌تیش هه‌مان ئه‌و كاره‌یان كردووه.
پێنجه‌م/ گه‌نده‌ڵی. به‌شی زۆری بێ ئومێدبوونی خه‌ڵك له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌هۆی ئه‌م كێشه‌وه‌یه. ده‌ڵێن سه‌ركرده‌كان شه‌ره‌فی چه‌ندان ساڵ پێشمه‌رگایه‌تییان به‌قوربانی پاره كردووه. هاتوون بوون به سیاسه‌توانی بزنسمان و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیان پێ قبووڵ نییه. به‌بڕوای خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش دروست بێت، ئه‌مانه بۆ چه‌ندان نه‌وه‌ی تر به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و ناهێڵن دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت به‌گوێره‌ی یاسا.
شه‌شه‌م/ خراپی رۆڵی پارته سیاسییه‌كان. به‌بڕوای سامویل هانتینگتن، هه‌ركات دامه‌زراوه‌ی پارتی سیاسی له پێش دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان دروست بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی پێش ده‌وڵه‌ت، ئیتر ئه‌و دامه‌زراوانه ناتوانن له‌سه‌رپێی خۆیان راوه‌ستن. ئه‌م گریمانه‌یه لێره سه‌لمێنراوه و پارته‌كان زیاتر له سنووری ده‌ستووری خۆیان هه‌ڵقورتاندووه و له هه‌موو ده‌زگه‌یه‌ك ده‌ست وه‌رده‌ده‌ن. هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاون، له رقی یه‌كتر ئاماده بوون ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌یاریش تێكه‌ڵ بكه‌ن. ئه‌مانه خه‌ڵكیان هیلاك كردووه.
حه‌فته‌م/ كه‌می سه‌رچاوه‌كان و زۆری داواكاری. به‌بڕوای تۆماس هۆبز، فه‌وزای كۆمه‌ڵگه‌ی پێش ده‌وڵه‌ت به‌هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه‌یه. شته ده‌گمه‌نه‌كان كه‌من و داواكارییان زۆره. یه‌كێك له نه‌خۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌بوونی قه‌ناعه‌ته. خه‌ڵك هه‌میشه به‌چاوی دز و گه‌نده‌ڵ ده‌ڕواننه كه‌سانی خاوه‌ن كه‌لوپه‌له ده‌گمه‌نه‌كان و ئاماده نین دانیان پێدا بنێن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون.
هه‌شته‌م/ لێكنه‌گه‌یشتن: هابرماس دێت دادپه‌روه‌ری به گفتوگۆ پێناسه ده‌كات. خه‌ڵكی كوردستان زۆر خێرا بڕیار ده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی بیر له كرداره‌كه و شوێنه‌واره‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. به‌ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ی باسێك له‌ناو سۆشیال میدیا ئیتر دوای چه‌ند سه‌عاتێك رایه‌كی گشتی دروست ده‌بێت و ئاماده‌ن بڕژێنه شه‌قامیش ئه‌گه‌ر هاندانی زیاتر هه‌بێت. دواتریش ده‌رده‌كه‌وێت لێَكنه‌گه‌یشتوون و بابه‌ته‌كه به‌و جۆره نه‌بووه. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ ئارام و زوو هه‌ڵچووه و باوه‌ڕی به‌گفتوگۆ نییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. بۆیه زۆر به‌ئاسانی وڵاتانی تر ده‌توانن له پرسی ده‌وڵه‌ت به‌گژ یه‌كتریاندا بكه‌ن.
نۆیه‌م/ ناڕۆشنبیری: رۆشنبیری به بڕوانامه نییه. كوردستان خوێنده‌وار و بڕوانامه‌ی زۆره، به‌ڵام رۆشنبیری كه‌مه. له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵك بڕیاری ده‌وڵه‌تبوون ده‌دات له ریفراندۆم نه‌ك ئه‌و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌ی راسپارده‌ی ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵك بۆ خۆی گه‌شبین نییه، هه‌میشه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه هه‌ندێك به‌دوای پڕوپاگه‌نده‌ی شت گرانكردنن و هه‌ندێك ترس بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ر‌گه‌مان له‌سه‌ر داده‌خرێت و ده‌خنكێین. به‌شێك داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی مووچه و باشبوونی گوزه‌ران بدات، وه‌ك بڵێی سه‌ركرده‌كان ده‌وڵه‌ت ته‌نیا بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.
ده‌یه‌م/ سادیستی: چێژوه‌رگرتن له ئازاردانی یه‌كتر دیارده‌یه‌كی باوه له‌ناو گۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و هه‌ندێك خه‌ڵك به ئیستیفزازه‌وه باسی بوون به ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن و به خۆفرۆش و ناپاك ده‌یانناسێنن. له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌وانی تر ده‌وڵه‌تدۆستان به كۆیله و قاز ده‌ناسێنن. هه‌ردوولا سادیه‌تێك به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كار دێنن و ئه‌مه ناڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی دژ به ده‌وڵه‌تی كوردستان دێنێته‌وه به‌رهه‌م.